خۆبەرێوەبەری شەنگال کۆنفراسێک لە بەغدا دەبەستێت

لە نۆیەمین ساڵیادی فەرمانی ئیزێدییەکان کۆنفرانسێک لە بەغدا بەڕێوەدەچێت و مافەکانی گەلی ئێزیدی تاوتوێ دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

لە نۆیەمین ساڵیادی فەرمانی ئیزێدییەکان لە سبەی ٣ ئاب، بڕیار وایە خۆبەرێوەبەری شەنگال کۆنفراسێک لە بەغدا ببەستێت، لەو کۆنفراسەدا مافەکانی گەلی ئیزدی لە چوارچێوەی دەستوری عێراق تاوتوێ دەکرێت.

 

غەزال ڕەشۆ بەرپرسی کۆمیتەی دیبلۆماسی خۆبەرێوبەری شەنگال، ڕایگەیاند: " لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان کۆنفراسەکەمان سبەینێ بەرێوەدەچێت، ١٥٠ ئەندام لە گەلی ئیزدی و کەسانی ئەکادیمی و یاسایی بەشداری کۆنفراسەکە دەکەن".

 

بەرپرسی کۆمیتەی دیبلۆماسی خۆبەرێوبەری شەنگال وتیشی: " بە بەپێی دەستووری عێراق مافەکانی گەلی ئێزدی لە کۆنفراسەکە تاوتوێ دەکرێت، جەخت لەوە دەکەینەوە گەلی ئیزدی مافی خۆبەڕێوەبەری وەک گەلێکی عێراق هەیە، پێویستە ئەو فەرمانەی هاتە سەر گەلەکەمان بە فەرمی لەلایەن حکومەتی عێراق و وەکو جینۆساید بناسێنرێت."

 

ئەو بەرپرسە دیبلۆماسییەی خۆبەرێوەبەری دەربارەی بابەتی ئەو کچانەی کە هێشتا لە دەستی چەتەکانی داعش ماون ڕایگەیاند لەگەڵ گەڕانەوەی ئیزدییەکان کاری لەپێشینەمانە و کاری لەسەر دەکەین.

 

دەربارەی ئەو هاوڵاتییە ئیزدیانەی کا تائیستا لە کەمپەکان دەژین وتی: " داوا لە گەلی خۆمان دەکەین بگەرێنەوە زێدی خۆیان، چونکە هەموو گەلێک بە مانەوەی لە خاک و زێدی خۆی دەتوانێت  پارێزگاکری لە هەبوونی خۆی بکات، وەک خۆ بەرێوەبەری شەنگال ئەوەی لە توانای ئێمەدا بێت پێشکەشی گەلەکەمانی دەکەین، حکومەتی عێراقیش لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بودجەی تایبەتی تەرخان کردووە بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال، هەرچەندە ئەو بڕەی دیاری کردووە بەس نیە بۆ ئاوادانکردنەوەی شەنگال، بەڵام کاریگەری دەبێت لە ئاوەدانکردنەوەی شەنگال."