نەتەوە یەکگرتووەکان: سیاسەتە کەشوهەواییەکانی ئێستا دەستەوەستانن لە ڕزگارکردنی گۆی زەوی
بەردەوامیی دەرپەڕاندنی گازە گەرمکەرەوەکان، مەترسیی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی زەوی بە ڕێژەی ٢.٦ تا ٢.٨ پلەی سەلسۆسی تا کۆتایی ئەم سەدەیە زیاد دەکات.
ناوەندی هەواڵ
دەرپەڕاندنی گازە گەرمکەرەوەکان لەسەر ئاستی جیهان گەورەترین ئاڵنگاریی ژینگەییی سەردەمی ئێستامان پێکدەهێنێت، بەو پێیەی دەبێتە هۆی خێراکردنی قەتیسبوونی گەرما و گۆڕانی کەشوهەوا، کە ئەمەش مەترسی لەسەر سیستەمە ژینگەیییەکان و سەقامگیریی مرۆڤایەتی دروست دەکات، و وڵاتان هان دەدات بەرەو چڕکردنەوەی هەوڵەکانیان بۆ تێپەڕین بەرەو وزەی پاک.
ڕاپۆرتی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ "کەلێنەکانی دەرپەڕاندن" کە ٢١ی تشرینی یەکەم دەرچووە، ئاشکرای کرد کە دەرپەڕاندنی گازە گەرمکەرەوەکان لەسەر ئاستی جیهان لە ئاستە پێوانەییەکاندا لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٥دا جێگیر بووە، هۆشیاریی داوە لەوەی گۆی زەوی ڕووبەڕووی مەترسیی بەرزبوونی پلەکانی گەرما دەبێتەوە بە ڕێژەیەک لە نێوان ٢.٦ و ٢.٨ پلەی سەدیدا لە ماوەی ئەم سەدەیەدا، تەنانەت لە حاڵەتی پێبەندیی حکومەتەکان بە دوایین بەڵێنە کەشوهەواییەکانیانەوە.
ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەسەر مەترسیداریی دۆخەکە کردەوە، پلانی نیشتمانی و سیاسەتە کەشوهەواییەکانی ئێستا هێشتا بە شێوەیەکی مەترسیدار لە خوار ئاستی داواکراوەوەن، بەس نین بۆ سنووردارکردنی ئەم قەتیسبوونەی گەرمای جیهانیی نیشاندراو.
هەروەها ڕاپۆرتەکە نیشانی دا، کە لە ئێستادا پێشبینی دەکرێت قەتیسبوونی گەرما لە خەمڵاندنەکانی پێشوو تێپەڕێنێت، لەگەڵ پێشبینیکردنی گەشبینترین ئەگەرەکان بۆ بەرزبوونی ناوەندی پلەکانی گەرما بۆ نێوان ١.٧ و ١.٨ پلەی سەدی لە سەرووی ئاستەکانی پێش شۆڕشی پیشەسازی تا ناوەڕاستی سەدە.
سەرەڕای فرەوانبوونی خێرا لە وزەی نوێبووەوە و سیاسەتەکانی کەشوهەوا کە کار لەسەر کەمکردنەوەی دەرپەڕاندن لە زۆرێک لە وڵاتاندا دەکەن، ڕاپۆرتەکە سەرنجی بۆ ئەوە ڕاکێشا کە پێویستی بە کەمکردنەوەی "بەپەلە و توند" هەیە بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجامە ڕێپێدراوەکان.
لە ڕاپۆرتی بەرنامەی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە کە دەبێت ڕێژەی دەردانی گازی گەرمخانەیی تا ساڵی ٢٠٣٠ بە ڕێژەی ١٨٪ لە خوار ئاستی ساڵی ٢٠٢٥ و تا ساڵی ٢٠٣٥ بە ڕێژەی ٤٥٪ و تا ساڵی ٢٠٤٠ بە ڕێژەی ٦٩٪ دابەزێت.
ئاماژەی بەوە کرد، کە گۆی زەوی ڕووبەڕووی مەترسیی بەرزبوونی پلەکانی گەرما دەبێتەوە بە بڕی ٢.٨ پلەی سەدی تا ساڵی ٢١٠٠ لە حاڵەتی بەردەوامبوونی کارکردن بە سیاسەتەکانی ئێستا، لە کاتێکدا ئەم قەتیسبوونە پێشبینیکراوە کەم دەبێتەوە بۆ ٢.٦ پلەی سەدی ئەگەر وڵاتان تەواوی پابەندبوونی کەشوهەوایی ڕاهاتوویان جێبەجێ بکەن.
لە چوارچێوەی ئامادەکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەستنی سی و یەکەمین کۆنگرەی لایەنەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا (COP31) لە تورکیا، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دا دەست بگرن بە هەوڵە ئەنجامدراوەکان بۆ سنووردارکردنی دەرپەڕاندن، جەختی لەوە کردەوە، کە ئەوە هۆکاری ڕاستەوخۆیە لە خۆشکردنی ئاگرەکان، لافاوەکان و کارەساتە ژینگەیییە وێرانکەرەکانی تر.
بەرنامەی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا دانی بەوەدا نا کە ڕاگرتنی بەرزبوونی گەرمای زەوی لە لێواری ١.٥ پلەی سەدیدا بێ تێپەڕاندنی چیتر هەڵبژاردەیەکی ڕێپێدراو نییە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕاپۆرتەکە ڕێڕەوێکی نوێی خستە ڕوو کە پشت بە "کەمترین تێپەڕاندنی ڕێپێدراو" بۆ ئەم لێوارە دەبەستێت، ئاماژەی بە بوونی دەرفەتێک کرد کە دەگاتە لە ٥٠٪ بۆ گەڕانەوەی پلەکانی گەرما بۆ ئاستی ١.٥ پلەی سەدی یان کەمتر تا ساڵی ٢١٠٠.
ڕوونیکردەوە، کە ئەو پلانە کەشوهەواییانەی وڵاتان لە ساڵی ڕابردووەوە پێشکەشیان کردووە هیچ جیاوازییەکی بەرچاویان لە پێشبینییە داهاتووەکان بۆ قەتیسبوونی گەرما دروست نەکردووە، هەروەها سەرکەوتن لە کەمکردنەوەی گەرما جارێکی تر و گەڕانەوە بۆ بەربەستی ١.٥ پلە بە تەواوی لەسەر پرۆسەکانی لادان و ڕاوکردنی کاربۆن لەسەر ئاستێکی فرەوان ڕادەوەستێت، کە ئەمەش ڕێڕەوێکە پسپۆڕان هۆشیارییان داوە لەوەی کە هێشتا بە ڕێژەیەکی بەرز لە گومان و نادیاری دەورەدراوە.