لە شەشەمین ساڵیادی داگیرکردنی عەفریندا، گەل چوونە مەیدانەکان

دەیان هەزار کۆچبەری عەفرین و خەڵکی شەهبا بە بۆنەی شەشەمین ساڵیادی داگیرکردنی عەفرینەوە بەرەو مەیدانەکان ڕۆیشتن.

شەهبا

 

بە دروشمی "بە ڕۆحی بەرخۆدانی گەل، دیوارەکان تیکدەشکێنین و عەفرین و تەواوی خاکی سووریا ئازاد دەکەین"، دەیان هەزار کۆچبەری عەفرین و خەڵکی شەهبا بە ڕێپێوانێک شەشەمین ساڵیادی داگیرکردنی عەفرینیان شەرمەزار کرد.

 

ڕێپێوانەکە لە ناوچەی ئەحداسەوە بۆ ٤ی نیسان بەردەوام بوو لەگەل دروشمەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پاکڕەوانی ئازادی لە کاتی ڕێپێوانەکەدا بەرز کرایەوە.

 

"لە دژی داگیرکاریی سەر بەرزبکەن"

دوای گەیشتنی ڕێپێوانەکە بۆ بەردەوام پارکی ٤ی نیسان، بە خولەکێک وەستان ڕێز لە شەهیدان گیراو دواتر، خەدیجە ئیبۆ، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدانی عەفرین-شەهبا، شەشەمین ساڵەی داگیرکردنی عەفرینی شەرمەزار کردو داوای لە گەلی عەفرین کرد دژی داگیرکارییەکە سەربەرز بکەن و وتی: ڕۆیشتنمان لە عەفرین و مانەوەمان لە شەهاب سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەریان تێکشکاند، ئەوان دەیانویست بە کۆچکردنی عەفرینییەکان قڕبکەن، بەڵام بەرخۆدان و خەباتی ئێمە لە شەهبا سیاسەتی دوژمنی پووچەڵ کردەوە، هەموو ڕۆژێک لە عەفرین دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کردارەکانی خۆی ئەنجام دەدات، داوا لە گەلەکەمان دەکەین لە عەفرین لە دژی دوژمن و داگیرکاری ڕاپەرن.

 

ڕێپێوانەکە بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی عەفرین" کۆتایی هات.