کۆنگرەی ستار: بڕیاری دانانی بکوژی هەڤرین خەڵەف هەڵبوەشێننەوە

کۆنگرەی ستار ئیدانەی دانانی بکوژی هەڤرین خەڵەف، سکرتێری گشتیی پارتی ئایندەی کرد کە بۆ فەرماندەیی سەربازی داندراوە و داوای دادگاییکردنی بکوژی ژنانی کرد.

قامیشلۆ 

 

هەتەشە ئەحمەد ئەلحەیس (حاتم ئەبو شەقرا) ئەندامی لیستی سزاکانی ئەمریکای بۆ فەرماندەیی فیرقەی ٨٦  ڕاسپارد. ئەبو شەقرا سەرۆکی گروپی ئەحرار ئەلشەرقیە لە ساڵی ٢٠١٩دا هەڤرین خەڵەف، سکرتێری گشتی پارتی سووریای ئایندەی تیرۆر کرد، کۆنگرەی ستار ڕاگەیەندراوێکی دژی بڕیاری دانانی بکوژی هەڤرین خەڵەف وەک فەرماندەی گروپێکی سەربازی بڵاوکردەوە. 

  

ڕاگەیاندنەکە ە بەشداری ئەندامانی ڕێکخراوی کۆنگرە ستار، لە بەردەم ناوەندی کولتوور و هونەری محەمەد شێخۆ خوێندرایەوە.  

 

"ئەمە بڕیارێکی مەترسیدارە" 

ڕاگەیەندراوەکە لە لایەن گوڵستان گوڵۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار خوێندرایەوەو ئاماژەی بەوەشکرد، حاتم ئەبو شەقرا وەک فەرماندەی فیرقەی ٨٦ی وەزارەتی بەرگری ئیدارەی کاتی سووریا دەستنیشانکراوە و وتی: ئەو بەرپرسە لە خەرجییەکانی وەزارەت لە حەسەکە و ڕەققە و دێرەزوور. ئەمە هەنگاوێکی دوژمنکارانەیە بەرامبەر بە پێکهاتەکانی ناوچەکە. بە گشتی و بە تایبەتی دژی ئیرادەی ئازاد و ماف و بەهێزکردنی ژنانی سووریایە. هەروەها ئێمە وەها دامەزراندنێک بە کردەوەیەک دەبینین کە دژی دادپەروەری ئینتقالییە و هەڕەشە لە هەر ئەگەرێک دەکات بۆ ئامادەکاری بۆی و بۆ تەواوی قۆناغی ئینتقالی کە وەک ژن و پیاوی سوریا پێویستمانە. 

 

"ئیدانەی ئەم ڕێبازە نابەرپرسیارانە دەکەین" 

گوڵستان گوڵۆ ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان لەم بڕیارە بێدەنگ نابن و وتی: هەرچەندە ئێمە ئەم ڕێبازە نابەرپرسانە ئیدانە دەکەین، بەڵام بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار دەیبینین، ئەم ڕێککەوتنە لە نێوان سەرکردایەتی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و سەرکردایەتی ئیدارەی کاتی واژۆ کرابوو، بەتایبەتی ئەو بڕگانەی پەیوەستن بە مافی پێکهاتەکان و ژنان، بەو پێیەش داوا دەکەین بڕیارەکە هەڵبوەشێتەوە و کە حاتەم ئەبو شەقرا بنێردرێتە دادگا پەیوەندیدارەکان بۆ دادگاییکردنێکی ڕوون و دادپەروەرانە، داوا دەکەین ئەوانەی ئەم بڕیارە مشتومڕاوییەیان دەرکردووە، داوای لێبوردن لە بنەماڵەی سەرکردەی سیاسی هێڤرین خەلێف بکەن، کە لەگەڵ هاوڕێکانیدا لەلایەن بکوژی تاوانبار ئەبو شەقرا کوژراوە. 

 

"دەستی هەیە لە کوشتنی ئێزیدییەکان و گەلەکەمان" 

گوڵستان گوڵۆ ڕایگەیاند، پشتڕاستکراوەتەوە کە دەستی هەبووە لە کوشتنی دەیان ئێزدی و گەلی کورد و وتی: کاتێک لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بوو، بەشداری ئەم کۆمەڵکوژییەی کردووە. ئێمە وەک کۆنگرەی ستار پشتڕاستی دەکەینەوە کە متمانەی ئیدارەی کاتی ئێستا لە مەترسیدایە بەهۆی ئەو جۆرە کارانە نەک تەنها لە چاوی سووریاییەکان، بەڵکو لە ناوچەکە و جیهاندا. هۆشداریی دەدەینەوە لەوەی ئەو ڕێبازە نەرێنییانەی لەلایەن هەندێک لە حکومەتە خۆجێیەکانەوە نیشانی دەدەن، لە دەرئەنجامەکانی کردەوە و ڕێبازە نانیشتمانییەکانی ڕزگاری ناکەن. 

  

بەیاننامەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.