نادیە عافی: دەبێت ژنان سەربەخۆیی ئابووری و کۆمەڵایەتی خۆیان بەدەست بهێنن

نادیە عافی، سەرۆکی بەشی کۆنفیدڕاڵیزم لە دامودەزگاکانی تونس ڕایگەیاند، دۆخی ئابووری ژنان لە ناوچەکانی ناوخۆ سەختە و داوا دەکات ژنانی گوندنشین دژی سیستمی دەسەڵاتداریی تێکۆشان بکەن.

ئیخلاس حەمرونی

 

تونس-  دۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری ژنان لە ناوچەکانی ناوەوەی تونس بەتایبەتی لە گوندەکان باش نییە، چونکە هان نادرێن بۆ کارکردن و بەدەستهێنانی سەرکەوتن.

 

لە پارێزگای سیدی بۆزید لە تونس ژنێک بە ناوی نادیە عافی یەکێکە لە بەڕێوەبەرە بازرگانییە سەرکەوتووەکانی ناوچەکە، بەو پێیەی شارەزای ئەم بوارەیە، ئاماژەی بەوەدا کە ژنان لە ناوچەی قەفسە و سیدی بۆزید، هەروەها لە قەسرەین وەک پێویست لە کاردا نین، ئەم دۆخە بەهۆی کەمی مووچەیانەوە سەرهەڵدەدات و ژنان لە هەموو سێکتەرەکاندا ئیستغلال دەکرێن، ئەگەر ژنان تەنانەت بیر لە دەستپێکردنی پڕۆژەکەیان بکەنەوە، ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر دەبنەوە، ئەوانە بە هۆی نەبوونی پشتیوانی و پشووی ئیداری و پێشبڕکێیە دروست دەبن.

 

نادیە عافی باسی لەو سەختییانە کرد کەد لەسەرەتادا ڕووبەڕووی بووەتەوەو وتی: ئەمە ڕاستییەکە کە من وەک تاکێک، کاتێک دەستم بە پڕۆژەی تایبەت بە خۆم کرد لە ساڵی ٢٠١٠ ڕووبەڕووی بوومەوە، هەرچەندە پڕۆژەیەکی نوێ بوو، بەڵام زۆرێک لە هاوڵاتیان پێیان خۆش بوو، بەڵام هەندێک کەسی دەوروبەرم بە ئەنقەست هەراسانیان کردم و پێیان وتم کە سەرکەوتوو نابیت، ناتوانیت درێژە بەم پڕۆژەیە بدەیت، هەروەها بانکیش پشتگیری نەکردم، سەرەڕای هەموو ئەمانە، بە پێچەوانەی هەندێک لە هاوڕێ ژنەکانم کە یەکسەر وازیان هێنا و کشانەوە، من پێداگریم لەسەر بەردەوامبوون کرد، چونکە بە بڕوای ئەوان ڕێگای سەرکەوتن درێژ و سەختە، بەڵام بۆ من سەخت بوون، هۆکاری سەرکەوتن بوو.

 

"شوێنی کار دوورە لە ماڵەوە"

نادیە ئاماژه ی بەوەدا که بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری ناوچەکانی ناوەوه جیاوازه و وتی: به تایبەتی له ناوچەکانی ناوەوه ژنان هان نادرێن بۆ کارکردن و به دەستهێنانی سەرکەوتن، چونکە فەرمانگە کارگێڕییەکان دوورن لە شوێنی مانەوەیان و هەندێک جار دەیانەوێت بچنە پایتەخت، بەڵام ئەو شوێنە لانیکەم ٢٥٠ کیلۆمەتر لێیەوە دوورە، ئەمەش قورسە. ئەم ژنە ئەگەر خێزاندار بێت ناتوانێت منداڵەکانی بەجێبهێڵێت، هەروەها ژنانی ئەو ناوچانە ناتوانن بە ئاسانی قەرز بکەن، چونکە هیچ زەوی و خانوویەک بەناوی ئەوانەوە تۆمار نەکراوە.

 

"ئابووری ژنان لە تونس سنووردارە"

نادیە عافی دووپاتی کردەوە کە ئەم کێشانە بۆ ژنان لە ناوچەکانی ناوخۆ زیادی کردووەو وتی: بەتایبەت دوای شۆڕشی تونس، دۆخی ئابووریمان جددیتر بوو لە دۆخی ژنان لە ناوچە کەناراوییەکانی نزیک پایتەخت، شاری سیدی بۆزید دەرچوونی ژنانی بەڕێوەبەرانی کار لە ناوچەکانی ناوخۆ ڕەتدەکاتەوە، بۆیان نییە بێنە پێشەوە و بەشداری چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان بکەن، هەرچەندە پڕۆژەی سەرکەوتوویان هەیە، بەڵام ژنانی گوندنشین دەترسن داکۆکی لە مافەکانیان بکەن، هەروەها ڕەتیدەکەنەوە باسی سەرکەوتنەکانیان بکەن یان کەسایەتی خۆیان بەسەر پیاواندا بسەپێنن.

 

"با ژنان باوەڕیان بەخۆیان هەبێت"

نادیە سەبارەت بە پێداویستییەکانی ژنان لە ناوچەکانی ناوەوە ڕوونیکردەوە. بۆ ئەوەی پێگەی خۆیان بەدیبهێنن لەپێناو چالاکبوون لە بواری ئابووریدا پێویستە ژن کەسایەتییەکی بەهێزی هەبێت و متمانەی بەخۆی هەبێت، هەروەها نەکەوێتە ژێر کاریگەری ڕەخنەکان و قسەکان، پێویستە ژنان بۆچوونیان هەبێت.

 

"دەبێت ژن ڕزگاری بێت"

نادیە عافی ئاماژەی بەوەدا کە گرنگە ژنان دووپات لە کەسایەتی خۆیان بکەن، لە کایەی ئابووری و کۆمەڵایەتیشدا متمانەیان بەخۆیان هەبێت، چونکە ژنانی ناوچە پێشکەوتووەکان باشترن لە ژنانی گوندەکان، سەرکەوتنی بەڕێوەبەرانی کار یان ژنانی پڕۆژە تەنها بەشێکە لەوە، هەروەها پێویستە ژنان لە بیرۆکەی شار و گوندەکانی ناوەوە ئازاد بکرێن.

 

"سەربەخۆیی ئابووری پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بەهێز دەکات"

نادیە عافی ئاماژەی بەوەشکرد، سەرکەوتنی پڕۆژەکە پێویستی بە بەڕێوەبەرانی کار هەیە و وتی: پێویستە ئەو بەڕێوەبەرانە کەسایەتییەکی بەهێز و متمانە بەخۆیان هەبێت، هەروەها ژن نابێت لە کۆمەڵگە دوور بێت، دەبێت بەشداری لە ڕاگەیاندنەکاندا بکات و چیرۆکی سەرکەوتنەکانی بگێڕێتەوە، ئەگەر ژنان بیانەوێت پێگەی ئابووری خۆیان بەدەست بهێنن و لەم بوارەدا چالاک بن، دەبێت داهێنەر بن و ئیرادەی سەرکەوتنیان هەبێت، باوەڕیان بە کەسانی تر هەبێت و باوەڕییان بە دەستکەوتەکانیان هەبێت، هەروەها کاری ژنان به نرخ بزانن، گەرەنتی ژنان لە ڕووی سەرکەوتنی ئابوورییەوە دەتوانێت جیهانەکەیان بە گشتی بگۆڕێت، چونکە سەربەخۆیی ئابووری ڕێگەی پێدەدات ببێتە ژنێکی بەهێز، پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەهێز و پێگەیەکی بەرزی هەبێت، ئەمەش ئاسانکاری بۆ ژنان دەکات بۆ چوونە ناو گۆڕەپانی سیاسی.

 

"بەرەنگاری کۆمەڵگەی پیاوسالاری ببنەوە''

هەروەها نادیە عافی باسی لە ئەزموونی خۆی کرد و وتی: داوایان لێکردم بچمە ناو ئیدارە سیاسی و کولتووری و ئیدارەکانی ترەوە، من ئەمەم ڕەتکردەوە. بۆ خۆشکردنی ڕێگا بۆ ئەوەی ژنانی سەرکەوتووی دیکە بچنە ناو پۆستە گرنگەکانەوە و بەشداری لە کایەی گشتیدا بکەن، لە شارە پێشکەوتووەکاندا، کۆمەڵگە یان خێزانەکان دەرفەت دەدەن بە ژنان بۆ بەشداریکردن لە گفتوگۆکان و دەربڕینی بۆچوونەکانیان، هەروەها بڕیاردانی سەربەخۆ، بە پێچەوانەی ژنانی گوندنشین لە چوارچێوەیەکی تەسکدا دەژین.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا نادیە عافی داوای لە ژنانی سیدی بۆزید کرد کە شێوازی بیرکردنەوەیان بگۆڕن و بەشداری لە کەشی گشتی بکەن، هەروەها بەرەنگاری کۆمەڵگی پیاوسالاری بنەوە.