کیژان عوسمان: پێویستە پاڵپشتی دارایی هونەرمەندان بکرێت

کیژان عوسمان، شانۆکار دەڵێت: لە هەڵەبجە پاڵپشتی هونەرمەندان ناکرێت و پێویستە پاڵپشتی دارایی بۆ هونەرمەندان دابین بکرێت.

میهرەبان سەلام 

 

هەڵەبجە- لە سەرەتاکانی سەدەی ڕابردوو بە هۆی نەبوونی ژن لە شانۆدا و دروستبوونی کەلێنێک، هەروەها ئەو عەقڵیەتەی ژنی پەراوێزدەخست پێی شەرم بوو ژن لەسەر شانۆ دەربکەوێت، پیاوانی شانۆکارو ئەکتەر هەر خۆیان ناچاربوون ڕۆڵی ژن ببینن، بەلام لە ئێستادا کە ژنانی شانۆکارو ئەکتەر هەن هێشتا دەرفەتەکان کەمن و وەک پێویست پاڵپشتی ژنانی شانۆکار ناکرێت، هەربۆیە هەمیشە کەلێنێک هەیەو هەستی پێدەکرێت، ئەمەش ئەوەمان بۆ دەردەخات کە شانۆ بە بێ بوونی ژن واتایەکی نییە و دووانەیەکی لێک دانەبڕاون. 

  

یەکەم کاری شانۆی کیژان لە کامپی ئاوارەکان بوو 

کیژان عوسمان لەدایک  بووی ١٩٩٩ لە سالی ٢٠١٦ دەستی بەکاری هونەری کردووەو  لە ئێستاشدا ئەگەر پاڵپشتی بکرین بەردەوامن لە کار کردن، باسی لە ئەزموونی کاری خۆی کردوو وتی: یەکەم ئیش کردم لە کامپی بەرزنجە بوو ئەوکاتەی کە ئاوارەکان  ڕوویان لە هەرێم دەکرد شانۆییمان بۆ منداڵە ئاوارەکان نمایش دەکرد کە لەوێ بوون. 

  

"کۆمپانیا لە هەڵەبجە نییە بۆ پشتگیری هونەرمەندان" 

سەبارەت بەوەی کە ئایا لە هەڵەبجە پاڵپشتی هونەرمەندان دەکرێت یاخود نا کیژان باسی لەوە کرد کەبەهۆی ئەوەی ماوەیەکی کەمە لە هە\ڵەبجەیەو پێشتر دانیشتووی سەید سادق بووە، لە ڕووی کار کردن لە ڕووی هاورێیەتییەوە زۆر ئاسوودە بووە بەڵام لە رووی ئیداریەوە پالپشتی نییەو لە هەڵەبجە بەتایبەت  نییەو جگە کە کەرتی حکومی لە شارە گەورەکان ئەوەندەی پشتگیری هونەرمەندان دەکێت لەهەلەبجە هیچ جۆرە پالپشتیەک نییە، نە حکومی نە کەرتی تایبەت، ئاستەنگی زەق و گەورەیە کە لە بواری ژانەرە  هونەریدا و هونەرمەندان پێویستە هەول بدەن ئەو ئاستەنگانە چارەسەر بکەن. 

 

"کۆمەڵگە بەرامبەر ژن هۆشیار نییە" 

هەرچی سەبارەت بە ئاستەنگەکانی بەرەو پێشچوونی ژنانە لەبواری هونەریدا وەک ئەکتەر وتی: وەک کەسی هیچ ئاستەنگێکم بۆ نەبوە بەڵام لە ڕووی گشتی لە رووی ئیداری و ئابوورییەوە کۆمەڵگە کۆمەلێک تانەو تەشەرمان لێ دەدەن کە چارەسەر کردنیان قورسەو ناتوانین چارەسەری بکەین بەڵکو دەبێت کۆمەڵگە هۆشیار بێت. 

 

کیژان پەیامی بۆ ژنان ناردو وتی: ئەوەی بەهرەی هەیەو ئەوەی ئەزموونێکی هەیەو دەتوانێت بیتە دەرەوەو گرنگی بەخۆی بدات  

لە ئێستاشدا کۆمەڵێک لە ژنان بەرهەمەکانیان دەچێتە دەرەوەو پێویستە دەستیان بگیرێت، هەرچەندە پاڵپشتی دارایی کەم بووە  بەڵام ئەم کەمبوونە نەبۆتە ڕێگر لەوەی کە ژنان ڕۆڵگێڕی  شانۆ نەبن، بینەری شانۆ نەبن و بەلکو بەردەوامیان وایکردووە سەرکەوتنەکان تۆمار بکەن.