کۆڕێک لەسەر ژنۆلۆژی و بەهێزکردنی ژنان لە دەرەوەی چوارچێوە نەریتییەکان ڕێکخرا
لە کۆڕێکدرا بەناوی "ژنۆلۆژی: ئایندەی ژن و کۆمەڵگە" جەخت لەوەکرایەوە بەهێزکردنی ژنان بە نوێنەرایەتی ڕەمزی یان پارتی ناتوانرێت بەدی بهێنرێت، بەڵکو لە ڕێگەی دووبارە پێناسەکردنەوەیانەوە لە بونیادنانەوەی هۆشیاری و کۆمەڵگەدا دەبێت.

ناوەندی هەواڵ
بە ناوی "ژنۆلۆژی: ئایندەی ژن و کۆمەڵگە"، ناوەندی نەفرتیتی بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان لە میسر، ڕۆژی ٢١ی حوزەیران، بە بەشداری کۆمەڵێک کەسایەتیی هەڵبژێردراوی ڕۆشنبیری لە وڵاتانی میسر، سووریا، سودان و یەمەن، کە توێژەران و ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی کۆمەڵایەتی تێدابوو، کۆڕێکیان ڕێکخست.
کۆڕەکە لەلایەن ماجدە تالب، ڕۆژنامەنووسی یەمەنی سەرپەرشتی کرا، کە بە وتارێک دەستی پێکرد، کە تێیدا چوارچێوەی گشتی چەمکی ژنۆلۆژی (زانستی ژنان) لە ڕوانگەی کۆمەڵایەتی، فەلسەفی و زانیارییەوە تاوتوێی کرد، تیشکی خستەسەر گرنگی بیرکردنەوە لە پەیوەندی نێوان ژنان و کۆمەڵگە لە ڕوانگەیەکی ڕەخنەگرانە و ڕزگاریخوازانە.
سێ ژن بەشدارییان لە کۆڕەکەدا کرد: فەرناس عاتیە، توێژەری کاروباری سیاسی لە میسرەوە، نیڤین عەبدول عال، توێژەری فەڵەستینی لە فەڵەستین، سەلوا بەسام یوسف، پارێزەر ودامەزرێنەری ناوەندی خولی پەروەردەی یاسایی "ساس" لە سودان.
فەرناس عەتیە،دکتۆری میسری لە دەستێوەردانەکەیدا ڕوونکردنەوەیەکی زانستی لەسەر دەستەواژەی "ژنۆلۆژی" خستەڕوو، زانستێکە لە کوردەوە سەرچاوەی گرتووە بە واتای "زانستی ژن"، بەڵام سروشتی بایۆلۆژی خۆی تێدەپەڕێنێت و چوارچێوەیەکی زانستی ڕەخنەگرانە کە مێژوو و دەسەڵات و زانین لە ڕوانگەیەکی ژنانی ڕزگارکەرەوە لێکدەداتەوە.
جەختی لەوە کردەوە کە ئەم زانستە لەگەڵ فەلسەفە و ئەنترۆپۆلۆژی و کۆمەڵناسیدا یەکدەگرێتەوە، ئامانجی هەڵوەشاندنەوەی باڵادەستی پیاوە بەسەر زانین و بەدەستهێنانی بەشدارییەکی دادپەروەرانە لە داڕشتنی هۆشیاری و دەسەڵاتدا، داوای کرد ئەم زانستە بخرێتە ناو بابەتی پەروەردەیی و کولتوورییەوە بۆ فراوانکردنی بازنەی زانست و لێکۆڵینەوەکانی لە دەرەوەی پارادایمەکانی باو.
نیڤین عبدول عال لە پێشکەشکردنیدا جەختی لەسەر ڕۆشنگەری ژنان وەک پڕۆژەیەکی ڕزگاریخوازی هەمەلایەنە کە لە پەروەردە تێدەپەڕێت، بەڵام خۆئاگاداری و مێژوو و مافەکانیش لەخۆدەگرێت، ژنۆلۆژی نوێنەرایەتی فۆرمێکی نوێ دەکات بۆ تێگەیشتن لە پرسەکانی ژنان، ئاڵەنگاری نەریتە پیاوسالارییەکان دەکات لە بیری ڕۆژئاوادا، بە شێوەیەکی ڕەخنەگرانە مامەڵە لەگەڵ ئەو فەلسەفانە دەکات کە بەشدارییان لە پەراوێزخستنی ژناندا کردووە، وەک فەلسەفەی دیکارت و فۆکۆ.
سەلوا بەسام یوسف، پارێزەری سودانی تیشکی خستەسەر چەمکی ژیانی بەشدارانە وەک جێگرەوەیەکی دادپەروەر و بەردەوام بۆ سیستەمی پیاوسالاری و سەرمایەداری، چۆن ژنۆلۆژی خوێندنەوەیەکی فەلسەفی بۆ پەیوەندییە ڕەگەزییەکان لە ڕوانگەیەکەوە پێشکەش دەکات کە جەخت لەسەر هاوسەنگی و یەکسانی دەکاتەوە نەک ژێردەستەیی.
جەختی لەوە کردەوە کە هاوبەشی لە ناو خێزانەوە دەست پێدەکات، دادپەروەری بە بێ داننان بە ڕۆڵی ژنان وەک هاوبەش لە بڕیاردان ناتوانرێت بەدەست بهێنرێت، ستایشی ئەزموونە پێشەنگەکانی ژنانی کرد، وەک مۆدێلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
ژمارەیەک میوان بە بەشدارییە بەنرخەکان بەشدارییان کرد، باسیان لە ڕەهەندەکانی پزیشکی ژنان و یەکتربڕینەکانی لەگەڵ پرسەکانی ژنان لە مێژوو و ڕاستی هاوچەرخدا کرد.
پێشنیارە سەرەکییەکانی کۆڕەکە
کۆتایی کۆڕەکە بە ڕاسپاردەی گرنگ کۆتایی هات، لەوانە نوێکردنەوەی زمانی وتاری ئایینی لە مینبەرەکاندا بۆ پشتیوانیکردن لە بەشداریکردنی ژنان لە کایەی خێزانی و پیشەیی، داننان بە مافی کارکردنیان بەبێ سەرپەرشتیکردن یان چەوساندنەوە، بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری لە ئازادیی کەسیی ژنان وەک بابەتی هەڵبژاردن نەک زۆرەملێ، لەوانەش بڕیارەکانیان سەبارەت بە دەرکەوتنیان، وەک جل و بەرگ یان باڵاپۆشی.
جگە لە بەڵگەنامەکردنی ئەزموونی ژنان و پێشکەشکردنی پاڵپشتی دەروونی و سۆزداری، بەتایبەتی لە کۆمەڵگە ئاوارەکاندا، وەک بەشێک لە پرۆسەی گەشەپێدانی مرۆیی، پەرەپێدانی بەرنامەی خولی پەروەردەی بۆ پیاوان، بەرەوپێشبردنی قبوڵکردنی ژیانی بەشداریکردن، بەرزکردنەوەی نوێنەرایەتیی ناپەراوێزیی ژنان لە چوارچێوەی دامەزراوەکاندا، ڕێکخستنی هەڵمەتی هۆشیاری و وتار بۆ بەرزکردنەوەی بوونی ژنان، بەرەنگاربوونەوەی هاوسەرگیریی منداڵان، ڕەتکردنەوەی سنووردارکردنی ژنان، بەشداریکردن لە ژینگەکانی دوای ململانێ بۆ چوارچێوە سیاسییەکان.
بانگەوازێکی ژنانی یەکگرتوو لەلایەن لایەنە جیاوازەکانەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەژموونی ئایینی و کولتووری کە ژنان وەک ئامرازێکی دەسەڵات بەکاردەهێنێت و پەراوێزی دەخات پێویستە، مەبەست لەم بانگەوازە بۆ دامەزراندنی پلاتفۆرم و مەکۆی ڕاگەیاندنی ژنانی سەربەخۆ و توێژینەوە و تێکەڵکردنی میتۆدۆلۆژیای نەسەبناسییە لە بابەتی پەروەردەیی، ڕاگەیاندن، بەرنامە کولتوورییەکان و بەستنەوەی ململانێ ژنان بە ململانێی ژینگەیی و پەیوەندیدار بە ژیانەوە، ڕەتکردنەوەی نوێنەرایەتی ڕووکەشی ژنان لە ئەندامە فەرمییەکان، هاندانی هاودەنگیی ناوخۆی ژنان، بنیاتنانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ژنان لەسەر بنەمای هاوکاری و گەشەپێدان نەک کێبڕکێ لەلایەن پێکهاتە پیاوسالارەکانەوە سەپێنراوە.