کۆبانێیەکان لە بەنداوی تشرین: دەوڵەتی تورک بە چارەنووسی داعش دەگەیەنین

دانیشتووانی کۆبانێ کە بۆ پاراستنی زەوی و ئاو و کارەبای خۆیان ئێشکگری بەنداوی تشرین دەکەن، ڕایانگەیاندووە، وەک چۆن داعش لە کۆبانێ شکستی هێنا، دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانیشی لە بەنداوی تشرینیش تێکدەشکێنن.

ئێلڤین محەمەد

 

کۆبانێ- دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ هێرشیان کردە سەر بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاخ، لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و یەکینەکانی پاراستنی ژنان یەپەژە بە ئامانجی پاراستنی بەنداوەکە و خەڵکی ناوچەکە بەرخۆدانێکی مێژوویییان ئەنجامدا، ئەم هێرشانە تا ئەمڕۆش بەردەوامن، درێژەدان بە هێرشەکان مەترسی گەورە لەسەر هەزاران کەسی ناوچەکە دروست دەکات و بەنداوەکە بەرەو داڕمان پاڵدەنرێت.

 

بەمەبەستی ڕێگریکردن لە وێرانبوونی بەنداوەکە و پاراستنی ئاو و کارەبا و بەنداوەکەیان، لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕوویان لە بەنداوی تشرین کرد و ئیشکگرییەکە تا ئەمڕۆش بەردەوامە، هەموو جارێک دانیشتووانی کانتۆنێک بەرەو بەنداوەکە دەڕۆن و بە نۆرە ئێشکگری دەکەن، دانیشتووانی شاری کۆبانێ کە پەیوەندییان بە بەرخۆدان و ئێشکگری پاراستنی بەنداوەکەوە کردووە، باس لە بەرخۆدانی مێژوویی دەکەن.

 

دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر ژنان و منداڵان

ئەلماز حسۆ باسی لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین کرد و وتی: نزیکەی دوو مانگە خەڵک لە ئەرکی ئێشکگریدان لە بەنداوی تشرین، کاتێک گەل ئێشکگری لە بەنداوەکە وەستاون، هێرشیان دەکرێتە سەر، بە فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش دەکەنە سەر گەل، خەڵکێکی زۆر گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون، خەڵک ڕوو لە بەنداوەکە دەکەن بۆ پاراستنی ئاو و کارەبای خۆیان، ئەم بەنداوە هی ئەو خەڵکەیە کە لەم ناوچەیەدا دەژین بۆچی بەرخۆدان ئەنجام دەدەن بۆ پاراستنی بەنداوەک

 

"بەنداوی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گشتییە"

ئەلماز حسۆ ڕایگەیاند کە هەموو جیهان لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر خەڵکی ناوچەکە بێدەنگن، ئەمە بە واتای هاوکاریی ئەوانیش دێت و وتی: ئایا جیهان و دەوڵەتانی دەسەڵاتدار ئەو هێرشانە نابینن بۆ سەر خەڵک؟ ئەوان دەبینن، بەڵام لەبەر ئەوەی گەلی کوردن، کەس دەنگ ناکات، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​بەڵێنمان داوە لە تەنیشت بەنداوەکەمان بوەستین و واز لە بەنداو و ئاو و کارەبای خۆمان نەهێنین، ئێمە تا کۆتایی لە تەنیشت شەڕڤانانمانەوە دەوەستین، هەمیشە واز لەم بەنداوە و ئاو و کارەبایە ناهێنین، با هێرشەکان بوەستن و خەڵکی سڤیل شەهید نەبن ئێمە هەمیشە بەنداوەکە دەپارێزین و دەڵێین ئەم بەنداوە هی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە بەگشتی.

 

"کاتێک کۆبانیمان بەجێهێشت، لە ڕێگادا هێرش کرایە سەرمان"

نەجمە ئیبراهیم کە لە ئێشکگری بەنداوەکەدا ئامادەیە، ئاماژەی بەوەدا کە ڕۆژانە هێرش بۆ سەر بەنداوی تشرین دەکرێت و وتی: ئەمڕۆ منداڵەکانمان و شەڕڤانانمان بەرخۆدانێکی مێژوویی ئەنجام دەدەن بۆ پاراستنی خاکەکەمان، هەروەها گەلی ناوچەکە بۆ پاراستنی خاک و ئاوەکەیان دەستیان بە ئێشکگری لە بەنداوەکە کردووە، نزیکەی دوو مانگە هێرش دەکرێتە سەر بەنداوەکە و بڕیارماندا بچینە بەنداوەکە بۆ پاراستنی ئاو و کارەبا و بەنداوەکەمان، کاتێک کۆبانیمان بەجێهێشت، لە ڕێگادا هێرش کرایە سەرمان. دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش دەکاتە سەر کاروانەکانی گەل، هەر لەو ساتەوەختەی شاری سیرینمان بەجێهێشت، بەردەوام بوون لە هێرشەکانیان لە دەوری کاروانەکە تا بەنداوەکە، بەڵام ئێمە زۆر باش دەزانین ئامانجی ئەم هێرشانە ترساندنی خەڵک و کوشتنی گەلی کوردە، بەڵام هەرچییەک بێت، پێویستە خاک و ئاوی خۆمان بپارێزین، تا کۆتایی بەرخۆدان نیشان دەدەین بۆ پاراستنی خاکەکەمان. هەروەک چۆن داعش و هاوپەیمانە تورکەکانی لە شاری کۆبانێ شکستمان پێهێنان، ئەمڕۆش هێرشەکانیان تێکدەشکێنین. بەڵام ئێمە دەڵێین ئەگەر دایک و باوک و خوشک و براکانمان لەگەڵمان بمێننەوە، دەچین بەنداوەکە دەپارێزین و پاڵپشتی شەڕڤانانمان دەکەین، ئایا ئەم شەڕڤانانە خوشک و برای ئێمە نین؟.

 

"ئەوان وەک داعش تێکدەشکێن"

لە کۆتایی قسەکانیدا نەجمە ئیبراهیم ڕایگەیاند کە تا دڵۆپێک خوێن و هێزیان لە ڕۆحیاندا هەبێت، دەچن بۆ پاراستنی بەنداوەکە و وتی: دەچین پشتیوانی شەڕڤانان دەکەین، هەروەک چۆن دەوڵەتی تورکیا پێشتر شارەکانی کوردستانی رادەستی داعش کرد و شکستی هێنا، ئەمڕۆش هەمان شت ئەزموون دەکات، هەرگیز واز لە خاک و وڵاتەکەمان ناهێنین. ئێمە لە تەنیشت شەڕڤانەکانمان دەوەستین و تا کۆتایی شەڕ دەکەین، ئێمە بەردەوام دەبین لە ئێشکگرنی بەنداوەکە تا ئەو کاتەی مەترسییەکە لادەبرێتم زەوی و ئاو هی ئێمەیە، دەیانپارێزین.