فەرماندەی یەپەژە: لە تشرین و قەرەقۆزاغدا داستانێک هەیەو مێژوو هەیە
یەپەژە لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوچەی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا جێگەی خۆی لە پێشەوە دەگرێت و گورزی قورس لە داگیرکاری تورکیا دەدات، چیچەک زاگرۆس، فەرماندەی یەپەژە ڕایگەیاند کە ئەم بەرخۆدانە داستانێکە، مێژوویەکە.
خویندا دیار
قەرەقۆزاغ- چیچەک زاگرۆس، یەکێک لە فەرماندەکانی یەپەژە کە لە میحوەری قەرەقۆزاغ جێگیرە، دوایین دۆخی بەرەی بەرخۆدانی تشرین و قەرەقۆزاغی بۆ دەزگاکەمان هەڵسەنگاندو ڕایگەیاند، هێرشەکان لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، دەستیان پێکردووە و تا ئێستاش لە ناوچەکە بەردەوامن، بە چەمکێکی تایبەت و پلان بۆ داڕێژراو ئەنجام دەدرێن و وتی: ئەو هێرشانە بە ئامانجی لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەل و شۆڕشی ڕۆژئاوا ئەنجام دەدرێن، ئامانجی سەرەکی ئەم هێرشانە ئیرادەی گەلی ناوچەکەیە، بەم هێرشانە دەیانەوێت گەلەکەمان بترسێنن تا گەلەکەمان شوێن و ناوچەکانی خۆی بەجێبهێڵێت. چونکە لە سەرەتادا خەڵکی مەدەنی دەکرێنە ئامانج. بەم شێوەیە شەڕێکی دڕندانە و بێ ئەخلاقی بەڕێوەدەبەن، کە شەڕێکی دەریاییە.
"هەمان شێواز بەکاردێت"
چیچەک زاگرۆس ڕایگەیاند، ئەو شەڕەی کە دەکرێت یەکەمجار نییە کە دژی گەلی ناوچەکە بەڕێوەبچێت و وتی: وەک چۆن لە کۆبانێ و عەفرین و گرێ سپی و سەرێکانی هێرشی توندیان کراوەتە سەر، چەکی قەدەغەکراو بەکارهێندراوە، لە جەنگدا ئێمە ئێستاش هەمان شێواز بەکاردەهێندرێت، لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا، هێزە سەربازییەکانی یەپەژە، قەسەدە و یەپەگە جێگیرکران و هەموو هێزەکان چالاکانە وەڵامی هێرشەکانی لەشکرکێشییان دایەوە، بێگومان ئەم هێرشانە بێ وەڵام نامێننەوە، چونکە بەڵێنێک بۆ شەهیدان و خەڵکی ناوچەکە درابوو، بوونی هەیە.
"ڕووخانی چەتەکان سەلمێندرا"
چیچەک زاگرۆس ئاماژەی بەوەکرد، چەتەکان و هێرشی زەمینی بابەتی گفتوگۆکە نین و هۆکاری ئەمەش بەم شێوەیەیە: چونکە سەربازانی دەوڵەتی تورک ئازایەتیان نییە لە زەمینەوە هێرش بکەن، لە قەرەقۆزاغ دوو هەوڵی هێرشی دەوڵەتی تورک لەسەر زەوی هەبوو. بەڵام بە بەرخۆدانی ئازادیخوازانی یەپەژە و قەسەدە ئەم هەوڵە لەشکرکێشییە شکستی هێنا، شەڕڤانان بە خۆبەختکردن وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە، ئەمەش بە ڤیدیۆکان سەلمێندرا و هەڵاتنی چەتەکان بەڵگەدار بوو، بەم شێوەیە هەڵهاتن.
"دیمەنی شەڕڤانان سەرکەوتنی کۆبانێی زیندوو کردەوە"
چیچەک زاگرۆس ڕایگەیاند کە باجێکی زۆریان داوە، شەڕڤانان بەو باوەڕەی لە گەلەکەیان وەریانگرتووە بەرەنگاری هێرشەکان بوونەتەوە و وتی: ئێستا بەرخۆدانێکی ناوازە دەکرێت و گەنجانی ناوچەکە پێشەنگایەتی دەکەن، هێزە سەربازییەکان بە ڕۆحی تۆڵەسەندنەوە جێگەی خۆیان لە هێڵی پێشەوە دەگرێتەوە، ئەم دیمەنە گەل بە سەرسوڕمانەوە بەجێدەهێڵێت، ئەم بەرخۆدانە داستانێکە، مێژوویەکە، ئەم هەڵوێستەی شەڕڤانان وایکرد سەرکەوتنی کۆبانێ زیندوو بێتەوە.
"تۆڵەی ئازارەکانی گەلەکەمان دەکەینەوە"
چیچەک زاگرۆس بەم قسانە بەرخۆدانی شەڕڤانانیان لە دژی داگیرکاری نیشان دا و وتی: سەرەڕای ئەو تەکنەلۆجیای پێشکەوتووە کە حکومەتی تورکیا لە دژی ئێمە بەکاری دەهێنێت، ئێمە بەبێ دوودڵی دژی دوژمن دەڕۆین، چونکە ئێمە ئەزموونی ساڵانێکمان هەیە. ئێمە ١٣ ساڵە دژی چەتەکان دەجەنگین، ئەمڕۆش لە بەنداوی تشرین، لە قەرەقۆزاغ بە متمانەیەکی گەورەتر کە لە ئەزموونەکانمان بەدەستمان هێناوە، بەرخۆدان دەکەین، یەکێتی ڕۆحی لە ئامانجدا بووە هۆی پەرەسەندنی بەرخۆدان، ئەگەر دوژمن بیەوێت خاکی ئێمە داگیر بکات، ئەم خاکە دەکەینە گۆڕستان بۆی، چونکە ئەم هێرشانە گەلیانناچار کرد کە دووبارە و سێبارە کۆچ بکەن. ئێمە ئەو کارەساتە کە لە ئەنجامی کۆچکردن و ئەو ئازارانەی کە گەلەکەمان تووشی بوو، تۆڵەی دەکەینەوە، چونکە ئێمە بەڵێنێکمان هەیە بۆ ئەم میللەتە، تۆڵەی منداڵ و گەلە بێتاوانەکانمان دەکەینەوە. ئەمەش دەبێتە بەرخۆدانی ئێمە بۆ داهاتوو.