"کۆماری ئیسلامی بە هەر سزایەک کە دەریکردووە سەلماندی کە دوژمنی ژیانە"

لە وەڵامی سزای لەسێدارەدانی دوو ڕۆژنامەنووسی ژن، ژنانی هاوتەمەنی داوایان کرد ژنانی هەموو نەتەوەکان پێکەوە بوەستن و خەبات بکەن بۆ ئازادی ڕۆژنامەنووسانی ژن، پەخششان عەزیزی، شەریفە محەمەدی، وریشە مورادی، زەینەب جەلالیان، و هەموو ژنانی زیندانیکراو.

نیان خەسرەوی

 

سنە-ڕق و کینە بەرامبەر بە ژنان یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی ڕژێمی ئێران، ئەو یاسایانەی کە هەمیشە ژنانی پەراوێزخست و چەوساندنییەوە، و بە ڕەگەزی دووەمیان دەزانی، لەگەڵ دەستپێکردنی سەرهەڵدانی شۆڕشگێڕانەی “ژن ژیان ئازادی”دا زیادی کرد.

 

شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، تەنیا بە ناڕەزایەتی بەرفراوان سنووردار نەبوو، چونکە هەموو خەسڵەتەکانی شۆڕشی تێدابوو، وەک چۆن ژنان لە چەندین گرووپی جیاوازدا ڕێکخرابوون، لە ژنانی کرێکاری خوێندەوار و نەخوێندەوارەوە، لە کوردەوە، ژنانی لوڕ و بەلووچ، لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە جلوبەرگەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ نان و کار، و تا ئێستاش خەبات بەردەوامە، سەرەڕای شێوازە جیاوازەکان، و زیندانی و ئەشکەنجە و لەسێدارەدان لە دژی ئەوان بەردەوامە و ژمارەیەکی زۆر لە ژنانیش لە زیندانەکانی ئێراندان کە دەسەڵاتداران بە سزای ناڕەوا سزایان داون.

 

ئێران لە سەرەتای ڕاپەڕیندا بە زیندانیکردنی ژمارەیەکی زۆر لە ژنان ترسی هەبوو، بەڵام چاوەڕوانییەکانی بەدی نەهات و ژنان بەردەوام بوون لە تێکۆشان لە دژی چەندین شێوەی پێشێلکاری بەرامبەریان، ئێستاش هەوڵدەدات بزووتنەوەی ژنان بە لەسێدارەدان و زیندانیکردنی درێژخایەن لەناوببات ، بەڵام ژنانی کورد زیاتر ڕووبەڕووی توندوتیژی و دەستدرێژی بوونەوە.

 

"ئێمە دەبێت دەنگی ئەم ژنانە بین"

یەکێک لەو چالاکوانانە بە ناوی فاتنە حەمیدی باسی لە سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی و ژنانی دیکە کرد و وتی: هەمیشە ئاگاداری ئەو ستەم و پشتگوێخستنە بووم کە کورد تووشی دەبێت، بۆ منیش سەیر بوو چونکە لە ڕێگەی زانینی منەوە، گەیشتمە ئەو ئەنجامەی کە ئەوان کەسانی ئازان و شایستەن، پێویستە قەدریان بزانێت نەک سەرکوتیان بکات، بەڵام بەداخەوە چارەنووسی ئەوان هەمیشە نادادپەروەری و لەسێدارەدان و کوشتن بووە.

 

وتیشی: کاتێک بەراوردی و شاری سینا و شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەم کە سەردانم کردوون، لەگەڵ شاری سەمنان و شارەکانی دیکەی ئێران، تێبینی جیاوازییەکی گەورە دەکەم، ژنانی کورد زیاتر ئاگاداری بارودۆخی خۆیانن، و ژنانی ئەم وڵاتە بێباک نین و هەریەکەیان بۆ ئامانجێک خەبات دەکەن.

 

بە توندی ئیدانەی سزای لە سێدارەدان بەسەر ڕۆژنامەنووس پەخششان عەزیزیدا کردو وتی: بە ژنێکی ئازای دەزانم کە بە دڵنیاییەوە تەنیا بەدوای دادپەروەریدا دەگەڕێت، ڕۆژنامەنووسێکی سەربەخۆ کە لە زێدی خۆی دوورکەوتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت ڕاستگۆیانە کار بکات، ڕۆژنامەنووسان لە ئێران وەک ئەوانەن کە لەسەر لێواری ڕیشتاشییەک دەڕۆن، ئەوەیە یان دەبێت هەواڵی ساختەیان ڕەنگدانەوەی هەبێت یان بەهۆی ڕاستگۆیی مەترسیان لەسەر دەبێت.

 

"من خۆم بە جیا لەم ژنانە نازانم"

ئەسرین تەهماسی وتی: نیگەرانین لەو سزایانەی کە دەردەچن، ئەستەمە بتوانین پێش بە سزایەکی لەو شێوەیە بگرین، من خۆم بە جیا لەم ژنانە نازانم من شەریفە محەممەدی و پەخشان عەزیزیم، نازانم هەستیان چۆنە، بەڵام بە دڵنیاییەوە پەشیمان نین لە شێوازی ڕۆیشتنیان، چونکە تێکۆشەری ڕاستەقینەن.

 

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەو فەرمانانەی دوای ڕاپەڕینی جەماوەری دەرچوون بەشێکی زۆریان تایبەتە بە گەنجانی کوردستان و جارێکی دیکە ئێران سەلماندی کە دوژمنی ژیانە، لەگەڵ هەر فەرمانێک خوێن دەڕێژێت، دۆخی ئێران دابەش بووە بەسەر پێش و پاش خۆیدا و ناگەڕێتەوە بۆ ئەوەی پێش خۆی.