تۆڕی ٨ی مارس کۆبوونەوە و ئامادەکاری بۆ چالاکی دەکەن
تۆڕی” ٨ـی مارس” بە مەبەستی ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکانی ٨ـی ئادار بە بەشداریی ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی ژنان و کۆمەڵگەی مەدەنی و داکۆکیکارانی مافەکانی ژنان کۆبوونەوە.

سلێمانی
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لە بینای ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان-پی دی ئۆ کۆبوونەوەی تۆڕی” ٨ـی مارس” بە مەبەستی ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکانی ٨ـی ئادار بە بەشداریی ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی ژنان و کۆمەڵگەی مەدەنی و داکۆکیکارانی مافەکانی ژنان بەڕێوەچوو.
هەروەها چالاکییەکانی ٨ـی ئادار، ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژنان، لە شاری سلێمانی بریتین لە، ئەنجامدانی مەراسیمێكی تایبەت بە ٨ـی مارس، ئەنجامدانی رێپێوانێک بۆ ڕیزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی ژنان، بەخشینی خەڵاتی یەکسانی بۆ ساڵی ٢٠٢٥، بەخشینی خەڵاتی ریزلێنان بە ژنە مانگرتووەکان.
جێگای ئاماژەیە، تۆڕی ٨ی مارس لە شاری سلێمانی ماوەی سێ ساڵە لە لایەن ڕێکخراوەکانی ژنان دامەزراوە، بە مەبەستی ئەنجامدانی چەندین چالاکی جۆراوجۆر تایبەت بە پرسەکانی ژنان لەوانەش، ٨ـی ئادار.