لە دوای ئاگربەستەکەوە هەزار و ٣٠٣ کەس کوژراون و ئامارەکانی ڕۆژانەش فراوانبوونی قەبارەی زیانەکان ئاشکرا دەکەن

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، ژمارەی کوژراوانی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا بۆ حەوت کەس بەرزبووەتەوە و ١٠ برینداریشیان هەیە، کە هێشتا قوربانیان لەژێر داروپەردوودا ماون.

ناوەندی هەواڵ

 

داڕمانی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان لە غەززە بە خێرایی قەیرانی مرۆیی گەورەتر دەکات، تۆڕەکانی ئاو و کارەبا و ئاوەڕۆ بە تەواوی پەککەوتوون، لە کاتێکدا نەخۆشخانەکان لە کێشەدان بۆ دابینکردنی چاودێری لە کاتێکدا کەمیی سووتەمەنی و دەرمان هەیە.

 

وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە ٢٦ی ئاب ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بۆرسومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، حەوت فەڵەستینی کوژراون و ١٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

 

وەزارەتی تەندروستی لە ڕاپۆرتی ئاماری ڕۆژانەی خۆیدا ڕوونیکردەوە، لەنێو ئەو قوربانییانەی کە گەیشتوونەتە نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە، پێنج کەسی نوێی گیانیان لەدەستداوە، جگە لە دوو کەس کە بەهۆی برینەکانی پێشوویانەوە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ژمارەیەک قوربانیی لە ژێر داروپەردوو و لە شەقامەکاندا گیریان خواردووە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا گروپەکانی فریاگوزاری و بەرگری شارستانی نەیانتوانیوە دەستیان پێبگات، بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی، لەدوای ئاگربەستەکەی ١١ی تشرینی یەکەمەوە ژمارەی قوربانییەکانی کوژراو بۆ هەزار و ٣٠٣ کەس بەرزبووەتەوە، هاوکات ژمارەی بریندارانی هەمان ماوەی ئەو وڵاتە گەیشتووەتە چوار هەزار و ٣٣٦ کەس.

 

ژمارەی ئەو تەرمانەی لەدوای ئاگربەستەوە دەرهێنراون گەیشتۆتە ٨١٤ کەس، تا ئێستاش قوربانییەکان لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە و لەو ناوچانەشدا کە گروپەکانی فریاگوزاری دەستیان پێناگات، ئامارە کۆبووەکانی وەزارەتی تەندروستی ئاشکرای دەکەن، لە دوای دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ژمارەی کوژراوان بۆ ٧٣ هەزار و ٤٣٨ کەس بەرزبووەتەوە، هاوکات کۆی ژمارەی بریندارەکان گەیشتووەتە ١٧٤ هەزار و ٤٤٧ کەس.

 

گروپەکانی فریاگوزاری و بەرگری شارستانی لە بارودۆخێکی سەختدا بەردەوامن لە کارکردن، لەکاتێکدا ئەو ئاڵەنگاریانەی کە ڕێگری دەکەن لە گەیشتن بە قوربانییەکان و ڕزگارکردنی ئەوانەی لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە، ئەمەش وا دەکات ژمارەی قوربانییەکان بەرزبێتەوە لەگەڵ بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن،  وەزارەتی تەندروستی لە غەززە ئەو ئامارانە لە چوارچێوەی ڕاپۆرتی ئاماری ڕۆژانەی خۆیدا بڵاودەکاتەوە، کە چاودێریی ژمارەی قوربانییەکان و برینداران دەکات کە دەگەنە نەخۆشخانەکانی کەرتەکە، ئەمە جگە لە ژمارەی قوربانییەکان لە دوای ئاگربەستەوە و ژمارەی کۆبووەوەی قوربانییەکان لە سەرەتای شەڕەوە.