ڕێگای دیموکراسی و سەقامگیری درێژمەودایە
مەدیحە عەبدوڵا محەمەدخیر، ڕۆژنامەنووسی سودانی بۆ ئاژانسی نوژنها هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی ئێستای سووریا کرد و جەختی لەسەر بەشداریکردنی کاریگەر و پێویستی ژنان لە سووریای داهاتوودا کرد.
ناوەندی هەواڵ
غەززە، سودان، لوبنان و سووریا شایەتی ڕووداوی توندوتیژی و خوێناوی سیاسی و کۆمەڵایەتی دژ بەو گەلانەن، کە لە پێناو دیموکراسی و سەقامگیریدا خەبات دەکەن.
ئەوەی دەگوزەرێت، دەرئەنجامی ململانێیەکی ناوخۆییە لە پلەی یەکەمدا، لە نێوان هێزە سیاسییەکان کە لەسەر بنەمای میراتێکی درێژخایەنی هەژموون و بنەماکانی پیاوسالاری ئایینی یان ئایدیۆلۆژی و هێزە مەدەنییەکان، کە ئاواتەخوازن بۆ دیموکراسی و مافی هاووڵاتیبوون خۆیان بنیاد ناوە و لە دڵی ئەو هێزانەشدا بە ئامانجگرتنی ژنان هەن.
زلهێزە باڵادەستەکان هیچ بژاردەیەکیان نەبوو جگە لە ئامێری شەڕ و توندوتیژی بۆ سەرکوتکردنی شۆڕشە جەماوەریەکان، تەنانەت ئەگەر ئەمە ببێتە ئاڕاستەکردنی نیشتمانەکان لە بارودۆخێکی قەیرانی ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە، ئەمەش ڕێگەی خۆشکرد بۆ دەستێوەردانی دەرەکی بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییەکانی چونکە، ئەگەر کۆنترۆڵکردنی دیکتاتۆریەتەکان و سەرکوتکردنی گەلانی ناو ئەم وڵاتانە نەبوایە، ڕێگەیەکیان بۆ بەدەستهێنان نەدۆزیبووەوە.
ئێمە ئێستا لەبەردەم وڵاتانێکدایەن کە لەناو شەڕ و ململانێدان، ەڵکەکەیان ڕووبەڕووی مەترسییەکانی مردن و ئاوارەبوون و پەنابەری و برسێتی دەبنەوە، بەتایبەتی ژنان و منداڵان و بەساڵاچووان و نەخۆشەکان، ئابوورییەکی داڕماو، خراپتربوونی قەیرانە کۆمەڵایەتییەکان، دەستێوەردانی ئاشکرای دەرەکی لەگەڵ میکانزیم و ئامێرە سەربازییەکانی و بەهێزکردنی دەسەڵاتی داگیرکاری، وەک ئەوەی ئێستا لە غەززە و سووریا ڕوودەدات.
ستەمکاران هەمیشە ڕووخانی ڕژێمە دیکتاتۆرییەکان لەبیر دەکەن
لەبەر ڕۆشنایی ئەم هەلومەرجانە خودی دیکتاتۆرییەکان هەرەسیان هێناوە، هەروەک چۆن لە سووریا ڕوویدا و ئەوانی تریش لە ڕێگەی نەماندان، هەروەک چۆن لە سودان ڕوودەدەن، بەڵام هێشتا ڕێگای دیموکراسی و سەقامگیری درێژمەودایە، زلهێزە مەدەنییە دیموکراسیەکان هیچ بژاردەیەکیان نییە جگە لەوەی لە سەرەتاوە بەرەنگاری لاوازی خۆیان ببنەوە و کاربکەن بۆ بەهێزکردنی ڕیزەکانیان، نەک ژنانی خوێندەوار لەم وڵاتانەدا هیچ بژاردەیەکیان نییە جگە لە وەستانەوە و یەکخستنی ڕیزەکانیان، بەتایبەتی ژنان پێویستیان بەوەیە خەبات بۆ گۆڕانکاری بکەن، سەرەڕای ئەو تەحەدایە گەورانەی ئێستا هەن.
ئەوەی لە سووریا ڕوویدا لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمێک نوێنەرایەتی دوایین نموونەی گۆڕەپانی جیهانی دەکات، کە تیایدا دیکتاتۆرییەکان کە لە ناوەوە لاوازن، دەسەڵات بەسەر خەڵکدا بەدەستدەهێنن و پشت بە هاوپەیمانی دەرەکی دەبەستن و ستەمکارانیش هەمیشە وانەکانی مێژوو لەبیردەکەن، سەبارەت بە حەتمییەتیی ڕووخانی ڕژێمە دیکتاتۆرییەکان.
بەڵام کەوتنی ئەسەد لەسەر دەستی چەکدارانی تەحریر شام کە بە ئاشکرا لە لایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت، جێگای نیگەرانییە و وریایی دەوێت، من چاوەڕێی ئەوە ناکەم گۆڕانکاری دیموکراسی لە سووریا ڕووبدات، چونکە تەحریر شام کە مێژوویەکی دوورودرێژی توندڕەوی ئایینی هەیە و چەندین لایەنی دیکەی توندڕەوی هەیە، دیدێکی دیموکراسیانەی نەخستووەتەڕوو بۆ گۆڕانکاری، سەرەڕای باسە گشتییەکان سەبارەت بە ڕێزگرتن لە فرەچەشنی لە سووریا و مەزهەبەکان، ئایا ئەو ڕێزگرتنە لەسەر بنەمای ئایینی دەبێت یان لەسەر بنەمای مافی هاووڵاتیبوون؟ ئەمە پرسیارەکەیە و گرنگە ئەمڕۆ پێش سبەی، پێش ئەوەی بناغەکانی دەسەڵاتی تەحریر شام بچەسپێن، بیکەین.
هیچ باسێک لەسەر مافەکانی ژنان ناکرێت تا ئامادەیی کارایان نەبێت
ترس و دڵەڕاوکێی ژنان لە سووریا دەبێ تا ئەوپەڕی بەرزببێتەوە، سەرەڕای دۆخی خۆشحاڵی بە ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد و سەرەڕای تێبینی من بۆ لاوازی ئامادەبوونی ژنان تەنانەت لە کاتی ئاهەنگەکانی ڕووخانی ڕژێمیشدا، تا ئێستاش من چاوەڕێی ئەوە ناکەم باس لە مافەکانی ژنان بکرێت، مەگەر ژنان لە ئاستی سیاسیدا ئامادەیی کاریگەر لە سووریا پێکبهێنن، نەک تەنها باسی مافەکانی ژنان، بەڵکو زیاتر باسی سروشتی دەوڵەت و حوکمڕانی و مەدەنی دیموکراسی بکەن، دامەزراوەکان دەبێت لە سووریا بنیاد بنرێن و بە تەواوی لەسەر بنەمای مافی هاووڵاتیبوون بن، بەبێ ئەوەی هیچ هەوڵێک بدرێت بۆ دەربازبوون لە مافەکان لە ڕێبازێکی ئایینی یان نەریتی، یان تایفەگەری.
دامەزراندنی مافی هاوڵاتیبوون یەکەمین زامنی مافی ژنانە، بە دەرکردنی یاسایەکی مەدەنی بۆ پێگەی کەسی و ئەمەش وا دەخوازێت کە هێزە مەدەنییە دیموکراسیەکان کە ژن لە دڵیاندایە، کار بکەن بۆ هۆشیارکردنەوەی مافە مەدەنییەکان لای خەڵک، تا ئەو کاتەی بنکەیەکی کۆمەڵایەتی هەبێت کە دامەزراندنی دەوڵەتی هاووڵاتیبوون لە بەرژەوەندی خۆیدا دەزانێت و کاردەکات بۆ پاراستنی لە هەر هەوڵێک کە دەست لێنەدراو بێت.
مەترسییەکانی بەردەم دەستکەوتەکانی ژنان لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە چەسپاندنی کۆنترۆڵی ئەو گروپە ئاینییانە دێت کە دوژمنایەتی مافەکانی مرۆڤن، بەتایبەتی مافەکانی ژنان، بۆیە کاتی خۆڕازیبوون نییە و بڵێین، با بزانین ئەوان چی دەکەن... ئەمە شتێکە کە ناتوانرێت لێکبدرێتەوە یان بخرێتە ژێر گەشبینی بابەتییەوە، پێویستە ژنان دەستبەجێ هەنگاو بنێن و ئامادە بن بۆ بەرگریکردن لە مافە بەدەست هێنراوەکان، بۆ کارکردن لەگەڵ هێزە مەدەنییە دیموکراسیەکان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی هاوڵاتیبوونی دیموکراسی لە سووریا و دەستەبەرکردنی مافەکان بۆ هەموو سوورییەکان لە هەموو بەشەکانی سووریا، هەروەها لە نێوان ژن و پیاوانی ناوەوە و دەرەوەی خێزانیشدا.