"حکومەتی شام لە ڕێگەی هێرشەکانییەوە هەوڵدەدات ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە تێکبدات"
هێزەکانی حکومەتی شام هێرشەکانیان بۆ سەر گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور فراوان کردووە، ئەمەش بووە هۆی گیان لەدەستدانی ژمارەیەک کەس مەدەنی کە زۆربەیان منداڵ و ژن بوون، ئەمە جگە لەوەی بەشێکیان ئاوارەبوون بۆ شوێنی پارێزراوتر.
سیبیلیا ئیبراهیم
دێرەزوور- دێرەزوور شایەتی پەرەسەندنی هێرشەکانی حکومەتی شام و میلیشیاکانی ئێرانە بۆ سەر ماڵ و موڵکی هاوڵاتیانی مەدەنی لە گوندەکانی ڕۆژهەڵات و ژمارەیەک زیانبەرکەوتووی مەدەنی بەجێدەهێڵن کە زۆربەیان منداڵ و ژنن، ئەمەش ناڕەزایی گەلی لێکەوتەوە بۆ ڕێکخستنی ڕێپێوان و شەرمەزار کردنی ئەو پێشێلکاریانەی کە ڕووبەڕووی دەبنەوە لە نێوان بێدەنگی نێودەوڵەتیدا، کە ئامانجیان ناسەقامگیری ئاسایش و لێدانی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکە کە بووەتە چارەسەری ئایدیاڵ بۆ قەیرانی هەڵپەسێردراوی سووریا.
ژنانی دێرەزوور دووپاتیان کردەوە، حکومەتی شام لە ڕێگەی هێرشەکانی بۆ سەر گوند و شارۆچکەکانی دێرەزوور لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەوڵی پووچەڵکردنەوە و لێدان لە پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک و دروستکردنی ناسەقامگیری ئاسایش دەدات.
فاتمە حسێن، سەرۆکی دەستەی ژنان لە دێرەزوور، پرسیاری ئەوە دەکات کە چی لەم گوندانەدا هەیە کە بوونەتە جێگەی سەرنجی ئەجێندا بیانییەکان و حکومەتی سام، کە بووەتە هۆی هێرشکردنە سەریان، بەردەوام هێرشیان دەکرێتە سەرو نزیکن لە کێڵگە نەوتییەکان و دەکەونە سەر تەختی ڕووباری فورات، وتی: هەرکاتێک هەرێم شاهیدی هێمنی و سەقامگیری بێت، دەبینین بەهۆی هەڵکەوتە ستراتیجی و جوگرافییەکەی و بۆ تێکدانی سەقامگیری ئاسایش و ڕووبەڕووی هێرشەکان دەبێتەوە.
"ئەم هێرشانە دۆخێکی ترسی لای منداڵان و ژنان دروستکرد"
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هێرشانە دۆخێکی ترسی لای منداڵان و ژنان دروستکرد، بەتایبەتی دوای ئەو کۆمەڵکوژییەی کە لە شارۆچکەی دەحلە ڕوویدا، کە تێیدا ٨ منداڵ کوژران، هەروەها هێرشەکان بووە هۆی ئاوارەبوونی خەڵکی شارۆچکەکە بۆ گوندە ئارامەکان و شوێنەکان، وتی: سەرەڕای هێرشە بەردەوامەکان، پلانەکانی حکومەتی شام شکستی هێنا لە کۆکردنەوەی خەڵک و پاپەندبوون بە پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک، هێرشەکانی حکومەتی شام و میلیشیا شەڕانگێزەکانی ئێران دژی خەڵکی ناوچەکە و منداڵان و ژنان بەتایبەتی کە زیاتر لە هەفتەیەکە بەردەوامە شەرمەزار دەکەین.
"حکومەتی شام هەوڵدەدات ناتەبایی لەنێوان پێکهاتەکاندا بچێنێت"
خیتام ساڵح، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی زەنوبیا لە دێرەزوور، ڕایگەیاند، هێزەکانی حکومەتی شام لە ڕێگەی هێرشەکانیانەوە هەوڵدەدەن ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە ناسەقامگیر بکەن و ناتەبایی لەنێوان پێکهاتەکانیدا بچێنن، خەڵک ئاگاداری ئەم پێشێلکارییانە و ئامانجەکانیان بوون و هەوڵیان دەدا بە هۆشیاری و هاودەنگی خۆیان ڕووبەڕوویان ببنەوە، بە ناوی ژنانەوە و هۆزەکانی دێرەزوور، بانگەوازی بۆ ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ دەکەین بۆ ڕاگرتنی ئەم پێشێلکاریانە بەرامبەر منداڵان و ژنان.
ئەکرام محەمەد، ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ - ژنان لە دیرەزوور، دووپاتیکردەوە، لە ژێر ڕۆشنایی هێرشەکانی حکومەتی شام، وەک هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کاردەکەن بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەنێوان خەڵک بە ئەنجامدانی دەوریە لە ناوچەکەدا بە ئامانجی جێگیرکردنی سەلامەتی و پاراستنی خەڵک، و دوورخستنەوەیان لەو شوێنانەی کە شایەتحاڵی هێرشەکانن بۆ پاراستنی گیانی خۆیان.
لە کۆتاییدا وتی: ئەمە یەکەمجار نییە کە ناوچەکە شایەتحاڵی هێرشەکان بێت، بۆیە خەڵک ئاگاداری هەموو ئەو شتانەیە کە ڕوودەدەن، داوا لە خەڵک دەکەین یەکبگرن بۆ پووچەڵکردنەوەی هەوڵەکانی هێرشە هەڕەمەکییەکان بۆ سەر ناوچەکە.