حەلا نوریس ئیبراهیم کە ڕفێندرابوو ئازاد کرا

حەلا نوریس ئیبراهیم، ​​ژنێکی عەلەوی، لەلایەن هەتەشەوە ڕفێندرا، دوای ٢١ ڕۆژ لە ڕفاندنی بە نیشانەی ئەشکەنجەی سەختەوە گەڕایەوە و گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە.

ناوەندی هەواڵ

 

حەلا نوریس ئیبراهیم خەڵکی شاری مەسیەفە، بەڵام لەگەڵ خێزانی هاوژینەکەی لە لازقیە دەژی. دوای ئەوەی دایکی تووشی جەڵتەی مێشک بووە و لە نەخۆشخانە خەوێندراوە، سەرەڕای ترسی ڕفاندن، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەو کۆمەڵکوژی و پێشێلکاریانەی کە بەرامبەر  عەلەوییەکان ئەنجامدراون و بەردەوامن، لەگەڵ کوڕە ١١  مانگەکەیدا بەمەبەستی پشکنینی بارودۆخی دایکی، ناچار بووە سەردانی خێزانەکەی بکات.

 

لە ماوەی چوار ڕۆژدا کە لەگەڵ خێزانەکەی مایەوە، هەموو شتێک بە باشی بەڕێوەچوو، بەڵام لە ڕێگای گەڕانەوەدا، پەیوەندی لەگەڵیدا لە بەیانی  ١٧ی ئایاردا نەما، کاتێک خێزانی هاوژینەکەی پەیوەندییان بە بەرپرسانەوە کرد بۆ ئەوەی بزانن چی بەسەر هاتووە یان لە کوێیە، پێیان ڕاگەیاندن کامێرای ژێر پردەکە شکاوە.

 

تا دوێنێ هیچ هەواڵێک لەبارەی ئەوەوە نەگەیشتوبوو.

 

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دووپاتیکردەوە کە حەلا نوریس ئیبراهیم ئازاد کراوەو بۆ چارەسەری دەستبەجێ بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە و نیشانەکانی ئەشکەنجەی توندی دەردەکەوێت. ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەکانی هێزە ئەمنییەکان، وێنەی ئازاربەخشی ئەو کچە لە دۆخێکی ناخۆشدا لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا دزەپێکرا. ئاشکرابووە کە ئەو ژنە گەنجە لەگەڵ منداڵەکەیدا تووشی سووکایەتی و دەستدرێژی بووە، ئەمەش ئازارە دەروونییەکانی زیاتر کردووە لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا.

 

هاوژینەکەی حەلا ماوەی سێ مانگە لەلایەن ئەندامانی حکومەتی کاتیەوە بەبێ هیچ هۆکارێکی دیاریکراو دەستبەسەر کراوە.