ئاهەنگی "فال ناسایی".. ئێوارەیەکی ژنانە کە کولتووری سودانی کۆدەکاتەوە و پشتگیری لە پڕۆژەکان دەکات
زیاتر لە ٤٠٠ ژنی سودانی لە ئاهەنگی "فال ناسایی" لە شاری دنقلا کۆبوونەوە، کە تێیدا دەستپێشخەرییەکانی پشتگیریکردنی ئابووریی ژنان دەرکەوتن، لەگەڵ ئامادەبوونێکی بەرچاوی کولتووری سودانی لە ڕێگەی بازاڕی ژنان و نمایشە هونەرییەکانەوە.
ئایە ئیبراهیم
سودان ـ بەشداربووانی ئاهەنگەکە داوایان کرد کە ئامادەبوونی ژنان لە بوارەکانی کار و بەرهمهێناندا بەهێز بکرێت، ئەوەش لە ڕێگەی دابینکردنی سەرتەکەی بازاڕکردن و دەرفەتی نمایشی ڕاستەوخۆوە کە توان بە ژنان دەدات پڕۆژەکانیان گەشە پێبدەن و بە شێوازێکی فراوانتر تێکەڵ بە چالاکییە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان ببن.
هۆڵی خەلیل لە شاری دنقلا میوانداری ئاهەنگێکی ژنانەی کرد، کە زیاتر لە ٤٠٠ ژنی سودانی بە ناونیشانی "فال ناسایی" کۆکردەوە، کە تێیدا لایەنەکانی کولتووری سودانی لەگەڵ دەستپێشخەرییەکانی بووژاندنەوەی ئابووریی ژنان تێکەڵ بوون، بەشداربووان بەرهەمەکانیان لەناو بازاڕێکی ژنانەدا پێشکەش کرد کە دەرفەتی بۆ ڕەخساندن تاوەکو پڕۆژەکانیان بناوێنن و بازنەی بازاڕکردن فراوان بکەن و بگەنە گەلێکی فراوان، لە هەنگاوێکدا کە ئامادەبوونی ژنان لە بوارەکانی کار و بەرهمهێناندا بەهێز دەکات.
ئاهەنگەکە نمایشکردنی جلوبەرگی سودانی لەخۆگرتبوو، کە جلوبەرگی ژنانی سودانی ”الثوب السودانی پێشەنگی گرت وەک ئاماژەیەک بۆ ناسنامە و شۆخ و شەنگی، کۆمەڵێک منداڵی کچ نموونەی جیاوازی بێت ئەو جلوبەرگانەیان بە ڕەنگ و کەرەستە و دیزاینی جیاوازەوە پێشکەش کرد، لە دیمەنێکدا کە لە نێوان ڕەسەنکاری و نوێگەریدا کۆبووەوە و کاردانەوەیەکی بەرچاوی لەلایەن ئامادەبووانەوە لە کەشوهەوایەکی ئاهەنگگێڕی و خۆشیدا بەدەستهێنا.

هەروەها "سەمای بووک" (رقيص العروس) لە چالاکییەکانی ئاهەنگەکە ون نەبوو، کە تێیدا بەشداربووان نموونەی ئەم مۆراتە کولتوورییە سودانییەیان پێشکەش کرد کە پەیوەندیدەدارە بە نەریتەکانی هاوسەرگیرییەوە، زۆرێک لە بووکەکان پێیەوە پابەندن وەک بەشێک لە پیرۆزباییکردنی هاوسەرگیری و دەربڕینی خۆشی، لە ڕێگەی سەما فۆلکلۆرییەکانەوە کە لە کەشوهەوایەکی ئاهەنگگێڕیدا ئەنجام دەدرێن و جلوبەرگی کولتووری تایبەت دەپۆشرێن.
"ئامانجمان بووژاندنەوەی ئابووریی ژنانە"
لە هۆڵی ئاهەنگەکەدا، ماجدۆلین عەلی عومەر، ڕاگەیاندکار و دامەزرێنەری ئاهەنگەکانی بازاڕکردنی ماجدۆلین لە وەشانی ژنانەیدا کە ناوی "ئاهەنگی فال ناسایی" هەڵگرتووە، بەناو ئامادەبووان و بەشداربوواندا دەگەڕا و خۆشحاڵی خۆی بەو کاردانەوە گەورە و ئامادەبوونە بەرچاوە دەربڕی.
ڕوونیکردەوە، ئەو یەکەم کەس بووە کە بیرۆکەی ئاهەنگەکەی لە پارێزگای باکوور دەستپێکردووە بە ئامانجی بووژاندنەوەی ئابووریی ژنان، بەتایبەت خاوەن پڕۆژە نوێکان، لە ڕێگەی دابینکردنی بازاڕێکی ڕێکخراو لەناو هۆڵەکەدا، لەگەڵ سازکردنی چالاکی هاوتەریب کە بەشدارن لە ڕاکێشانی گەل و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ ژنان تاوەکو بەرهەمەکانیان نمایش و بازاڕبکەن.
ئەو خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو بەشداریکردنە گەورەیەی کە ئاهەنگەکە بەخۆیەوە بینی و ئامادەبوونەکەی بە تایبەت پێناسە کرد، سوپاسی هەموو بەشداربووانی کرد و هیوا خواست سەرکەوتن و توانا زیاتریان هەبێت لە پڕۆژەکانیاندا.

"ژن پێویستی بە کاری تایبەت بە خۆی هەیە"
بەڵام ئەنفال موبارک، کە بۆ یەکەمجار لە ئاهەنگی ”فال ناسایی” دا بەشداری دەکات، خۆشحاڵی خۆی بەم بەشداریکردنە دەربڕی و هیوا خواست ئەزموونەکەی ببێتە دەستپێکێکی نوێ و سەرکەوتوو بۆ بەرهەمەکانی.
سوپاسی ڕێکخەری چالاکییەکە، ماجدۆلین عەلی عومەری کرد، بۆ ڕەخساندنی دەرفەت بۆی تاوەکو بەشداری بکات و بەرهەمەکانی لەبەردەم گەلدا نمایش بکات، جەختی لە گرنگی ئەوە کردەوە، کە ژنی سودانی دەبێت کارێکی تایبەت بە خۆی هەبێت، بەتایبەت لە سایەی هەلومەرجە سەختە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی کە ململانێ بەسەر خێزانەکان و کۆمەڵگەدا سەپاندوونی.
ڕوونیکردەوە، که ژنی سودانی بووەتە خاوەنی ڕۆڵی گەورەتر لە کۆمەڵگەدا، وتی: پشتگیریکردنی پڕۆژەی ژنان و هاندانیان بۆ بەرهمهێنان دەتوانێت بەشداری بکات لە بەهێزکردنی سەربەخۆیی ئابوورییان و پشتگیریکردنی خێزانەکانیان لەم قۆناغەدا.
"ئاهەنگەکان دەرفەتێکن بۆ ناساندنی بەرهەمەکان"
رەهەف یوسف، یەکێک لە بەشداربووانی ئاهەنگەکە، ئاماژەێ بەوەشکرد، کە بە چەند بەرهەمێکی تایبەت بە جوانیی ژنان بەشداری کردووە، وتی: ئەو حەز دەکات لە ئاهەنگ و چالاکییە جتاوازەکانی ژناندا بەشداری بکات چونکە وەک دەرفەتێک سەیریان دەکات بۆ نمایشکردنی بەرهەمەکانی و ناساندنیان لەبەردەم گەلدا، هەروەها کارکردن لەم بووارەدا سەرچاوەیەکی داهاتی باشتری بۆ دابین دەکات.
ئاماژەی بەوەدا، هەموو جارێک کە دەرفەتی بەشداریکردن لەم جۆرە چالاکییانەدا بۆ دەڕەخسێت، هەستی بە جۆش و خرۆشێکی گەورە دەکات، لەبەر ئەو بۆشاییەی کە دابینی دەکات بۆ پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کڕیاران و بانگەشەکردن بۆ بەرهەمەکان.
کەشێک کە کولتوور و بەرهمهێنان کۆدەکاتەوە
ئاهەنگی "فال ناسایی" وەک کەشێک دێت کە پیرۆزباییکردنی کولتووری سودانی و هاندانی ژنان بۆ بەرهمهێنان و کارکردن کۆدەکاتەوە، کە چالاکییەکانی تەنها لە فرۆشتن و بازاڕکردندا نەماونەتەوە، بەڵکو درێژ بوونەتەوە بۆ نمایشکردنی جلوبەرگ و هونەری کولتووری، ئەوەی بە دلوکە ناسراوە، لە هەوڵێکدا بۆ دروستکردن کەشوهەوایەکی ژنانە کە کەیفخۆشی کۆبکاتەوە لەگەڵ دەرخستنی لێهاتووییەکان و پشتگیریکردنی پڕۆژە بچووکەکان.
لە نێوان ڕەنگەکانی جلوبەرگی سودانی، و لێدانی سەمای بووک، بەرهەمی ژنان کە لەناو بازاڕەکەدا ڕیز ببوون، ئێوارەکە لایەنێک لە توانای ژنی سودانی نیشاندا لە دروستکردنی خۆشی و بەرهمهێناندا لە هەمان کاتدا، کە جەخت لە ئامادەبوون و ڕۆڵی ئابووری و کۆمەڵایەتی دەکاتەوە سەرەڕای هەلومەرجە نائاساییەکانی وڵاتەکە پییدا تێدەپەڕێت.