ژنانی سوەیدا، پەنجا ساڵە گەلی سووریا بە دوای ڕاستیدا دەگەڕێن

بە سەدان کەس لە دانیشتووانی شاری سوەیدا لە گۆڕەپانی کەرەمە خۆپیشاندانیان کرد و بە بۆنەی سێزدەهەمین ساڵیادی دەستپێکردنی شۆڕشی سووریاوە دەستیان بە چەندین چالاکی کرد.

ڕوشیل جونیور

 

سوەیدا- بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ئادار، خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی کەرەمە لە ناوەندی شاری سویدای سووریا، بە شەقام و بازاڕی شارەکەدا تێپەڕین، تا دەگاتە ناوەندی ڕاگەیاندن و تەلەفزیۆن لەبەردەم بیناکەدا دروشمی "میدیای سووریا درۆزنە"یان دەوتەوە.

 

مەها ئەترەش، لە بەردەم بینای میدیا و تەلەفزیۆن لە شاری سوەیدا وتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا جەختی لەوە کردەوە میدیای سووریا هاوڵاتیان بە کەم دەزانێت و خزمەت بە هیچ کەسێک ناکەن و دەڵێت: میدیای سووریا گەندەڵ و بازرگانی بە نیشتمانەوە دەکەن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، گەلی دیمەشق پەنجا ساڵ هۆشیاری ناڕاست و زانیاری هەڵە و وەردەگرن، پەنجا ساڵە هاوڵاتی سووری متمانەی بە میدیای نیشتمانی نییە و لە وێستگەکانی دیکەدا بەدوای ڕاستییەکاندا دەگەڕێت، بە زانینی ئەوەی کە مادەکانی دوو، سێ، چوار و شەشی یاسای میدیای سووریا ١٠٨ی ساڵی ٢٠١١ ئازادیی گەرەنتی کردووە، دەربڕین بۆ پیشەییەکانی میدیایە، و ئازادییە سەرەتاییەکان بە دەستوور و جاڕنامەی جیهانی گەرەنتی دەکرێن و هاووڵاتی مافی خۆیەتی بۆ بەدەستهێنانی زانیاری پەیوەست بە کاروباری گشتی.

 

 

شاهیر ترودی، یەکێکە لە خۆپیشاندەران و داوای لە گەلی سووریا کرد یەکەم پریشک لەبیر نەکەن کە شۆڕش لێوە دەستی پێکرد لە سووریا، ئاماژەی بەوەدا، چوونەتە باڵەخانەی میدیا و ڕادیۆی ئەو شارە بۆ ئەوەی لە لوتکەی دەنگەکانیاندا دروشم بڵێنەوە، "میدیای سووریا درۆزنە" بەردەوام دەیانوتەوە، جەختی لەوە کردەوە شۆڕشەکەیان لە ساڵی ٢٠١١ەوە تا ئەمڕۆ ئاشتیانە بووە، بەڵام حکومەت سەرکوتیان دەکات.

 

 

سەلام نەبوانی وتی: وشە چەکێکە کە زاڵمانە بەهێزەکان لێی دەترسن، وشە بریتییە لە بیرکردنەوە و ئاشتی و فکر هەروەها دیاری گەورەی بوونی مرۆڤە، ئاماژەی بەوەشکرد، "دەنگە گەورەکانی ١٨ی ئادار ڕووناکییەک بوون کە لەسەر تاریکی ئەو دەسەڵاتە دەدرەوشایەوە کە تەنها زمانی کوشتن دەزانێت، هەرچەندە خەڵک هەر لەسەرەتاوە بە ئاشتیانە دروشمیان دەوتەوە، بەڵام دەسەڵات بەوجۆرە باسی لێوەناکات، وتی: ئێمە بەدوای سەرەتایەکی نوێدا دەگەڕێین و هەوڵ دەدەین ڕێگایەکی جیاواز دەدۆزینەوە.