هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان"ی لە هەفتەی ٧٣دا، بەئامانجگرتنی زیندانی ئێڤین شەرمەزار دەکات
هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان" هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر ناوەند و زیندانە مەدەنییەکان، لەوانەش ئەوانەی لە دەروازەکانی زیندانی ئێڤین، شەرمەزار کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هێرشانە نوێنەرایەتی پەرەسەندنێکی مەترسیدار دەکەن.

ناوەندی هەواڵ
پێویستە هەموو لایەک هەنگاو بنێن و بە هەموو شێوەیەک داوای ئازادکردنی زیندانییەکان بکەن، بەم قسانە ئەندامانی هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان" داوایان لە هاوڵاتیان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد کە ناڕەزایەتی هاودەنگی لە بەردەم زیندانەکان ڕێکبخەن، بۆ ئەوەی زیندانییەکان لەم هەلومەرجە مەترسیدارەدا بە تەنیا نەمێننەوە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە ڕۆژی ٢٤ی حوزەیران بڵاویکردەوە، هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان"، بەردەوامیی چالاکییەکانی لە ٤٧ زیندانی جیاوازدا ڕاگەیاند و جەختی لەوە کردەوە کە سەرەڕای زیادبوونی ئاڵەنگارییە ئاسایشییەکان بەردەوام دەبن لە ناڕەزایەتییەکانی دژی لەسێدارەدان.
هەڵمەتەکە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیلی شەرمەزار کرد کە ماوەی ١٢ ڕۆژە بەردەوامە، بەتایبەتی ئەوانەی لە دەروازەکانی زیندانی ئێڤین بوون و بە "هێرشکردنە سەر ناوەند و زیندانە مەدەنییەکان" پێناسە کرد لەنێوان پەرەسەندنی سەربازیدا، ئەم هێرشانەی بە پەرەسەندنێکی مەترسیدار لە چوارچێوەی ئەو سەرکوتکردنەدا زانی کە لەژێر پەردەی شەڕدا زیادی کردووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، "شەڕ و لەسێدارەدان دوو دیوی یەک دراون"، جەختیش لەوە کراوەتەوە کە ژیانی دەستگیرکراوان لە مەترسیدایە، ئەمەش لەکاتێکدایە ترسی هەڵکشانی لەسێدارەدانەکان هەیە، هۆشدارییەکانی پێشووی لە ئێستاوە خەریکە بەدی دەهێنرێن، هەرچەندە ڕژێمی دەسەڵاتدار بە ئەنقەست ئینتەرنێتی بڕیوە بۆ ئەوەی ڕووداوەکان تەمومژاوی بکات، بەڵام ڕاپۆرتەکان ڕەوایەتی ئەم ترسانە پشتڕاست دەکەنەوە.
سەبارەت بە پەرەسەندنی سەرکوتی ئەم دواییە، ئاماژە بەوەکراوە، کە شەپۆلی ئەم دواییەی هێرشەکانی ئیسرائیل شوێنی هەستیاری لەخۆگرتبوو، لەوانە زیندانی ئێڤین، کە لە ڕاپۆرتەکان دەرکەوتوون چەند بەشێکی زیندانەکە، لەوانە بەشی ژنان و بەشی ٤، ٧ و ٨، زیانێکی بەرچاویان بەرکەوتووە، زانیاری دروست سەبارەت بە ڕادەی زیانەکانی مرۆیی یان ماددی لەبەردەستدا نییە، زیندانیانی بەشە گشتییەکان لە دۆخێکی یەکجار خراپدا دەژین و لەلایەن پاسەوانانی زیندانەوە دەورە دراون، دەستیان بە ئاو و خواردن نەگەیشتووە، ئەوان لەژێر فشاری توندی بەڕێوەبەردنی زینداندان، بۆ ئەوەی بەپەلە بیانگوازنەوە بۆ زیندانی "فەشافویە" کە بە فەرمی بە زیندانی تارانی گەورە ناسراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونیکردەوە کە ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤ و سەرچاوە خۆجێییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە هێزە ئاسایشییەکانی ئێران ژمارەیەک زیندانی سیاسییان لە بەشی ٢٠٩ی ئاسایشیی وەزارەتی ئیتلاعات و بەشی ئەی-٢ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ شوێنی نادیاریان گواستووەتەوە، لە چوارچێوەی هەڵکشانی بەربڵاوی ئاسایشیدا، ژمارەیەک لە دەستگیرکراوانی بەشی ٧ و ٨ و ٤ی ژنانیش لە ئەنجامی ئەو هێرشانە بریندار بوون، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لەسێدارەدانەکان بە ڕێژەیەکی مەترسیدار بەردەوامن، سەرەڕای بارودۆخی ئێستای وڵات، تەنها لەنێوان ٢٢ی ئایار و ٢١ی حوزەیران لانیکەم ١٤٠ کەیسی لەسێدارەدان تۆمارکراوە کە پێنجیان ژن بوون.
جەخت لەوەکراوەتەوە کە هەفتەی ڕابردوو سزای لەسێدارەدان بەسەر دوو زیندانی سیاسی بەبێ دادگاییکردنی دادپەروەرانە دەرچووە، هەندێکی دیکەش بە تۆمەتی سیخوڕی لەسێدارە دراون، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەیان کەس لە شارە جیاوازەکاندا دەستگیرکراون لەنێوان ڕەشبوونەوەی ڕاگەیاندنەکان، ئەگەری هەیە ڕووبەڕووی دادگاییکردن و لەسێدارەدان ببنەوە بەبێ ڕێکاری یاسایی.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل کە زیندانەکان دەکەنە ئامانج، مەترسییەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ژیانی زیندانییەکان دروست دەکەن، پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان و بنەماکانی مافی مرۆڤ پێکدەهێنێت، ئەو هێرشانەی بۆ سەر دامەزراوە مەدەنییەکان بە نەخۆشخانە و زیندانەکانیشەوە شەرمەزار کرد، داوای ئاگربەستی خێرا و ئازادکردنی سەرجەم زیندانییەکان بە تایبەت سیاسەتمەداران و پێشەنگەکانی بیروبۆچوون کرد.
هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان" بانگەوازێکی بۆ هەموو ئەو کەسانە دەستپێکرد کە شەڕ و لەسێدارەدان ڕەتدەکەنەوە، داوای ڕێگریکردن لە قوربانیی زیاتر لەژێر پەردەی شەڕی بەردەوامدا کرد، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد کە فشار بخەنە سەر هەموو لایەنەکان بۆ ئەوەی دەستبەجێ شەڕی چەکداری ڕابگرن.
هەڵمەتەکە نیگەرانییەکی زۆری خۆی دەربڕی سەبارەت بە بارودۆخی زیندانیان بەتایبەتی لە زیندانی ئێڤین، سەبارەت بەو دەستگیرکراوانەی کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە کە بارودۆخی ئێستای دەستبەسەرکردن و شوێنی مەبەستیان نادیارە، ێاوانباری گواستنەوەی زۆرەملێ و لەناکاوی زیندانییەکانی لەژێر مەرجی توندی ئاسایشیدا کرد و بە پراکتیزەی سەرکوتگەرانە پێناسەی کرد.
لە هەڵمەتەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە لە هەلومەرجی ئێستادا ژیانی ئەو زیندانیانە مەترسی لەسەرە، داوا لە هاوڵاتیان دەکرێت کە هەنگاو بنێن و داوای ئازادکردنی زیندانیان بکەن بە هەموو ڕێگەیەکی نەردەست، بەتایبەتی بە ڕێکخستنی ناڕەزایەتی هاودەنگی لە بەردەم زیندانەکان، بۆ ئەوەی زیندانیان لەم هەلومەرجە مەترسیدارەدا بە تەنیا نەمێننەوە.
مانگرتنەکە زیندانەکانی پارێزگا جیاوازەکان لەخۆدەگرێت، لەوانە زیندانی ئێڤین (بەشی ٤ و ٨ی ژنان)، زیندانی قەزڵ حسار (یەکەی ٣ و ٤)، زیندانەکانی کەرەج، تارانی گەورە، ڕامین، قەزوین، ورمێ، تەبرێز، سنە، مەشهەد، یاسوج، شیراز، زاهیدان، و دامەزراوەکانی دیکەی هەڵکەوتوو لە زمانی کوردی، بەلوچ، و عەرەبی ناوچەکان.
ئەم کارە وەک شەرمەزارکردنی ئەو کارە دێت کە هەڵمەتەکە بە "توندترکردنی سەرکوت" لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە پێناسەی کردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە داواکارییەکان بۆ ڕاگرتنی لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ و دەستەبەرکردنی سەلامەتی زیندانیانی سیاسی و زیندانیانی ویژدان لەناو ئەم بارودۆخە گرژانەدا.