دانیشتوانی تاران لەنێوان گەڕانەوەی زۆرەملێ و ئاگری هێرشەکاندان
لەنێوان نەبوونی ئاسایشدا، ژنانی تاران پشتڕاستیان کردەوە کە ڕۆژانە لە ڕاستییەکدا کە تادێت تاریک تر دەبێتڕووبەڕووی ئاڵەنگاری دەبنەوە، بەشێکی زۆریان ناچاربن لەژێر بۆردووماندا بمێننەوە.

تاران
هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییە ئاسایشییەکان و خراپتربوونی بارودۆخی ژیان لە پایتەختی ئێران، دەسەڵاتداران ڕێوشوێنی زیاتر دەگرنەبەر بۆ هاندانی هاوڵاتییان، بەتایبەتی کارمەندانی حکومی و کەرتی تایبەت، بۆ گەڕانەوە بۆ تاران و کارکردن سەرەڕای بۆردوومان و مەترسییەکان.
زۆرێک لەو هەواڵانەی لەم ڕۆژانەدا لە تارانەوە دێنە دەرەوە ئاماژەن بۆ کۆچکردنی بەکۆمەڵ لەو شارە، کە بووەتە هۆی چۆڵکردنی نزیک لە تەواوەتی، بەڵام لە هەندێک ناوچەدا هاوڵاتیان لەژێر هێرشەکانی ئیسرائیلدا گیریان خواردووە، بەبێ ئەوەی مافی پەنابەری و تەنانەت ئاگادارکەرەوەشیان هەبێت، ئەمەش بەهۆی بارودۆخی سەختیان و نەتوانینی دەرچوونیان بەهۆی کارەکانیانەوە.
لەگەڵ دەستپێکردنەوەی کاری فەرمی و بەڕێوەبەری لە تاران، دەسەڵاتداران فشاری ئابووری و بژێوی ژیانیان بۆ ڕاکێشانی دانیشتوان و بەتایبەت کارمەندانی دامودەزگا جۆربەجۆرەکانی حکومەت بۆ تاران کەڵک وەردەگرن، هەرچەندە بارودۆخی تاران بەردەوام دڵەڕاوکێ و ترس لای دانیشتووانی ناوچەکە بەرز دەکاتەوە، بەڵام زۆر کەس چیتر بە شوێنێکی ئارام نازانن، لەوانە لەیلا کەریمی، دانیشتووی بەشی ڕۆژهەڵاتی ئەو شارە، کە دیمەنەکەی بەم شێوەیە پێناسە کردووە، ئەمە بەڕاستی ڕۆژی قیامەتە، شەوانە دەنگی تەقە و تەقەی دژە فڕۆکەکان دەبیستین و لە ڕۆژدا تووشی گەڕان و پشکنین دەبین، لە شەقامەکان و وێستگەکانی میترۆدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، دیمەنی وێرانکارییەکانی شارەکە و نەبوونی قەرەباڵغی هاتوچۆ لەسەر ڕێگاکان هێمای نەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی شارەکەن کە شارەکەیان بەجێهێشتووە و نەگەڕاونەتەوە، ژمارەیەک نانەواخانە کارکردنیان وەستاندووە، ئەمەش بووەتە هۆی کەمیی نانێکی زۆر، جگە لەوەی بەردەستبوونی خۆراکی سەرەتایی بەردەوام دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، وتی: سەرەڕای بارودۆخی سەخت، بە هۆی ئەو بارودۆخە ئابوورییە سەختەی کە ناچاری کردین لەژێر ئاگری هێرشەکاندا بمێنینەوە، لە سەرەتای ڕووداوەکانەوە نەمانتوانیوە تاران بەجێبهێڵین.
پشووی فەرمی لە وڵات تا سەرەتای مانگی تەمموزی داهاتوو درێژ دەکرێتەوە، بەڵام بڕیارێکی دەسەڵاتی کارگێڕی و ڕێکخستنی دەسەڵات دەدات بە پارێزگارەکان بۆ دیاریکردنی میکانیزمی کارکردن، چ بە شێوەی کەسی یان لە دوورەوە، بەپێی بارودۆخی ناوخۆیی، هەر لەو چوارچێوەیەدا، پارێزگاری تاران ڕایگەیاند کە لانیکەم ٣٠٪ی کارمەندانی حکومەت پێویستە ڕاپۆرت بدەنە شوێنی کارەکانیان.
سەبارەت بەم بڕیارە، شەهنار فەرەجی (ناوی خوازراو)، کارمەندێکی وەزارەتی تەندروستیە ڕایگەیاند، داوا لە سەرجەم کارمەندان کراوە بگەڕێنەوە بۆ شوێنی کارەکانیان، لە ئێستادا کارەکان بە شێوەی خولانەوەی بە ژمارەیەکی سنووردار لە کارمەندان ئەنجام دەدرێت.ل، کارمەندانی نافەرمی لە ڕۆژانی پشوودا موچەیان وەرنەگرتووە، بەو پێیەی بڕە پارەیەکی دیاریکراو لە شایستەییەکانیان لێبڕدراوە.
کۆمپانیا تایبەتەکان بارودۆخێکی هاوشێوەی ئەو بارودۆخەیان بەسەردا دێت کە دامەزراوە حکومییەکان ئەزموونی دەکەن، کارمەندان ڕووبەڕووی فشارێکی بەرچاو دەبنەوە بۆ گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان سەرەڕای مەترسییەکان، کازیوە مەجیدی، کارمەندی کۆمپانیایەکی ئەهلییە، لە نێو بارودۆخێکی ناجێگیردا ناچاربوو منداڵەکانی لای کەسوکارەکانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەجێبهێڵێت و بگەڕێتەوە تاران، ڕوونیشیکردەوە کە هاوڵاتیان لەژێر فشارێکی ئابووری بێوێنەدا دەژین، نازانین چی بکەین، کۆمپانیاکە ناچاری کردین بگەڕێینەوە، ئەگەر نەیگەڕێنینەوە، هیچمان نابێت بۆ ئەوەی بژین، ڕەنگە بەم شێوەیە بتوانم پشتگیری منداڵەکانم بکەم، تەنانەت ئەگەر ژیانی منیش بەفیڕۆ بدات.
ئاماژەی بەوەدا کە ئاژانسەکانی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی ئێران بەردەوام باس لە سەلامەتی دەکەن، هەرچەندە بەشێک لە تاران هێشتا لەژێر بۆردووماندان، زۆرێک لە کارمەندان بەتایبەت ئەوانەی لە بارودۆخێکی سەختدان، سەرەڕای بۆردوومانەکان بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان ناچارن بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان، دەسەڵاتداران قەڵغانێکی مرۆیی بۆ خۆیان دروست دەکەن بە ناچارکردنی کارمەندان و تەنانەت سەربازەکانیش بۆ گەڕانەوە، دەوترێت لەگەڵ پچڕانی ئینتەرنێت و هۆشیاری نەبوون لە هۆشدارییەکانی چۆڵکردن، دەسەڵاتداران هەڕەشە لە دانیشتوانی تاران دەکەن بە مەترسیی گەورەتر.