لە ئێران ژنان ٧٠% زیاتر لە پیاوان بێکارترن

بەپێی ئامارێک ڕێژەی ژنانی بێکار لە ئێران، ٧٠% زیاترە لە ڕێژەی بێکاری پیاوان.

 

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێژەی بێکاری و نەبوونی کار لە ئێران ڕۆژ بەڕۆژ ڕوو لە زیادبوونەو بووەتە هۆی سەختتر کردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان، بە تایبەت دۆخەکە بۆ ژنان دژوارترە چونکە کارەکان زیاتر بە پیاوان دەدرێت، سەرەڕای نەبوونی هەلی کار ئامارە فەرمییەکانی ڕژێمی ئێران وای نیشان دەدات کە ڕێژەی بێکاری لە هەندێک لە شارەکان کەمیکردووە.

 

ناوەندی ئاماری ئێران ڕایگەیاند، ڕێژەی بێکاری لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان بە رێژەی ۳.۸٪ کەمیکردووە و بە یەکەم پارێزگا هەژمار دەکرێت لە رووی کەمبوونەوەی ڕێژەی بێکاری، هەروەها ڕێژەی بێکاری لە پارێزگای سنە لە ۱۱.۷٪ بەرزبووەتەوە بۆ ۱۳.۷٪، لە پارێزگای کرماشان لە ۱٤.۹٪ دابەزیوە بۆ ۱٤.۲٪. لە پارێزگای ئیلام لە ۷.٥٪ـەوە دابەزیوە بۆ ۷.۰٪.

 

بەپێی ئامارەکە ڕێژەی بێکاری لە نێوان ژناندا بە ڕێژەی ۷۰٪ زیاترە لە ڕێژە بێکاری لەنێو پیاواندا.