لە کۆیە ئاهەنگێکی پڕ چالاکی بۆ منداڵان بەڕیوەچوو

لە کۆیە ئاهەنگێکی پڕ چالاکی بۆ منداڵان بەڕیوەچوو، کە یەکەم جارە لەو شارە چالاکی لەو شێوەیە بۆ منداڵان بەڕێوەبچێت.

کۆیە 

 

دوێنێ ٢٧ی ئایار، لەناو پاركی فاتیح رەسوڵ لەشاری كۆیە، بەبۆنەی رۆژی جیهانی منداڵان کە ١ی حوزەیرانی هەموو ساڵێکە، بەشی رۆشنبیری و هونەری كۆیە بە سپۆنسەری کارگێڕی پارکەکە، چەند چالاکیەکی بۆ منداڵان ڕێکخست بەڕێوەبرد کە بریتی بوون لە "وێنە كێشانی بەكۆمەڵ بۆمنداڵان- كردنەوەی پیشانگا بۆ وێنەكان-گۆرانی و مۆسیقا-شانۆو چیرۆك خوێندنەوە"، نزیكەی ٢٠٠ منداڵ بەشداربوون.

 

 كەژاڵ مستەفا، لەبارەی چالاكیەكە وگرنگی وێنەكێشان بۆ منداڵان وتی: ئەو نەوەیەی ئیستا كەم لەبواری كولتوورو فۆلكلۆری نەتەوەكەی دەزانێت، بۆیە ئەو جۆرە بۆنەو مەراسیمانە گرنگن بۆمنداڵان، هاوكات دەبێت دایكەكان و باوكان شتەكانیان فیربكەن، بەتایبەت لەمەودوا هاوینە پێویستە خولیان بۆ بكەنەوە ولەماڵەوەش بێت فێری ژیانی كوردەواریان بكەن وەك خواردن و جولبەرگی كوردی و لە خوێندنگەکانیس پێویستە مامۆستا خوێندکارەکانی فێری كولتووری كوردی بكات لە ڕێگەی وێنەوە.

 

مەدیحە عەبدوڵا، كەمامۆستای منداڵانە ئەویش ئامادەی مەراسیمەكە بوو، لە بارەی گرنگی وێنەكیشان وكولتووری كوردی بۆ منداڵان وتی: پێمان خۆشە كە كولتووری كوردی فێری منداڵەكان بكەین تا بیریان نەچێتەوە جا لە ڕیگەی وێنە بێت یان جلوبەرگ، چونكە نەوەیەكی تازەن دەرفەتە لەو چالاكیانە كە سودی لێ وەربگرن وئاشنا بن بە كولتووری كوردی، هیوادارم بەردەوام بن لەسەر ئەو جۆرە چالاكیانە.

 

هەوری ئەكرەم، بێگومان ئەو چالاكیە بۆمنداڵان سودی زۆرە ودەست خۆشیان لێدەكەم، چونكە وێنەكێشان زۆر سودی هەیە بۆ مێشكی منداڵ ولەڕێگەی وێنەكێشان دەزانی منداڵەكەت چی لە مێشك دایە وحەزی لەچیەو ولەچ رەنگێكە، زۆر گرنگە دایك منداڵەكانی رابێنێت لە وێنەوە بیرۆكەكانی بكێشێت هەروەهاپێویستە لە خوێندنگەش مامۆستایان گرنگی بە خوێندکاران بدەن بۆ ئاشناكردنیان بە كولتووری نەتەوەیی كوردی.

 

سارین ئەحمەد وتی: وێنەكەی من كێشاومە گوزارشت لە خۆشەویستی كچێك بۆ وڵاتەكەی دەكات. حەزم كرد بەم وێنە باسی وڵاتم بكەم.