ژنێکی ئێرانی میدالیای زێڕ و نازناوی یەکەمی پاڵەوانێتی وەرزشی ئاسیای بەدەستهێنا
ڕیحان مۆبینی وەرزشکاری ئێرانی بە بازدانی ٦.٤٠مەتر نازناوی بازدانی درێژی پاڵەوانێتی وەرزشی ئاسیای لە کۆریای باشوور بەدەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ
٢٦هەمین پاڵەوانێتی وەرزشی ئاسیا لە شاری گومی پایتەختی کۆریای باشوور لە لە ٢٧ی ئایار دەستیپێکردو تا ٣١ی ئایار بەردەوام دەبێت، زیاتر لە دوو هەزار وەرزشوان لە ٤٣ وڵاتەوە بەشدارییان تێدا کرد.
لە سێیەمین ڕۆژی پێشبڕکێی وەرزشی ئاسیا کە لە شاری گومی پایتەختی کۆریای باشوور بەڕێوەچوو، ڕیحان موبینی ئەندامی هەڵبژاردەی ئێران میدالیای زێڕ و یەکەم نازناوی پێشبڕکێکەی بە دەستهێنا و ڕیکۆردی ٦.٤٠ مەتری تۆمار کرد.
ڕێحان مۆبینی بە درێژایی پێشبڕکێکە بە بەردەوامی و سەرکەوتووانە ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد کە بە ڕێککەوت ٦.٣٤ مەتر، ٦.٤٠ مەتر، ٦.١٣ مەتر و ٦.٣٣ مەتر بۆ بازدانەکانی تۆمارکرد، دووەم بازدانی بە ٦.٤٠مەتر باشترین بازدانی پێشبڕکێکە بوو و بردنەوەی پاڵەوانێتییەکەی مسۆگەر کرد.
سوجان ئێداپالی هیندستان بە ڕیکۆردی ٦.٣٣ مەتر پلەی دووەمی بەدەستهێنا و شایلی سینگ، وەرزشوانێکی دیکەی هیندی بە بازدانی درێژ بە ٦.٣٠ مەتر پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.