لە ساڵی ٢٠٢٤ ژنانی ئێزدی بە هۆشمەندی خۆپاراستن تێکۆشانیان کرد

ساڵی ٢٠٢٤ بۆ ژنانی ئێزدی و هەموو ئەو ژنانەی کە لە پێناو ئازادیدا وەستان، بۆتە ساڵی تێکۆشان و بەرخۆدان، یەکگرتوویی ژنانی ئێزدی و عەرەب بوو بە ئەزموونێکی گرنگ بۆ ژنانی عێراق و سەرچاوەی ئیلهامبەخش بۆ خەباتی ساڵی ٢٠٢٥.

جیلان ڕۆژ

 

شەنگال- لە خەباتی ژنان لە ساڵی ٢٠٢٤دا، فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی لە دژی عەقڵیەتی توندوتیژی و سیستمی دەوڵەتی پیاوانە، ئەمساڵ مۆرکی خۆیان دانا، بەپێچەوانەی ئەمە، هێزی دەسەڵاتداریی ناوخۆیی و دۆخی ئێستا لە کایەی ژیانەوە بۆ ئابووری، کۆمەڵایەتی، تەندروستی، دیپلۆماسی، سیاسی- سەربازی و هتد. شەڕێکی توندی نامرۆڤانەی ئەنجامدا، بێگومان ژنان لە هەموو جیهاندا بێدەنگ نەبوون بەرامبەر بەم هێرشانەی کە ئەوان دەکەنە ئامانج، ژنان لە هەموو جیهاندا بە توڕەیی و کاردانەوە بەرامبەر بە سیستمەکە، لە شەقام و مەیدانەکانی شەڕی ئازادیدا، لە دژی سیستمی پیاو-دەوڵەت و چەمکە دواکەوتووەکەی و جینۆساید و دوژمنی ژن و کۆمەڵگە چالاکییان ڕێکخست.

 

هەروەها شەنگال بوو بە یەکێک لە بوارەکانی خەبات و کەرامەت بۆ ژنانی ئێزدی، لە ساڵی ٢٠٢٤ ژنانی ئێزدی بە ئومێد و باوەڕ و بانگەشەی سەرکەوتن لە خەباتی ئازادی، دژی گۆشەگیریی ڕێبەر ئاپۆ و هێرشی جینۆساید و شەڕی تایبەت و دواکەوتوویی و سنووردارکردنی کۆمەڵایەتی وەستانەوە،  ژنانی ئێزدی و عەرەب لە ماوەی ساڵدا لەسەر بنەمای یەکڕیزی ژنان زۆر بەیەکەوە چالاک بوون.

 

چالاکی 'ڕێبەر ئاپۆ میوانە لە ماڵەکەت

پێکهاته و ژنانی ئێزدی به بیرۆکه و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان ڕۆڵێکی گرنگیان له بونیادنانی شەنگالدا بینی. ژنان دوای فەرمانی ٧٤ کە کۆمەڵگە پێیدا تێپەڕی، چالاکییەکانی خۆڕێکخستنیان بەهێزتر کرد، کۆمەڵگە و ژنانی ئێزدی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیان کردە بنەمای خۆیان، گەلی شەنگال کە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بە ئازادی خۆیان دەبینن، لە ساڵی ٢٠٢٤ بە کردەوەکانیان ئەمەیان نیشان دا، ئەو چالاکییە کە لەلایەن ژنانەوە بە دروشمی 'رێبەر ئاپۆ میوانی ماڵەکەت' پێشەنگایەتی دەکرا، جیاوازییەکی بەهێزی بە گرنگیدان و بەشدارییەکی زۆری خەڵکەوە ئاشکرا کرد، دیسان بە درێژایی ساڵ ژنان درێژەیان بە کار و خەباتی خۆیان دا و بەڵێنی ئازادی خۆیان لە کەسایەتی ڕێبەری گەلی کورددا هێنایە سەر زمان.

 

ژنانی ئێزدی بێ پاراستن بوون کاتێک لەلایەن گروپە جیهادیەکان و چەتەکانی وەک داعش کۆمەڵکوژ کران، دڵسۆزییان بۆ باوەڕو کۆمەڵگاکەیان بەس بوو بۆ ئەوەی لەسەرپێ بمێننەوە، توانیان کۆمەڵکوژییەکی وێرانکەر لە دوای خۆیان بەجێبهێڵن، سەربەخۆیی شەنگال و ئەو هەنگاوانەی ژنانی ئێزدی لە پێناو سەربەخۆیی خۆیاندا بەرەو پێشهاتی گرنگی خوڵقاند، ژنانی ئێزدی هەنگاو هەڵدەگرن بۆ ئەوەی بە ڕوانگەیەکی زانستییەوە سەیری جیهانی ڕۆحی بەهێزی خۆیان بکەن، ژنان هەڵیانبژارد کە هەنگاوی ژیرانە بنێن لەڕێگەی ژنۆلۆژی، زانستی ژنانەوە، بە ئەزموون و بەرخۆدان و ئامانجەکانی داهاتوو. بۆ ئەمەش یەکەم هەنگاویان ناوە بە دامەزراندنی لیژنەکانی ژنان.

 

ئەوانەی لە ڕۆحی سەردەم دەکۆڵنەوە

بەپێی باوەڕی ئێزدییەکان هەمیشە ڕۆح و واتای هەیە، بە بیرهێنانەوە یان ئاهەنگێک کە بەخشیویانە بە کۆمەڵگەکان و لێیان وەریانگرتووە بەبیردەهێندرێنەوە، بەپێی باوەڕی ئێزدیەکان هەنگاوی یەکەمی بەهار زۆرترین پێناسەی پێکهاتەی ئێزدی و ژنانی ئێزدی دەکات، باوەڕبوون بە دروستبوونی جیهان لە بەهارەوە دەست پێدەکات، نەورۆز، هەنگاوی یەکەمی ساڵی نوێ، پەیوەندی بە دروستکردنی جیهانەوە هەیە، ئەم هاوکارییە ئەمساڵ لە کۆمەڵگەی ئێزدیدا بە توندی پێشوازی لێکرا، مانگەکانی ئادار و نیسان لە کۆمەڵگەی ئێزدی و ژناندا گرنگن.

 

هەڵمەتی "لە بەرامبەر قڕکردنی ژنان ببە دەنگی خۆپاراستن"

ژنان مەیدانێکی گرنگی خەباتیان بۆ هەموو ژنان دروست کردووە بۆ ئەوەی لە سووڕی کاتدا کۆببنەوە کە بە داهێنان پێناسەی دەکەن. هەڵمەتی "لە بەرامبەر قڕکردنی ژنان ببە دەنگی خۆپاراستن" کە لە ٨ی ئاداری ئەمساڵەوە دەستیپێکرد، سنوورەکانی بەزاند، هەموو ژنانی ئێزدی بەشداری کەمپینەکە بوون، لەو چوارچێوەیەدا لە ڕێگەی کۆمیتەی دیپلۆماسییەوە پەیوەندییان بە ژنانی ئەفغانستانەوە کرد بۆ یەکخستنی خەباتی ژنان.

 

ڕۆژی ٣٠ی ئایار، تاژێ سەردانی ڕێکخراو و دامودەزگاکانی ژنانی عێراقی کرد، لە دیدارەکەدا پەیوەندی نێوان دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی ژنان لە عێراق و خەبات دژی عەقڵیەتی پیاوانە تاوتوێ کرا، هاوکات گفتوگۆ و بانگەواز کرا بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێزدییەکان و عەرەبەکان و هەموو ئەو نەتەوانەی لەسەر خاکی عێراق دەژین.

 

لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکەدا، تاژێ پانێڵێکی بە ناونیشانی "ژنانی ڕزگاربوو و ژنانی دیل لە دەستی داعش" لە ناوەندی شەنگال لە ٢٤ی ئایار ڕێکخست. پانێڵەکە بە بەشداری ١٠ نوێنەری دامودەزگا و دەزگاکانی شەنگال و ئەو کەسانەی لەژێر دەستی داعش ڕزگارکراون و لە شنگال دەژین و خێزانە دیلەکان بەڕێوەچوو.

 

کۆنفرانسی ژنانی ئێزدی لە پەرلەمانی ئەوروپا بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوی چەتری ئەنجومەنەکانی ژنانی ئێزدی (SMJÊ) لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بە دروشمی "شەنگال کۆمەڵگەیەکە لە ژێر هەڕەشەی جینۆسایددایە: ئاوەدانکردنەوە گەرەنتی ئاشتییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”، سوهام شەنگالی، وتەبێژی کۆمیتەی دیپلۆماسی تاژێ و یەکێک لە فەرماندەکانی یەژەشەی هێزی شەنگال، وەک قسەکەر چووە برۆکسل و وەک شایەتحاڵی فەرمان و شۆڕش بەشداری کۆنفرانسی کرد.

 

ژنانی ئێزدی کە بەشداری خەباتی هاوبەشی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن، لە هەموو بوارێکدا ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکەن. ژنانی ئێزدی کە هەڵوێستی خۆیان لە دژی هەموو سیستمە ستەمکار و دیسپۆتیکەکان دەربڕیوە، هەڵوێستیان گرتەبەر بۆ شەرمەزارکردنی ئەو بڕیارانەی ئێران بۆ گرتن و لەسێدارەدانی ژنان داوە.

 

هەروەها ژنانی ئێزدی ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە هەمووارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی کە ڕێگە بە هاوسەرگیری منداڵی تەمەن ٩ ساڵ دەدات و هەموو مافەکانی ژنان پێشێل دەکات و ڕایانگەیاند کە بە هیچ شێوەیەک یاسای دژ بە ژنان قبوڵ ناکەن .

 

لە ماوەی ساڵدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە سەرانسەری کوردستان و شەنگال بە هەموو توندییەکەیەوە بەردەوام بوو، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا، خەڵکێکی زۆر بە ڕۆژنامەنووسانیشەوە گیانیان لەدەستدا، ئەوان لە کاتی هێرشە جینۆساید و داگیرکارییەکانی سەر شەنگالدا، لە هەڵوێستیان لە دژی دەوڵەتی تورک و پەدەکە، هەنگاوێکیان بۆ دواوە نەناوە، ئەمساڵ هەوڵی گرنگ درا بۆ ڕاکێشانی سەرنجی عێراق و جیهان بۆ هێرشەکانی سەر شەنگال.

 

پەروەردە بنەمای خۆڕێکخستن و تێکۆشانە

 

بەپەلەترین و گرنگترین شت بۆ ژنان بەهێزکردنی ڕیزەکانی تێکۆشانە، لەمەشدا پەروەردەی ژنان لە لوتکەدایە، چونکە ژنانی ئێزدی بێ پەروەردە مابوونەوە، لە ژێر جینۆسایددا بوون، ژنانی ئێزدی ئێستا دەڵێن ئەم ڕەوتە ڕابگرن و پەروەردە بکەنە ناوەندی هەموو شتێک، پێوەرەکانی ئازادی کۆمەڵگەیەک کە بە هۆشی ژن بونیاد نراوە هەمیشە بەهێزتر دەبن، ژنانی ئێزدی کە لە بواری پەروەردەدا پێشکەوتوون، چالاکییەکانیان لە بوارەکانی خەبات و ژیاندا زیاد کردووە، ئەمساڵ لەسەر ئەم بنەمایە چەندین خولی پەروەردە کرانەوە.

 

ناوەندی کولتووری و هونەری سیتیا نەخشە خولی پەروەردەی بۆ ئەندامان کردۆتەوە بۆ فێربوونی کولتوورو هونەری ئێزدی و ژەنینی ئامێری مۆسیقا، هەروەها لە ماوەی ساڵدا دەیان منداڵ پەروەردە بوون، ئەم پەرووردانە هێشتا بەردەوامن.

 

١٠یەمین ساڵیادی فەرمانەکە

لە ساڵی ٢٠١٤دا ٧٤ فەرمان لە لایەن داعشەوە بەسەر کۆمەڵگەی ئێزدی و ژنانی ئێزدیدا سەپێندراوە، هەوڵێکی زۆر درا بۆ یادکردنەوەی ئەو ٧٤ فەرمانە و سزادانی تاوانباران، ژنان لەگەڵ چارەسەرکردنی جینۆساید و ئەو ئایدۆلۆژیایانەی کە دەبنە هۆی جینۆساید، بە شێوازەکانی بەرەنگاربوونەوەی جینۆساید دەوڵەمەندتر دەبن، لە ماوەی ئەمساڵدا ژنانی ئێزدی لێپرسینەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی جینۆسایدی ژنانی ئێزدی کرد و داوایان لە هەموو ژنان و خەڵکی جیهان کرد دان بەو جینۆسایدەدا بنێن و پێکەوە خەبات بکەن، ئەو ژنانە ڕایانگەیاندووە، بە تایبەتی پێشبینی دەکەن حکومەتی عێراق هەنگاوی بەرچاو لەو بارەیەوە بنێت، هەرچەندە ١٠ ساڵ بەسەر جینۆسایدەکەدا تێپەڕیوە، بەڵام دەوڵەتی عێراق لەو وڵاتانەدایە کە هێشتا ئەوەی لە شەنگال ڕوویدا وەک جینۆساید نەیناساندووە.

 

ساڵی ٢٠٢٤ بووەتە یەکێک لەو ساڵانەی کە زۆرترین ژمارەی ئێزدی لە کامپەکانەوە بۆ شوێنی خۆیان گەڕانەوە، بەپێی داتا فەرمییەکان، هەزاران خێزان گەڕاونەتەوە، بە تایبەت لە یادی ١٠ ساڵەی فەرمانەکەدا گەڕانەوەی ئێزدییەکان بووە بە توندترین وەڵام بۆ سیاسەتی کۆچی ئێزدییەکان لەسەر خاکەکانیان.

 

ژنانی ئێزدی و عەرەب پەیامی فراوانکردنی بەرخۆدان دەدەن

ئێزدییەکان لە شەنگال مۆزایکێکی مرۆڤ و بیروباوەڕ دروست دەکەن، خۆبەڕێوەبەری شەنگال نیشانی هەموو گەلان و باوەڕەکانی دا کە چۆن پێکەوە دەژین و خەباتەکانیان هاوبەش دەکەن، ژنانی ئێزدی و عەرەب بەم واتایە پێشەنگایەتی دەکەن، هەڵوێستی زایەندپەرستی بەرامبەر بە ژنان لە هەموو شوێنێک و لە هەموو کاتێکدا وەک یەکن و خەباتی دژ بە ژنانیش وەک یەکن، ئەمساڵ ژنانی ئێزدی و عەرەب لە ٢٥ی تشرینی دووەم کۆبوونەوە و نیشانیان دا کە دەست لە دەست لە دژی توندوتیژی دژی ژنان تێدەکۆشن، شەنگال نموونەیەکی بەهێزە بۆ عێراق لە ڕووی هاوپشتی ژنانەوە.

 

ڕزگارکردنی ژنانی ئێزدی

لە ماوەی ئەمساڵدا ژنێکی گەنجی ئێزدی بە ناوی کۆڤان ئیدۆ خەرتۆ کە لە کاتی فەرمانەکەدا لەلایەن چەتەکانەوە ڕفێندرابوو، لە قۆناغی سێیەمی 'ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی' لەلایەن هێزەکانی یەپەژە-قەسەدە لە کامپی هۆڵ ڕزگارکرا.

 

لە ١ی ئاب، یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە" سێ ئێزدییان لە کامپی هۆڵ ڕزگار کرد و لە ١٢ی ئابدا دوو کەسیان گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان، ئەو کچانەی ڕزگاربوون تەواف داود چەتۆ کە تەمەنی ٢٤ ساڵە، لە کاتی فەرمانەکەدا تەمەنیان ١٥ ساڵ بووە، خوناڤ خەلەف تەمەنی ١٠ ساڵە و لە کاتی فەرمانەکەدا تەمەنی سێ مانگ بووە و خەڵکی گوندی کۆچۆیە، ئەو دوو کچە ئێزدییە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە لەلایەن تاژێ و بنەماڵەکانیانەوە پێشوازییان لێکرا.

 

ژنێکی ئێزدی فەوزیە سیدۆ کە لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن چەتەکانی داعشەوە لە شەنگال ڕفێندرابوو، دوای ١٠  ساڵ لە کەرتی غەززەی فەلەستین ڕزگارکرا، فەوزیە سیدۆ کە تەمەنی ٢١ ساڵە، لە کاتی فەرمانەکەدا تەمەنی ١١ ساڵ بووە، دوای ڕزگارکردنی ڕۆژی ٣ی تشرینی یەکەم ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.

 

هەروەها هەزاران ژنی ئێزدی کە لە کاتی فەرمانەکەدا لەلایەن چەتەکانەوە ڕفێندرابوون، لەلایەن چەکدارانی یەپەژە و قەسەدە ڕزگارکراون، بەداخەوە تا ئێستا چارەنووسی هەزاران ژنی ئێزدی نادیارە.

 

یەکگرتنی ژنان ئیلهامبەخش بوو

ساڵی ٢٠٢٤ بۆ ژنانی ئێزدی و هەموو ئەو ژنانەی کە لە پێناو ئازادیدا وەستان، بووەتە ساڵی تێکۆشان و بەرخۆدان، سەرەتا ساڵی ٢٠٢٤ ساڵی خەباتێکی قووڵ و مێژوویی بوو بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ساڵێک لە دەستکەوت و ئەزموونی گەورە. لەم ڕووەوە ساڵی ٢٠٢٤ میراسێکی گرنگە بۆ هەموو ژنە تێکۆشەرەکان کە بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی ڕووبەڕووی ساڵی ٢٠٢٥ دەبنەوە، ژنانی ئێزدی و عەرەب لە ساڵی ٢٠٢٤ پێکەوە خەباتی خۆیان بەهێزتر کرد و چەندین چالاکی جیاوازیان ڕێکخست، ئەم یەکگرتووییەی ژنانی ئێزدی و عەرەب بوو بە ئەزموونێکی گرنگ بۆ ژنانی عێراق و بوو بە سەرچاوەی ئیلهام بۆ خەباتی ٢٠٢٥.