هەڵمەتی واژۆکردن دژی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی ڕادیۆی ئاچیک دەستیپێکرد
هەڵمەتێکی واژۆکردن دژی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی پەخشی ڕادیۆی ئاچیک لەلایەن RTUK بە بیانووی "جینۆسایدی ئەرمەنییەکان" دەستیپێکرد.
ناوەندی هەواڵ
لیژنەی باڵای ڕادیۆ و تەلەفزیۆن " RTUK" بە بیانووی وتنی "جینۆسایدی ئەرمەنەکان" سەرەتا سزای ماددی ڕادیۆی ئاچیکی دا، داتر ٥ جار پەخشەکەی ڕاگرت و لە کۆتاییدا مۆڵەتەکەی هەڵوەشاندەوە.
کاردانەوەکان دژی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی ڕادیۆکە بەردەوامە، هەڵمەتێکی واژۆکردن بە بەشداریی زۆر کەس لە نووسەران و ڕۆشنبیران و سیاسەتمەداران و هونەرمەندان دژی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی پەخشی ڕادیۆی ئاچیک دەستیپێکرد.
لە دەقی هەڵمەتەکدا باس لەوەکرا کە ڕادیۆی ئاچیک کراوەیە بۆ هەموو بیر و بۆچوونەکان و ڕادیۆیەکی کوالیتییە، بڕیارەکەی لیژنەی باڵای ڕادیۆ و تەلەفزیۆن پێشێلکردنی مافی ئازادی ڕادەربڕینە و جێگەی قبوڵکردن نییە، داوا کرا ئەم بڕیارە هەڵبوەشێتەوە.