کەمپەینی "سێشەممانی نا بۆ لەسێدارەدان" مانگرتنی خواردن لە ٦٦ زیندان نوێ دەکاتەوە

لە بەرامبەر هەڵکشانی خێرایی سزای ئارەزوومەندانەدا، کەمپەینی "سێشەممانی نا بۆ لەسێدارەدان" لە ئێران، لە چوارچێوەی ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤدا کە کوشتن و لە سێدارەدانی دەرەوەی دادگایی دەیان زیندانی لە ناو ناوەندە جیاوازەکان بەڵگە کردووە، چووە هەفتەی ١٤٦.

ناوەندی هەواڵ

 

کەمپەینی "سێشەممانی نا بۆ لەسێدارەدان" لە ئێران ئامانج لێی دژایەتیکردنی سزادانی هەڕەمەکی و بەرگریکردن لە مافی دەستبەسەرکراوانە، لە کاتێکدا سەرکۆنەی نێودەوڵەتی هەیە بۆ پەرەسەندنی ڕێژەی لەسێدارەدانی سیاسی لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردندا.

 

ئەندامانی کەمپەینی "سێشەممانی نا بۆ لەسێدارەدان" لە ٦٦ زیندانی ئێران دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد و بە بۆنەی ١٤٦هەمین هەفتەی ئەم بزووتنەوەی ناڕەزایەتییە، بەشداربووانی کەمپینەکە ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەیان بەوە کرد، ڕژێمی سەرکوتکەر سزای لەسێدارەدانی بەسەر دوو زیندانی لە بەشداربووانی ناڕەزایەتییەکانی سەرەتای ئەمساڵی وڵاتدا جێبەجێ کرد، هاوڵاتییەکی بەلوچیشی لەسێدارە دا، رۆژێک دوای ئەوەش سێ زیندانی دیکە لە کەرەج لەسێدارە دا، جارێکی دیکە دووڕوویی ڕوخسارە دڕندەکان دەبخات، ڕژێم پەلەی کردووە لە جێبەجێکردنی ئەم سزایانە دەستبەجێ دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکانیان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کە هاوشان بوو لەگەڵ ئاشکرابوونی کردەوەکانی ئەشکەنجەدان و لەسێدارەدانی نمایشی کە دەستبەسەرکراوان ڕووبەڕووی بوونەتەوە

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: لە پێشێلکارییەکی دیکەدا، هێزە ئەمنییەکان لە ناو دەستبەسەرگەیەکی ئەهوازدا ئەشکەنجەی زیندانییەکی سیاسییان داوە تا کوژراو، دواتر تەرمەکەی لە کوێستانی خوزستان فڕێداوە، لەگەڵ پەرەسەندنی سەرکوتکردن، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژانە زیندانییەکی سیاسی دەکوژرێت، ئەمە جگە لەوەی هەفتانە دەیان لە سێدارەدان.

 

ئاماژە بەوە کراوە، بەپێی ئامارە فەرمییەکان، ژمارەی لەسێدارەدانەکانی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ٤٠ کەسی تێپەڕاندووە و لە سێشەممەی ڕابردووەوە لانیکەم ١٥ کەس لەسێدارە دراون کە شەشیان زیندانی سیاسین.

 

سزای مردنی نوێ

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، جەخت لەوە کراوەتەوە، لە هەوڵێکدا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ترسی شۆڕشی گەل، دەسەڵاتی دادوەری هەفتەی ڕابردوو دەرکردنی سزای لەسێدارەدانی فراوانتر کردووە و ژمارەیەک زیندانی سیاسی کردۆتە ئامانج، ئەم حاڵەتە بەڵگەدارانە تەنها نموونەی هەندێک لەو ڕووداوانەن کە تا ئێستا میدیاکان توانیویانە چاودێری و ڕاپۆرتیان بکەن.

 

هەروەها ئاماژە بە بوونی زۆرێک لە زیندانیانی نەناسراو لە زیندانەکانی ئێراندا کراوە کە دوور لە ڕوناکی میدیاکان ڕووبەڕووی هەڕەشەی لە سێدارەدان دەبنەوە، ئاماژەی بە دۆسیەی گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵ کردووە کە لە زیندانی شێبان لە ئەهواز ڕاگیراوە، بەبێ ئەوەی دۆسیەکەی هیچ ڕووماڵێکی میدیایی و ئاشکراکردنی باری مرۆیی و یاسایی خۆی پێبگات، سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، ئەم دۆسیەیە نوێنەری زۆرێک لە گەنجە دەستگیرکراوەکانە کە لە گۆشەگیرییەکی تەواودا ڕووبەڕووی هەمان سزا دەبنەوە، دەنگیان لەلایەن کۆمەڵگەوە نەبیستراوە.

 

ڕوونیکردەوە، کە زیندانەکانی وەکیل ئاباد، شیبان، عادل ئاباد، قزڵحسار، ئێڤین، دیزل ئاباد، لاکان، دەستجرد لە ئیسفەهان، زیندانی ناوەندی زاهیدان، ورمێ، کەرەج و زیندانەکانی دیکە لە سەرانسەری وڵاتدا، پڕە لە گەنجانی چاوەڕوانی لەسێدارەدان بە تۆمەتی وەک "جەنگ" و "گەندەڵی"،  هەمان ئەم گەنجانە ڕژانە سەر شەقامەکان و داوای مافی چارەی خۆنووسینیان کردبوو- نەوەیەک کە داوای ئازادی و یەکسانی و ژیانێکی شکۆمەندانە دەکەن، کە بۆ بانگەشەی مافە بنەڕەتییە مرۆییەکانیان هەستاون.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئێمە شاهیدی دژایەتییەکی بەربڵاوی نێودەوڵەتی بووین بۆ لەسێدارەدان و مامەڵەی نامرۆڤانە لە ئێران، دوایین ڕاپۆرتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەنجومەنی گشتیدا ئاماژە بە زیادبوونی بەرچاوی لەسێدارەدانەکان لە ئێران و تێکچوونی بەرچاوی بارودۆخی زیندانییەکان دەکات.

 

ئەندامانی کەمپەینی "سێشەممانی نا بۆ لەسێدارەدان" ئەمڕۆ ١٠ی تشرینی دووەم، بۆ ماوەی ١٤٦هەمین حەفتەی لەسەریەک، لەم ٦٦ زیندانەی خوارەوە: زیندانی ئێڤین (بەشی پیاوان و ژنان)، زیندانی ناوەندیی کەرەج، زیندانی فەدەوس، کەرەج، زیندانی تارانی گەورە، زیندانی قەرچاک، زیندانەکانی خورین و ورامین، زیندانی تشۆبیندەر، مانیان لە خواردن گرتووە، زیندانی قەزوین، زیندانی ئاهار، زیندانی ئەراک، زیندانی لەنغرود، زیندانی قوم، زیندانی خوڕەماباد، زیندانی بروجرد، زیندانی یاسوج و چەندانی تر.