لە ڕۆژی دووەمی کۆنفرانسەکەدا داوای یەکگرتوویی کرا

لە کۆنفڕانسی سەدەی لۆزان، گرنگی یەکێتی نەتەوەیی لە سەدەی نوێدا و هەنگاوەکان پێکەوە گفتوگۆیان لەسەر کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – کەنەکە لە شاری لۆزانی وڵاتی سویسرا لە هۆڵی کۆنگرەی بۆلیو، کۆنفرانسی سەدەی لۆزان لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوامە، داوای کۆکردنەوەی سیاسەتێکی نەتەوەیی کرا بۆ بنیادنانی داهاتووی کورد لە سەدەی نوێدا.

 

"هێرشەکان بۆ سەر ڕۆژئاوا بەردەوامیی لۆزانن"

ساڵح ئەلەمدار دوێنێ مافی ئەوەی هەبوو لە کۆنفرانسەکەدا بە ناوی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" قسە بکات و ئەوەی بەبیرهێنایەوە کە کوردەکان سەد ساڵ لەمەوبەر دابەش بوون و وتی: هیچ دەوڵەتێک کوردی وەک خوشک و برا نەبینیوە، بە هەموو دەرفەتاکانیانەوە سیاسەتی کۆتایی هێنان بە کوردەکان و ڕەتکردنەوەیان دەکرد، کوردەکانیان پارچە پارچە کرد و هۆز و عەشیرەتەکانیان کرد بە دوو بەشەوە، ئێمە لە سوریا ماینەوە. چەندین ساڵە بەبێ ناسنامە بەجێهێڵدراوین، ەڵام ئەمڕۆ کوردەکان جارێکی دیکە لەسەر پێی خۆیانن،  هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شارەکانی ڕۆژئاوا بەردەوامی پەیماننامەی لۆزانە، دەوڵەتی تورکیا بە کۆمەڵکوژکردنی گەلەکەمان لە باکوور نامێنێتەوە و هێرشەکانی قڕکردن لە ڕۆژئاوا و باشوور بەردەوامە. دەوڵەتی تورک پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ لەناوبردنی کوردەکان وەرگرتووە و لۆزان بەردەوامە، جارێکی دیکە ئێران، سووریا، عێراق و دەوڵەتی تورکیا بەردەوامن لە لەناوبردنی کوردەکان.

 

"گەلی ئێزدی ئازارێکی زۆریان چەشت"

نور ئالکیش بە ناوی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ئێزدییەوە قسەی کردو تیشکی خستە سەر ئەو ئازارانەی کە کۆمەڵگەی کوردی سەدان ساڵە دەیچێژن و وتی: ئێمە بەهۆی پەیماننامەی لۆزانەوە ئازارێکی زۆرمان چەشت، ئێمەی ئێزدی دووجار ئازارمان بینی، ئێزدیەکان بەشێکن لە کۆمەڵگەی کوردی، بەهۆی باوەڕەکەیەوە ئازاری زۆری چێژت، ٧٤جار فەرمانیان لەسەرکراوە، دوایین فەرمان لە سەدەی ٢١دا بوو، هەزاران ژن و منداڵمان لەلایەن چەتەکانی داعشەوە کوژراون.

 

"پێویستە یەکێتی خۆمان بنیاد بنێین"

ئیمام تاشچیر، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە ڕایگەیاند، یەکڕیزیی کورد دەتوانێت ئەنجامەکانی پەیماننامەی لۆزان نەهێڵێت، رێککەوتنی دۆخی نێوان دەوڵەتی تورک و کورد لەگەڵ لۆزان هەڵوەشێندرایەوە و وتی: دوای ئەم رێککەوتنە یەکەم کۆبوونەوەی تورکیا گۆڕدرا، دواتر چەند نوێنەرێکی کورد کوژران، زمان و کولتووری کوردی ڕەتکرایەوە، ناوی گوند و شارۆچکەکان گۆڕاوە، ئەم کۆنفڕانسە دەبێت ببێتە ڕێگایە بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی پێویستە کورد دەستبەجێ کۆنگرەی نەتەوەیی ئەنجام بدات، پێویستە یەکگرتوویی خۆمان بنیاد بنێین. پێویستە هەموو پارت و رێکخراوەکان بەشداری ئەم یەکێتییە بکەن، کوردستان بە ڕەزامەندی دەوڵەتە سەروەرەکان دابەش بوو، لە لۆزان ڕێککەوتنێک هەبوو بۆ دابەشکردنی کوردەکان. بۆ ئەوەی ئەنجامەکانی ئەم ڕێککەوتنە لەناو ببەین، پێویستە یەکگرتوویی خۆمان بنیاد بنێین.

 

بانگەواز بۆ یەکێتی

د. شۆڕش حاجی، پەرلەمانتاری عێراق، وتیشی: پێویستە چی پیویستە بکرێت بۆ یەکگرتوویی. با پێکەوە لە دەوری هێمایەکی هاوبەش کۆبینەوە، ئەزموون لە مێژوو وەربگرین، ئێمە لەگەڵ کولتووری خۆماندا تێبکۆشین، پێویستە بناغەیەک بۆ یەکێتی نەتەوەییمان دابنێین، با ڕێکەوتنەکەی100 ساڵ لەمەوبەر پێچەوانە بکەینەوە، دەتوانین پێکەوە کار بکەین.

 

"با بڕیارەکان جێبەجێ بکرێن"

دکتۆر سوهەیلا قادری، مێژوونووسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، ، نەرمین محەمەد ئەمین عەلی، پرۆفیسۆری زانکۆی سەلاحەدین، محەمەد بایراک، توێژەر و نووسەر ئامادەی پانێلەکە بوون کە لەلایەن سەلما ئیرماک و خەلیل خەزەرییەوە سەرپەرشتی دەکرا، سەبارەت بە پانێڵەکە، سەلما ئیرماک، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە وتی: لەگەڵ لۆزان، دەیانویست کوردەکان لەناو ببەن، بەڵام کوردەکان ئەمەیان بە خەباتی خۆیان بەتاڵ کرد، بۆ ئەوەی لە سەدەی داهاتوودا قڕنەکرێین، لەئەمڕۆ بڕیارێکی گرنگ دەدەین، ئێمە ئیرادەو هیواکانمان ئاشکرا دەکەین.

 

کۆنفڕانسەکە ئەمڕۆش بە گفتوگۆکردن بەردەوامە.