کۆمەڵەی "جەنگاوەران بۆ ئاشتی" سیمینارێکی دیالۆگی لە لوبنان ئەنجامدا
کۆمەڵەی "جەنگاوەران بۆ ئاشتی" تیشکی خستە سەر قەیرانی سیستەمی دابەشکردنی دەسەڵاتی خێڵەکی لە لوبنان، هەروەها چارەسەری جێگرەوەیان لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوون، یەکسانی و شەفافیەت خستەڕوو، ئەویش بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونە دیموکراتییە بەشداربووەکان لە ناوچەکەدا.
بەیروت
لە میانەی بەشداریکردنی لە سیمینارێکی دیالۆگدا، حەنان عوسمان، سەرۆکی لیژنەی ژنان، جەختی لە تێپەڕاندنی سیستەمی ئێستای دابەشکردنی دەسەڵاتی خێڵەکی بەرەو هاوپەیمانیەکی کۆمەڵایەتی نوێ لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوون و یەکسانی و شەفافیەت لە لوبنان کردەوە، هەروەها ئەزموونی خۆبەڕێوەبەری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وەک نموونەیەکی دیموکراتیکی بەشداربوو خستەڕوو کە دەتوانرێت لێوەی فێرببن.
کۆمەڵەی "جەنگاوەران بۆ ئاشتی" ڕۆژی ٥ی کانوونی یەکەم ، سیمینارێکی دیالۆگیان بە ناونیشانی "بەرەو نوێکردنەوەی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی لە لوبنان: توانا و بەربەستەکان" ڕێکخست، کە لە سیمینارەکەدا توێژەران و چالاکوانان و شارەزایانی کاروباری کۆمەڵایەتی و سیاسی، هەروەها ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی لوبنان بەشدارییان تێداکردبوو.
کۆمەڵەی نەورۆز لە سیمینارەکەدا بە نوێنەرایەتی حەنان عوسمان، سەرۆکی لیژنەی ژنان بوو کە بە ناوی شاندەکە وتارێکی پێشکەش کرد و وەڵامی ئەرێنی لەلایەن ئامادەبووانەوە وەرگرت، ئاماژەی بەوەدا، کە قەیرانی ئێستای لوبنان سستی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی ئاشکرا دەکات کە لەسەر بنەمای هاوسەنگی خێڵەکی و دابەشکردنی دەسەڵات دامەزراوە، هەروەها جەختی لەسەر پێویستی هەنگاونان بەرەو نموونەیەک کردەوە کە هاوڵاتیبوون و یەکسانی و شەفافیەت بچەسپێنێت.
لە درێژەی قسەکانیشیدادۆخی لوبنانی بەراورد کرد لەگەڵ ئەزموونی خۆبەڕێوەبردن لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە لەسەر بنەمای دیموکراتی بەشدارانە و یەکسانی و فراوانکردنی ڕۆڵی پێکهاتە ناوخۆییەکان لە بڕیاردان دامەزراوە، وتیشی: ئەم نموونەیە وانە گرنگەکان پێشکەش دەکات کە دەتوانرێت لە هەر پرۆسەیەکی دووبارە بونیادنانەوەی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی لە لوبناندا سوودی لێ وەربگیرێت، بەتایبەتی سەبارەت بە بەشداریکردنی گەل، جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و بەهێزکردنی لێپرسینەوە.
لە کۆتاییدا، حەنان عوسمان پرسیارێکی ئاراستەی وتاردەران کرد سەبارەت بەو هەنگاوە کردارییانەی کە دەتوانرێت بنرێت بۆ دامەزراندنی هاوپەیمانیەکی کۆمەڵایەتی نوێ لە لوبنان، هەروەها گرێبەستێک کە دادپەروەرتر و گشتگیرتر بێت و مافی هەموو هاوڵاتیان بپارێزێت، بەجۆرێک لە دابەشبوونە خێڵەکەیەکان تێپەڕێت.