ئۆزنور دەگەر پەیامنێری ژن نیوز دەستگیر کرا
ئۆزنور دەگەر، پەیامنێری ژن نیوز لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لێیدرا و دەستبەسەر کرا.
ناوەندی هەواڵ
ئۆزنور دەگەر، پەیامنێری ژن نیوز لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵدا لە گەڕەکی ئیپەک لە ناوچەی قۆسەری ماردین دەستبەسەر کرا.
لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانیدا تیمە تایبەتەکانی پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکە و دەرگاکانیان شکاند، ئۆزنور دەگەر لە کاتی دەستبەسەرکردنی لە ماڵەکەیدا لێی دراوە و دەستەکانی لە پشتیەوە بەستراوەتەوە و خراوەتە ناو ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسەوە.
دوای پشکنینی ماڵەکە، پۆلیس دەستی بەسەر کەرەستەی تەکنیکی ڕۆژنامەنووس ئۆزنور دەگەردا گرت و خۆشی بۆ بەشی پۆلیسی شار گواسترایەوە.