کۆنگرەی ستار: درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین

بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی پهێکهایەکانی ئەم دواییە و ئەو پرۆسەیەی کە ڕۆژئاوای کوردستان پێیدا تێدەپەڕێت، کۆنگرە ستار لەگەڵ ژنانی تل تەمر کۆبووەوە و دەڵێتچ تا ئامادەبوونیان لە سووریا بە فەرمی بەردەوام دەبێت لە خەبات و تێکۆشانیان.

تل تەمر

 

ڕۆژی ٦ی کانوونی دووەم هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لەلایەن جیهادییەکانەوە هێرشی توندیان کرایە سەر، ئەم هێرشانە ڕاستەوخۆ کاریگەریان لەسەر تەواوی ناوچەی ڕۆژئاوای کوردستان هەبووە، هەرچەندە پرۆسەیەکی شەڕ بوو، بەڵام ژنان و هاوڵاتیان و گەنجان بە ڕۆح و دەنگ لە شەقامەکاندا یەکگرتوو بوون بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکان لە پێناو پاراستنی دەستکەوتەکانیان.

 

بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی پرۆسەی ڕابردوو، بەتایبەتی ئەو هێرشانەی کە ناوچەکە بەگشتی تووشی بووە، هەروەها پێشکەوتنی پرۆسەی یەکگرتن، کۆنگرەی ستار لە هۆڵی ئەنجوومەنی خێزانی شەهیدان کۆبوونەوەیەکی بۆ ژنانی شاری تل تەمر سازکرد.

 

کۆبوونەوەکە کە بە خولەکێک بێدەنگی دەستی پێکرد، یادی غەزال مەولان کرایەوە کە لە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ناوچەی باشووری کوردستان گیانی لەدەستدا.

 

لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی سیاسی ناوچەکە هەڵسەنگێندرا، پاشان ژنان بە وردی باسیان لە پرۆسەی یەکگرتن و کاریگەرییەکانی لەسەر خەباتی ژنان و بوونی خەباتیان لە ڕۆژئاوای کوردستاندا کرد.

 

"لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر ڕۆڵی ژنان لە پڕۆسەی یەکگرتنی دیموکراتیکدا”

ناهید سیلێمان، بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار لە شاری حەسەکە، سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بۆ ئاژانسەکەمان و وتی: کۆبوونەوەکە بە یادکردنەوەی ئەو ژنانەی خەباتیان کرد و بوونە شەهید بۆ کوردستان، وەک غەزال مەولان و شەهیدانی ڕۆژئاوای کوردستان بە گشتی دەستیپێکرد، ئامانج لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردنە لەسەر پرۆسەی یەکگرتن لەگەڵ ئەو ژنانەی کە هەنگاو بە هەنگاو لە شۆڕشی ژناندا ڕۆیشتوون، بۆ دەستنیشانکردن و وەڵامدانەوەی پرسیار و ناکۆکی ژنان، بۆ ئەوەی بزانین شوێنی ئێمە وەک ژنان لە کوێ دەبێت، چۆن ئامادەیی خۆمان دەپارێزین و ڕۆڵمان لە پڕۆسەی یەکگرتندا دەبینین.

 

”ژنان هەنگاوێک بۆ دواوە ناچن”

ناهید باسی لەوەشکرد، کە ژنان ناگەڕێنەوە ماڵەوە و جارێکی دیکە لەدوای خۆیان بەجێناهێڵرێن، ژنان درێژە بە خەباتی خۆیان دەدەن و بەردەوام دەبن لە گەڕان بەدوای ئازادی خۆیان و کۆمەڵگەکەیاندا.

 

”کۆنگرەی ستار بەهێزتر درێژە بە خەباتی خۆی دەدات”

هەروەها وەڵامی پرسیاری ژنانی دایەوەو وتی: کۆنگرەی ستار درێژە بە خەباتی خۆی دەدات تا ئەو کاتەی یاسا فەرمییەکان لە لایەن حزب و ڕێکخراوەکانی سووریا دەردەچن و بە فەرمی دەناسێندرێن، هەروەها خەباتی ژنان بەبێ وەستان بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی ماف و بوونیان لە دەستووردا مسۆگەر دەکرێت.

 

کۆبوونەوەکە بە جەختکردنەوە لەسەر درێژەدان بە خەبات تا گەیشتن بەو ئامانجانەی کە شۆڕشی ڕۆژئاواا پێیەوە دەستی پێکرد و بە دروشمی "ژن، ژیان ئازادی" کۆتایی هات.