چاودێری مافەکانی مرۆڤ پێشێلکارییەکی سێکسی بەرامبەر بە ژنێکی گەنج لە خەرتوم بەگەڵگە دەكات

بەگوێرەی بەڵگەنامەکانی چاودێری مافەکانی مرۆڤی کەناڵی جزیرە، ژنێکی گەنجی تەمەن ١٨ ساڵ لە خەرتوم، لە کاتی گەڕانەوەی لە شوێنی کارەکەی لەگەڵ دایکیدا، بە دەمانچە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر.

سودان

 

توندوتیژیی سێکسی یەکێکە لە مەترسیدارترین شێوازەکانی پێشێلکاری لە سودان، کە لایەنە بەشدارەکانی ململانێكە وەک چەکێک بۆ ترساندنی هاوڵاتیان و تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی بەکاری دەهێنن، لە میانەی هۆشدارییەکان لە سەرهەڵدانی دەستدرێژییەکان و بەئامانجگرتنی ژنان و منداڵانی کچ لە ناوچەکانی جەنگ و نەبوونی پاراستنی کاریگەر.

 

چاودێری مافەکانی مرۆڤی جزیرە ٢٨ی ئاب، حاڵەتێکی دەستدرێژیی سێکسی تۆمار کرد کە تووشی ژنێکی گەنجی تەمەن ١٨ ساڵ بوو لە ناوچەی ئامبەدە لە شاری ئوم دەرمان، کە یەکێکە لە گەورەترین شارەکانی پایتەخت خەرتوم هەروەها بە پشتبەستن بە وتەی خێزانی زیانبەرکەوتووەکە، چوار چەکدار رێگەیان لە کچەکە و دایکی گرتووە لە کاتی گەڕانەوەیان لە شوێنی کارەکەیان لە چێشتخانەیەکدا، پێش ئەوەی لە ژێر هەڕەشەی چەکدا دەستدرێژیی کرێتە سەر.

 

ڕوونیکردەوە، کە دایکی کچەکە وتی: ئەنجامدەرانی تاوانەکە سواری ماتۆڕسکیل بوون و لە شەقامێکی تاریکدا ڕێگەیان لێ گرتوون، پاشان بە دەستدرێژییان کردە سەر کچەکەی لە کاتێکدا دایکەکە شاهیدی تاوانەکە بووە.

 

دوای ڕووداوەکە، ڕزگاربووەکە گواسترایەوە بۆ بەشی ژنان و منداڵبوون لە نەخۆشخانەی ئامبەدە، کە لەوێ چاودێری پزیشکی و پشکنینی بۆ کررا، هەروەها (ئۆرنیک ٨)ی بۆ دەرکرا (فۆرمێکی فەرمیی پزیشکی) وەک ئامادەکارییەک بۆ ڕێکارە یاساییەکان، بەپێی ئەوەی کە چاودێری مافەکانی مرۆڤی جزیرە خستیە ڕوو.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، پشکنینی پزیشکی سەلماندی کە تووشی دەستدرێژیی سێکسی بووە، ئاماژەی بە بەکارهێنانی چەک و هەڕەشە کرد، لەگەڵ زۆربوونی ئەنجامدەرانی تاوانەکە، کە ئەمەش دیمەنێکی مەترسیداری زۆرەملێی و توندوتیژیی سێکسی دەردەخات، دەستدرێژیی سێکسی پەیوەندیدار بە ململانێی چەکدارییەوە لەوانەیە بگاتە ئاستی جێنۆساید یان تاوانێک دژ بە مرۆڤایەتی، بەپێی بارودۆخی ڕووداوەکە و چوارچێوەکەی.

 

جەختی لەسەر پێویستیی پاراستنی ڕزگاربوو و شاهیدەکان کردەوە لە تۆڵەسەندنەوە، پاراستنی بەڵگە پزیشکی و یاساییەکان، مسۆگەرکردنی دەستکەوتنی ڕزگاربوو بە چاودێری پزیشکی و دەروونی و یاسایی بە شێوازێکی ئارام و نهێنی، لەگەڵ ڕێزگرتن لە تایبەتمەندییەکەی و بڵاونەکردنەوەی هیچ زانیارییەک کە ببێتە هۆی ئاشکراکردنی ناسنامەکەی.

 

هەروەها داوای لە دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان کرد، کە لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە و سەربەخۆ و بێلایەن بکەن بۆ دیاریکردنی ناسنامەی گومانلێکراوان و دڵنیابوونەوە لە پەیوەندیی هەر یەکێکیان بە هێزە هاوبەشەکانەوە، لێپرسینەوە لەگەڵ هەموو ئەوەی کە بەرپرسیارێتییەکەی دەسەلمێنرێت بەپێی یاسا، لەوانەش بەرپرسیارێتی سەرکردایەتی ئەگەر مەرجە یاساییەکانی بەدی هاتن.