"کۆبوونەوەی هەرێمی کوردستان بۆ یەکێتی نەتەوەیی زۆر بەنرخ بوون"

لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسەکەمان سەبارەت کۆبوونەوەکانی بە شاندی ئیمرالی دەم پارتی لەگەڵ هەرێمی گولجان کاچماز سەیگیت، ئەندامی شاندەکە وتی: کۆبوونەوەکان لە کەشێکی ئەرێنیدا ئەنجامدراون، ئەم دۆخە بۆ بونیادنانی ئاشتی و یەکڕیزی نیشتمانی زۆر بەنرخە.

مەدینە مامەدئۆغلو

 

ئامەد- پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر لە شاندی ئیمراڵی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان لە ٢٨ی کانوونی دووەم لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان کۆبونەوە و پەیامی مێژوویی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان کە لە ٧ بابەتی پێکهاتبوو لەگەڵ ڕای گشتی بڵاوکرایەوە.

 

لەم سەردانەدا، هاوتەریب لەگەڵ پێشنیارەکانی ڕێبەری گەلی ا ئۆجالان، گەشتێک کە تیشک خرایە سەر دیدار لەگەڵ ئەو لایەن و پێکهاتانەی کە نوێنەرایەتی سیاسییان لە پەرلەماندا هەیە، دەستیپێکرد، هەروەها بۆچوونەکانی ڕێبەری گەلی کورد سەبارەت بە پرۆسەکە گەیەندرا. دوای تەواوکردنی یەکەمین دیدارەکانی لەگەڵ پارتە سیاسییەکان و سیاسەتمەدارە دەستگیرکراوەکان لە تورکیادا، شاندی پارتی ئیمراڵی لە ٢٢ی کانونی دووەم سەردانێکی دیکەی بۆ دوورگەی ئیمرالی ئەنجامدا.

 

دوابەدوای دووەمین دیدار کە لە ئیمراڵی بەڕێوەچوو، بەگوێرەی پێشنیارەکانی ڕێبەری گەلی کورد، کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی کورد لە باشووری کوردستان بەڕێوەچوو. ئەو شاندەی کە سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد، بریتی بوون لە ئەندامانی شاندی ئیمرالی پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر، کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە) پارێزەران ئۆزگور ئەرۆڵ و ئیبراهیم بیلمەز لە دامەزراوەی یاسایی ئەسرین، بەردان ئۆزتورک، هاوسەرۆکی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکرات، گولجان کاچماز سەیگیت و مەهمەت کاماچ پەرلەمانتاران ئامادەبوون.

 

لەو سەردانە چوار ڕۆژەدا شاندەکە لە هەولێر و سلێمانی کۆبونەوەیان ئەنجامدا. شاندەکە لە شاری هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی و لە سلێمانی لەگەڵ قوباد و بافڵ تاڵەبانی و سیاسەتمەدار شاناز ئیبراهیم کۆبووەوە. وردەکارییەکانی کۆبوونەوەکە لە لایەن شاندی ئیمراڵیەوە دەگەیەنرێتە ڕێبەرو ئەو ڕاگەیاندنە مێژووییەی کە جەماوەر چاوەڕێی بووە، چاوەڕوان دەکرێت دوای ئەم کۆبوونەوەیە بکرێت.

 

لەگەڵ گولجان کاچماز سەیگیت، جێگری وانی پارتی دیموکراتیک کە هاوکات لە شاندەکەدا بوو، سەبارەت بە وردەکارییەکانی کۆبوونەوەکە و کاریگەرییەکانی قسەمان کردو ئاماژەی بەوەکرد، گفتوگۆکان ئەرێنی بوون و لایەنەکان پەیامی پشتیوانییان لە پرۆسەکە داوە، داوای لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە کرد پشتگیری لە داواکاری چارەسەرێک بکەن کە لە ژێر بارودۆخی گۆشەگیریدا ئەنجام بدرێت.

 

"دوای سەردانی دووەم شاندەکە بڕیاریاندا بچنە هەرێمی کوردستان"

گولجان کاچماز سەیگیت بە ئاماژە بەوەی کە وڵاتەکە ماوەیەکی زۆرە لە پرۆسەی ململانێدایە، بەبیری هێنایەوە کە دانوستانەکانی ئیمراڵی دوای ٤ ساڵ لە نەبوونی پەیوەندی ڕەها دەستیپێکرد، دوای کۆبوونەوەکان، بەگوێرەی پێشنیارەکان کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تورکیا ئەنجام دراوە، بەڕێز ئۆجالانیش لە دوای دووەمین کۆبوونەوەی ئیمرالی کە لە مانگی کانوونی دووەم بەڕێوەچوو، گرنگی بە بیرکردنەوەی ئەکتەرە کوردەکانی هەرێمی کوردستان دا، هەروەها لە ١٥ی شوباتدا دوای پێشنیارەکە بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا، چوونەتە هەرێمی کوردستان.

 

لایەنەکان وتیان بەرپرسیارێتی خۆمان جێبەجێ دەکەین"

گولجان کاچماز سەیگیت بە ئاماژەدان بەوەی کە پرسی کورد پەیوەندی بە چوار پارچەی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەیە، وتی: ئەم پرسە بە هەموو ڕەهەندەکانییەوە پێویستی بە چارەسەرکردن هەیە، گولجان کاچماز سەیگیت بە ئاماژەدان بەوەی کە گرنگ دەبێت بۆچوونی هەمووان وەربگرین، سەبارەت بەو کۆبوونەوانەی لە کوردستانی فیدراڵی ئەنجامیاندا وتی: ئەو کۆبوونەوانەی لە باشوور ئەنجامماندا لە کەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوە چوون. ئەم دۆخە بۆ ئێمەش هیوابەخش بوو، هەموو ئەو کەسانەی قسەمان لەگەڵ کردوون پشتگیری تەواوی خۆیان بۆ پرۆسەکە دەربڕی. دەیانوت بەبێ هیچ ئەگەر و بەڵێک بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ دەکەن. ئەم دۆخە هەم بۆ بونیادنانی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەم بۆ یەکێتی نەتەوەیی زۆر بەنرخە.

 

"ئەگەر شەڕ بەردەوام بێت، هەموو گەلان دەدۆڕێن"

گولجان کاچماز سەیگیت ڕایگەیاند، شاندی ئیمراڵی وردەکارییەکانی کۆبوونەوەکە دەگەیەنێتە ڕێبەری گەلی کورد، وتی:  هیوادارین لە کۆتایی ئەم گواستنەوەیەدا، لە ماوەیەکی کورتدا پەیوەندییەک لە لایەن بەڕێز ئۆجالانەوە بکرێت. لەم حاڵەتەدا ئەگەر ئاشتی بونیاد بنرێت، لایەنی دۆڕاو نابێت. بەڵام ئەگەر شەڕ بەردەوام بێت، هەموو گەلان دۆڕاو دەبن، هەروەها تورکیا لەم پرۆسەیەدا زۆر پێویستی بە ژینگەیەکی ئارام هەیە. قەیرانێکی ئابووری لەمێژینە هەیە، کوشتنی ژن هەیە، ئێمە بە قۆناغێکدا تێدەپەڕین کە تیایدا داڕمانی ئەخلاقی گەیشتووەتە لوتکە و لە ڕیشەی هەموو ئەمانەشدا پرسی کورد و نزیکبوونەوە لە پرسی کوردە. ئەگەر ئەم کێشەیە بە شێوازی ئاشتیانە و دیموکراسی چارەسەر بکرێت، هەم تورکیە و هەم گەلی تورکیا و کورد سەردەکەوێت، ئەمەش پێویستی بە چارەسەرکردن و هەڵسەنگاندن هەیە.

 

ەرخۆدان لە زیندانەکاندا وەک ئیرادەیەکی پێداگری بۆ چارەسەر لەبەردەممان وەستاوە"

گولجان کاچماز سەیگیت ڕایگەیاند، پێویستە تورکیاش گوێ لەم ئیرادەیە بۆ چارەسەر و ئاشتی بگرێت، وتی: ئەوەی وایکردووە ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئەم دانوستانانە بکرێتەوە بەرخۆدانی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجالان لە هەلومەرجێکی سەختدا و پێداگرییەکەی لەسەر چارەسەری ئاشتیانە و دیموکراسیانەی پرسی کورد، و وتەکەی کە دەبێت ئەم دەسەڵاتە و ئەم ئیرادەیەی هەبێت. ئەو هەڵوێستەی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجالان لە زیندانی ئیمراڵی ئاشکرای کردووە، بەرخۆدانی زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی تورکیا و بەرخۆدانی گەلی کورد وەک واقیعێک لەبەردەممان وەستاوە کە بەڕاستی ئەم پرۆسەیەی گەیاندووەتە ئەم ئاستە. ئەگەر جەنابی ئۆجەلان ئیرادەی ئەوەی هەبێت کە بە شێوەیەکی ئاشتیانە ئەم پرسە لەسەر بنەمای یاسایی و دیموکراسی چارەسەر بکات، پێویستە تورکیاش بە هەمان شێوە مامەڵە بکات و گوێ لەم داواکارییە بۆ ئاشتی، بگرێت.