شوێنی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ گۆڕدرا بۆ پارکی ئازادی

بڕیار بوو کاتژمێر ٤ـی پاشنیوەڕۆ خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتى دژی گیان لەدەستدانی دوو ژنی ڕۆژنامەنووس لە شەقامی سالم بۆ باخی گشتى لە شاری سلێمانى بەڕێوە بچێت، بەڵام چالاکییەکە گواسترایەوە بۆ پارکی ئازادی.

ناوەندی هەواڵ

 

هەرچەندە بڕیار بوو کاتژمێر ٤ـی پاش نیوەڕۆ ئەمڕۆ لە شەقامی سەهۆڵەکەوە تا بەردەم باخی گشتی لە شاری سلێمانی، ژنانی ڕۆژنامەنووس لە باشووری کوردستان، ڕێپێوانێکی جەماوەریی بەهۆی گیان لەدەستدانی دوو ڕۆژنامەنووس کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیا تیرۆرکران ئەنجام بدەن، بەڵام شوێنى چالاکییەکە گۆڕدراوە و بڕیارە کاتژمێر ٤ـی پاش نیوەڕۆ لە پارکی ئازادیی شاری سلێمانى ئەنجام بدرێت.

 

واتە کاتی خۆپیشاندانەکە نەگۆڕدراوە، تەنها شوێنەکە لە باخی گشتییەوە بۆ پارکی ئازادی گۆڕدراوە و بڕیارە لەوێ چالاکییەکە ئەنجام بدرێت، لە میانەی چالاکییەکەدا بڕیارە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە گیان لەدەستدانی هەردوو ژنی ڕۆژنامەوانیی ڕاگەیاندنی ئازاد "گوڵیستان تارا و هێرۆ بەهادین" ئەنجام بدرێت.