کشتوکاڵی توتن زیان لە ئاسایشی خۆراک دەدات

لە وڵاتانی ئەفریقا ڕێژەی بەرهەمهێنانی توتن بە ڕێژەیەکی بەرز زیادیکردووە و کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی خۆراکەکانی دیکە هەیە، سەرباری زیانە تەندروستی و ژینگەیەکانی بە ڕێژەیەکی بەرز ژنان و منداڵان لەکێڵگەکانی توتن کاردەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

کشتوکاڵی تووتن لە هەندێک وڵاتی ئەفریقا لە گەشەکردندایە، بەرهەمهێنەرە گەورەکان بریتین لە زیمبابۆی و مالاوی، بەڵام وەک چۆن جیهان لە ٣١ی ئایاردا "ڕۆژی بێ تووتن" دیاری دەکات، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدا لەسەر زیادبوونی زەوییە کشتوکاڵییەکانی تووتن لەسەر حیسابی بەرهەمی خۆراکی سوودبەخش.

 

زیمبابۆی گەورەترین بەرهەمهێنەری تووتنە لە ئەفریقا، بەرپرسانی زیمبابۆی دەڵێن قەبارەی بەرهەمی تووتن زیادی کردووە سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی پەینی کیمیای لە ئەنجامی شەڕی ئۆکرانیا.

 

زیاتر لە ٣٥٠ ملیۆن کەس کێشەی برسێتی و نائاسایشی خۆراکیان هەیە، زۆرێک لەو وڵاتانەی کە ئەم کێشانەیان هەیە سەرچاوەی ئابووریی گەشەسەندنی گەورەی توتنن، بۆ نموونە لە ئەفریقا لە ١٥ ساڵی ڕابردوودا شوێنی گەشەسەندنی تووتن بووە، نزیکەی ٪٢٠ ڕێژەکەی بەرزبووەتەوە.

 

بەپێی دوایین ڕاپۆرتی جیهانی قەیرانەکانی خۆراک GRFC، ژمارەی ئەو کەسانەی ڕووبەڕووی نائاسایشی خۆراکی توند بوونەتەوە لە ساڵی ٢٠٢٢ بۆ ٢٥٨ ملیۆن کەس لە ٥٨ وڵاتدا زیادی کردووە.

 

دکتۆر پراساد دەڵێت کە نائاسایشی خۆراک لەو وڵاتانەدا گەشە دەکات کە دەبێت بتوانن خۆراک بۆ دانیشتوانەکەیان بەرهەمبهێنن، "ئێستا وڵاتانێک هەن کە داوای هاوردەکردنی خۆراک دەکەن بەهۆی قەیرانە جیاوازەکانەوە، دەستڕاگەیشتن بە خۆراک سنووردارە و زۆرێک لەو وڵاتانە زەوییەکی بەپیتی گونجاو و ئاویان بۆ گەشەپێدانی خۆراک هەیە بۆ خۆیان و زۆرێک لە وڵاتانی دیکە بەڵام لە کۆتاییدا خۆراک لە وڵاتانی دیکەوە هاوردە دەکەن بەهۆی بەکارهێنانی زەوییە کشتوکاڵییەکان بۆ چاندنی توتن.

 

لە ئێستادا چین بەشێکی زۆری بەرهەمهێنان دابین دەکات و بەشی گەورەی تووتنی زیمبابۆی دەکڕێت، کاتێک گەڵاکانی تووتن دروێنە دەکرێن وشک دەکرێنەوە و ئامادە دەکرێن و لە دروستکردنی بەرهەمەکانی وەک جگەرە بەکاردەهێندرێت.

 

گەورەترین بەرهەمهێنەرانی تووتن بەردەوامن لە چین، هیندستان، بەرازیل، بەڵام بەرهەمهێنانی تووتن لە ئەفریقا لەماوەی یەک دوو ساڵی ڕابردوودا چەندین هێندە زیادیکردووە، بەرهەمهێنە گەورەکان بریتین لە مالاوی، زیمبابۆی، تانزانیا، زامبیا و تا ڕادەیەک ئۆگاندا، کینیا و وڵاتانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا.

 

وە هەندێک ڕووەکی تووتن لە ئەنگۆلا و باشووری ئەفریقا دەچێنرێن، کەواتە نزیکەی ١٢٤ وڵاتی جیهانن کە جۆرەکانی تووتن گەشە پێدەدەن، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک کە گۆڤاری توباکۆ کۆنتڕۆڵ کە گۆڤارێکی تایبەتە بە توێژینەوەکانی تووتن لە ساڵی ٢٠٢١ بڵاویکردۆتەوە، نزیکەی ٪٦٠ی جووتیارانی زیمامبۆی ڕایانگەیاندووە کە قەرزارن.

 

چاندنی تووتن نەک تەنها زیان بە ژینگە دەگەیەنێت، بەڵکو دەبێتە هۆی بڕینی دارستانەکان لەکاتێکدا ٪٥ی دارستانبڕین تەنها بەهۆی چاندنی تووتنەوەیە، لە ساڵانی ڕابردوودا زیمبابۆی بە خێرایی قەبارەی بەرهەمەکانی توتنی زیاد کردووە و شوێنی خۆی وەک یەکێک لە پێنج هەناردەکاری سەرەکی تووتن لە جیهاندا وەرگرتووە و لە ساڵی ٢٠١٩دا بەرهەمهێنانی توتن گەیشتە لوتکەی ٢٦١ ملیۆن کیلۆگرام.

 

زیاتر لە یەک ملیۆن منداڵ لە کێڵگەکانی توتن کاردەکەن، چونکە تووتن پێویستی بە کاری زۆر هەیە بۆماوەی نزیکەی ٩-١٠ مانگ کارکردن لەسەر لە کێڵگەکەدا، کە ژن و منداڵان بەشداری کاری چاندنەکان دەکەن.