لە کامپی پەنابەرانی مەخموور ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا و چالاکی ئێشکگری پیرۆز کران

لە کامپی پەنابەرانی مەخموور بە بۆنەی سێهەمین ساڵیادی چالاکی ئێشکگریی بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ١٤یەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان، لێدوانێک درا.

مەخموور

 

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" بە بۆنەی سێهەمین ساڵیادی چالاکی ئێشکگریی  بۆ ئازادیی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ١٤یەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان، لێدوانێک درا.

 

لێدوانەکە لە دەزگای خێزانی شەهیدان بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی ئازادیی کوردستان دەستی پێکرد، پاشان عەلی بیڵەهی، هاوسەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی گەلی مەخموور قسەی کرد.

 

”شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان هیوای هەموو گه‌لانی جیهان”

عەلی بیڵەهی تیشکی خستە سەر گرنگیی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان و دیاری کرد، کە ئەم شۆڕشە بۆ سەرجەم گەلانی جیهان بووە هیوای ژیانێکی ئازاد و یەکسان، عەلی بیڵەهی وتی: شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان بووە سیمبولی پێکەوەژیانی گەلان، شۆڕشەکە بە خەباتێکی گەورە دەستی پێکرد و لەو ڕێگەیەدا هەزاران شەهید گیانی خۆیان بەختکرد، شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان، بە پێشەنگایەتیی ژنان گیانی بونیادنانی ژیانی نوێیە، ئەم شۆڕشە هەم لە بەرامبەر ڕژێمی بەعس و هەم لە دژی هێزە تاریک و هەژموونخوازەکان بەرخۆدانێکی گەورەی نیشان دا و لەناویی بردن، بەرخۆدانەکە کە بە پێشەنگایەتیی ژنان بەڕێوە چوو، بووە هیوای هەموو ژنانی جیهان. بۆیە ئێمە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان لە دڵ و دەروونەوە پیرۆز دەکەین.

 

عەلی بیڵەهی جەختی لەوە کردەوە، کە پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان، ئەرکێکی مێژوویی گەلی کورد و هەموو گەلانخوازی ئازادییە.

 

”تاکو ئازادیی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ، ئێمە ئێشکگریدا دەبین”

عەلی بیڵەهی تیشکی خستە سەر چالاکی ئێشکگری کە سێ ساڵە لە کامپەکەدا بەڕێوە دەچێت و ڕایگەیاند، کە ئەم چالاکییە خواستی ئاشتی و ئازادیی گەلان نیشان دەدات،  عەلی بیڵەهی وتی: حکومەتی ئاکەپە ٤٤ مانگ مۆڵەتی نەدا هیچ دیدارێک لەگەڵ ڕێبەردا ئەنجام بدرێت و هیچ زانیارییەکی پێنەداین، لەسەر ئەم بنەمایە، وەک گەلی مەخموور بڕیاری چالاکی ئێشکگرییماندا، ئامانجی سەرەکیی ئێمە، شکاندنی گۆشەگیریی قورس و مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەی ڕێبەر ئاپۆیە، ڕاستە، ئێستا هەندێک دیدار ئەنجام دەدرێن بەڵام ڕێبەر ئاپۆ هێشتا لەژێر مەرج و بارودۆخی قورسی زینداندایە، هەر لەبەر ئەم هۆکارە، تاوەکو ئازادیی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر نەبێت، ئێمە چالاکیی خۆمان بە بڕیارەوە درێژە پێ دەدەین.

 

دوای لێدوانەکە، سینەڤیزیۆنەکەی کە لەسەر ساڵیادی سێیەمینی چالاکی ئێشکگری ئامادە کرابوو، نمایش کرا.