هەزار و ٢٠٠ واژۆکەر داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارەی وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی دەکەن
هەزار و ٢٠٠ واژۆکەر داوادەکەن فشار بخرێتە سەر ئێران بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی پەخشان و وریشە، دەبێت ڕێکخراوەکانی مافەکانی ژنان لە بەرامبەر لەسێدارەدانی ژنان لێپرسینەوە لە بەرپرسانی ئێران بکەن.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2025/02/20250206-jpga7ce75-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ کەس لە ٤٤ وڵاتەوە دژی سزای لەسێدارەدان لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە ڕاگەیەنەدراوێکیان ئاڕاستەی زیاتر لە ١٠٠ ڕێکخراو و تۆڕی نێودەوڵەتی فێمینیستی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردووەو تێیدا هاتووە، هەزار و٢٠٠ واژۆکەر داوا لە زیاتر ١٠٠ ڕێکخراو و تۆڕی نێودەوڵەتی فێمینیستی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات بە مەبەستی کۆتایهێنان بە لەسێدارەدان کاری هاوبەش بکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، داوا دەکەن فشار بخرێتە سەر دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ ئەوەی دەستبەجێ سزای لەسێدارەدانی هەر دوو ژنە زیندانیی سیاسیی کورد پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی ڕابگرن و سزاکەیان هەڵبوەشێننەوە و ئازادیان بکەن.
دەشڵێن، ڕێکخراوەکانی مافەکانی ژنان هەموو دەرفەتێک بقۆزنەوە بۆ لێپرسینەوەی بەرپرسانی ئێران لە بەرامبەر ئاماری ترسناکی لەسێدارەدانی ژنان.
هەروەها بەشێک لە واژۆکەرانی ڕاگەیەندراوەکە بریتین لە گوڵرۆخ ئیرەیی، زەینەب جەلالیان، نێرگز محەمەدی، مەریەم سادات یەحیاوی، هوورا نیکبەخت، سکینە پەروانە و موتەهارە گویی و ڤیدا ڕەبانی.