''بیری ڕێبەر ئۆجالان ڕێگای ئاشتی و سەقامگیری نیشان داین''
ژنانی شاری قامیشلۆ ڕایانگەیاند، کە بە بیر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خۆیان سەلماندووە و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن.

نەغم چاچان
قامیشلۆ- ژنانی شاری قامیشلۆ، داواکاریی خۆیان بۆ کۆتاییهێنان بەو گۆشەگیرییە دەربڕی کە بەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێنراوە و ڕایانگەیاندووە، کە دەنگ و هزرەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان هەمیشە سەرچاوەی ئیلهامبەخش بوون بۆ خەباتی ژنان بۆ کەرامەت و یەکسانی.
فۆوزیە حسۆ، ئەندامی کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان ڕایگەیاند، ئازادی ژنان ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەو وتی: بەپێی یاساکانی جیهان، کەسێک کە تەمەنی دەگاتە ٧٠ ساڵی پێویستە لە زیندان ئازاد بکرێت، هەموو پێکهاتەکان بەبێ گوێدانە ئایینەکەیان شانازی بە هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن، ئێمە وەک ژن لە بیرکردنەوەکانی ڕێبە ئاپۆ ئاشتی و ئارامی فێربووین''.
''ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادیی هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە''
فۆوزیە حسۆ، ئاماژەی بەوەدا، کە دەوڵەتی تورکیا هێشتا هەنگاوێکی ڕاستی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نەناوە، وتی: ' ڕێبەر ئاپۆ بە توندی خەباتی کرد بۆ ئازادیی جیهان، بۆ برایەتی گەلان و بۆ ڕاگرتنی خوێنڕشتن، زۆرێک لە دەوڵەتان بە هزرەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی و ئاشتی قەناعەتیان پێکراوە، بەڵام دەوڵەتی تورک هێشتا قەناعەتی پێنەکراوە و هەنگاوی ڕاستی نانێت، چونکە ئازادی و ئارامی ڕێبەر ئاپۆ پێویستی بە ژیانە، نەک لە زینداندا، ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە بە گشتی، ژنان ئازاد نابن تا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت.
''ئازادی گەلی کورد ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە''
هیندیرین سەلیم، بەرێوەبەری ئەنجومەنی گەڕەکی عەنتەریە ئاماژەی بەوەدا، کە ئازادی ژنان ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەو وتی: رێبەر ئاپۆ داوای هەڵوەشاندنەوەی پەکەکەی بۆ ئاشتی و سەقامگیری کرد، بەڵام گۆشەگیری لەسەرڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە، هەموو جیهان دێتە دەرەوە و داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکات، ئازادی گەلی کورد ئازادی ڕیبەر ئاپۆیە"، ڕێبەر ئاپۆ ڕایگەیاند، کە شۆڕشی ڕۆژئاوا بە پشتیوانی ژنان بەڕێوەچوو و بە هزر و فەلسەفەی ڕێبەرئاپۆ خۆیان ڕێکخست و چەندین دەرفەتی بە ژناندا.
''ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ژنانی بەرەوپێش برد''
حەفیزە حسێن، هاوسەرۆکی کۆمۆنەی شەهید سەیدۆ ڕایگەیاند کە ژنانی ڕۆژئاوا لە ڕێگەی هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەیان بەدەستهێناوە، وتی: پێش شۆڕشی ڕۆژئاوا ژنان تووشی سەختی و ئازار و توندوتیژییەکی زۆر بوون و نەمانتوانی کار و خەبات بکەین، چونکە ڕژێمی بەعس ڕێگەی پێنەدەداین، شۆڕش کە ماوەی ١٤ ساڵە بەردەوامە و بە پاڵپشتی ژنان زۆر شت گۆڕاون، ڕێبەر ئاپۆ داوای ئاشتی و سەقامگیری و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکەی کرد، ئێمە ئاهەنگ دەگێڕین بۆ بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی بۆ هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، هەموو جیهان باس لە ژنانی ڕۆژئاوا دەکات، چونکە وەک ژن خۆمان سەلماندووە و بە هزرو فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ خۆمان ڕێکخستووە، ئازادی ڕێبەر ئاپۆش ئازادی ژنانە".