نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لە مەترسییەکانی پاشماوەی جەنگ بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی لە ئەفغانستان دەدات

تەقەمەنی نەتەقیو و مینە چێندراوەکان ڕۆژانە هەڕەشەیەکی کوشندە بۆ سەر منداڵانی ئەفغانستان دروست دەکەن و گیانی دەیان کەس دەخەنە مەترسییەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە قەیرانێکی مرۆیی خنکێنەر و سەختییەکی ئەوتۆ لە دابینکردنی چاودێری پزیشیکی لە ئارادایە.

ناوەندی هەواڵ

 

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دا لە بەردەوامی هەڕەشەی پاشماوە تەقینەوەکانی شەڕ بۆ سەر ژیانی خەڵکی مەدەنی لە ناوچە بەرفراوانەکانی ئەفغانستان.

 

هۆشدارییەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکات بووە لەگەڵ ڕاپۆرتەکانی پێشووی ڕێکخراوی ڕزگارکردنی منداڵان کە گیان لەدەستدان و برینداربوونی لانیکەم ٣٣٨ منداڵی بەهۆی مین و تەقەمەنی نەتەقینەوە لە نێوان مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥ و کانوونی دووەمی ٢٠٢٦دا بەڵگە کردووە.

 

لە چوارچێوەی هەوڵە مەیدانییەکانیدا، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پاککردنەوەی زیاتر لە ٧٢ هەزار مەتر چوارگۆشە لە زەوییە پیسبووەکانی پارێزگاکانی قەندوز و باغلان ڕاگەیاند، ئەم کارە لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکدا ئەنجامدرا کە لەلایەن سندوقی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ ئەفغانستان پارەی بۆ دابینکرابوو، کە تیشکی خستە سەر ڕێکخستنی هەڵمەتی هۆشیاری بۆ خێزانەکان بۆ ئەوەی پەروەردەیان بکەن دەربارەی مەترسییەکانی تەقەمەنی و چۆنیەتی خۆپاراستنیان.