دەم پارتی لەگەڵ گەلدا کۆبووەوە

لە چەندین شار بۆ پیرۆزکردنی جەژن لە گەل دەم پارتی لەگەڵ گەل کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکاندا پەروین بوڵدان سەرنجی خستەسەر پرۆسەکە و وتی: پێویستە هەموو کەسێک بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات.

ناوەندی هەواڵ

 

بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "دەم پارتی" لە چەندین شار بۆ پیرۆزکردنی جەژن لەگەڵ گەلدا کۆبووەوە، کۆبوونەوەی دەم پارتی لەوان لە باڵەخانەیی ڕێکخستنی وانی دەم پارتی ئەنجام درا و هەریەک لە جێگری سەرۆک پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی شاندی ئیمراڵی پەروین بوڵدان و چەندین کەسی دیکە بەشداری کۆبوونەوەکە بوون. 

 

 

'باوەڕمان بە پرۆسەکەیە'

پەروین بوڵدان دوای پێرۆزکردنی جەژن لە گەلانی تورکیا و خەڵکی وان ئاماژەی بەوەدا بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ هیوایی بۆ ملیۆنان مرۆڤ گەڕاندووەتەوە. بوڵدان سەرنجی خستەسەر دیدارەکانی ئیمراڵی و ئاماژەی بەوەدا لە هەموو سەردانەکاندا ڕیبەر ئاپۆ سڵاوی تایبەتی بۆ گەل هەبووە و لەسەر ئەو بنەمایە سڵاوی ڕێبەر ئاپۆتان پێدەگەیەنن.

 

پەروین بوڵدان وتیشی: لە هەموو دیدارێکماندا بەڕێز ئۆجالان جەختی لەوەدەکردەوە پر بە هیوایە و جۆشێکی مەزن لەم پرۆسەیەوە وەردەگرێت. لە هەموو دیدارەکاندا بەڕێز ئۆجالان دەیگوت؛ 'ئەم ئاشتییە بە شکۆوە بەدەست دێت.' باوەڕمان بە پرۆسەکەیە چونکە بەڕێز ئۆجالان بەڕێوەی دەبات.

 

پەروین پەروین بوڵدان باسی لەوەشکرد جەژن هاوکات بە مانای خوشک-برایەتی دێت و وتی: پێویستە هەموو کەسێک لەم پرۆسەیەدا ئەرک و بەرپسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات.

 

دەم پارتی لەشارەکانی ئیزمیر و ئەدەنە بە بۆنەی جەژنەوە لەگەڵ گەلدا کۆبووەوە.