کۆمەلەی ژنانی زەنوبیا: ئەوەی لە دێرحافر ڕوویدا ڕووداوێکی گۆشەگیر نەبوو بەڵکو سیاسەتێکی سیستماتیکی بوو

ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە پارێزگای ڕەققە تاوانباری ئەو تاوانە ترسناکەی کرد، کە هاوڵاتیانی مەدەنی بێ بەرگری لە گوندەکانی حەلەب کردە ئامانج و جەختی لەوە کردەوە، کە ئەم ڕووداوە ڕووداوێکی گۆشەگیر نییە، بەڵکو بەشێکە لە زنجیرەیەک هێرشی سیستماتیک.

ڕەققە

 

لە دیمەنێکی تراژیدی نوێدا، کە ڕەنگدانەوەی سەختی پێشێلکارییەکانە بەرامبەر بە هاوڵاتیانی مەدەنی لە ناوچەی باکووور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ناوچەی دێرحافر لە گوندەکانی حەلەب شایەتحاڵی هێرشێکی چەکداری بوو کە ماڵی دانیشتوانی بێ بەرگری کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە، کە لەنێویاندا ژن و منداڵن.

 

ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە ناوچەی ڕەققە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕۆژی ٢٢ی ئەیلوول ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا تاوانباری ئەو تاوانە قێزەونەی کرد، کە لە گوندەکانی حەلەب بەرامبەر بە هاوڵاتیانی مەدەنی بێ بەرگری ئەنجامدراون و حکومەتی کاتی سووریای ڕاستەوخۆ بە بەرپرسیاری ئەو پێشێلکارییانە زانی.

 

ئەنجومەن لە ڕاگەیاندروێکدا، دووپاتی کردەوە، کە ئەوەی لە دێرحافر ڕوویدا ڕووداوێکی گۆشەگیر نەبووە، بەڵکو بەشێکە لە زنجیرەیەک هێرشی سیستماتیک بە ئامانجی ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە و ئاوارەکردنی دانیشتوان لەسەر زەوییەکانیان، هەروەها پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی ئەرکێکی ئەخلاقی و یاساییە کە پێویستی بە کردەوەی خێرا هەیە لەلایەن کۆمەڵگەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەوە، وتیشی: ئەمڕۆ لەبەردەم تاوانێکی قێزەون وەستاوین کە لە گوندەکانی حەلەب بەرامبەر بە مەدەنییە بێ بەرگریەکان ئەنجامدرا، ناوچەی دێرحافر کەوتە بەر هێرشێکی چەکداری کە ماڵە مەدەنییەکانی کردە ئامانج، لە ئەنجامدا چوار کەس شەهیدکران کە لەنێویاندا ژن و منداڵ و بەساڵاچوو بوون، جگە لە ژمارەیەک بریندار، لە دیمەنێکدا، کە ویژدانی مرۆڤی تووشی شۆک کرد".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە، کە ئەم هێرشە ڕووداوێکی گۆشەگیر نەبووە، بەڵکو بەشێک بووە لە زنجیرەیەک هێرشی سیستماتیکی کە ئامانج لێی چاندنی ترس و ئاوارەکردنی دانیشتوانە لەسەر زەوییەکانیان، ئەمەش بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر بەئامانجکردنی سەقامگیری و ئاشتی مەدەنی لە ناوچەکەدا، ئێمە، لە کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا، ئەم تاوانە قێزەونەیان تاوانباردەکەین و حکومەتی کاتی سووریا بە بەرپرسیار دەزانین لەم پێشێلکاریانە، وە ئێمە بە هێرشێکی سیستماتیکی بۆ سەر کەرامەتی مرۆڤ دەزانین، ئێمە داوا دەکەین دەستبەجێ دەزگا نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەستوەردان بکەن بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرشانە، وە لێپرسینەوە لە تاوانباران بکەن.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا. جەخت لەوە کراوەتەوە، کە پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی تەنها داواکارییەکی ناوخۆیی نییە، بەڵکو ئەرکێکی ئەخلاقی و یاساییە، کە پێویستە کۆمەڵگەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەپەلە هەنگاو بنێن بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژکاران و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە تاوانانە کە مەترسی لەسەر پەیکەری کۆمەڵایەتی دروست دەکەن و ئازاری دانیشتوان زیاد دەکەن، هەروەها هاوسۆزی تەواوی خۆی لەگەڵ کەسوکاری قوربانیان دەربڕی،وتی: دووپاتیدەکەینەوە کە خوێنی شەهیدان وەک چرایەک دەمێنێتەوە کە ڕێنوێنی ڕێبازەکەمان دەکات، هاوکات گریانی دایکان لە ویژدانی گەلدا بەردەوام دەبێت لە دەنگدانەوە تا دادپەروەری بەدەست دێت، ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر ڕێبازەکەمان بەرەو بونیادنانی کۆمەڵگەیەک کە دادپەروەری تێیدا گەشە بکات، ئازادی پارێزراو بێت و یەکسانی بۆ هەمووان مسۆگەر بێت.