کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەستیپێکرد
دەم پارتی لە ئەستەنبوڵ کۆنفرانسی” ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی نێودەوڵەتی” ساز دەکات.
ئیستەنبوڵ
پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان "دەم پارتی"، کۆنفرانسی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی نێودەوڵەتی لە ناوەندی جەم کاراجای باکرکۆی ئیستەنبوڵ ڕێکدەخات.
کۆنفرانسەکە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ژمارەیەکی زۆر کەسایەتی سیاسی و یاسایی و چالاکوان بەشدار دەبن و لە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، کە دوای بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە لە ٢٧ـی شووبات دەستی پێکرد، ئەزموونەکانی جیهان هەڵدەسەنگێندرێت.
وتاری دەستپێکی کۆنفرانسەکە لەلایەن تولای حاتیمۆغلاری، و تونجەر باقرخان هاوسەرۆکانی دەم پارتی پێشکەش دەکرێت.
پاشان، وەیسی ئاکتاش کە ماوەیەکی زۆر لە زیندانی ئیمرالی ڕاگیرابوو و ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا قسە دەکەن.