کاردانەوە دژی دانانی قەیوم: دەبێت یەکگرتوو بین و دەنگمان بەرز بکەینەوە

ژنان کاردانەوەیان دژی دانانی قەیوم لە شارەوانی جولەمێرگ دەربڕی و دەڵێن: ئەوانە دزن و پێویستە لە شارەکە دەربکرێن، پێویستە یەکبگرین و دەنگمان بەرز بکەینەوە.

مەدینە مامەدئۆغلو

 

جولەمێرگ- دوای سێ ڕۆژەی "رێپێوانی دیموکراسی" دژی دانانی قەیوم بۆ شارەوانی جولەمێرگ لە ٣ی حوزەیران، گەل بە گردبوونەوەیەکی گەورە لە ١٣ی حوزەیران لە جولەمێرگ کۆبوونەوە, لە گردبوونەوەکەدا کە دەیان هەزار کەس لە باکووری کوردستان و تورکیاوە ئامادەی بوون، دروشمی "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" بەرزکرایەوە و پانکارت  کە لەسەری نووسرابوو "زۆر کەس هەوڵی دا بەڵام کەس سەرکەوتوو نەبوو" بەرز کرایەوە.

 

 لە گردبوونەوەکەدا جارێکی دیکە گەل بە بەشدارییەکی بەهێز خواستی خۆیان دەربڕی، گرنگی خەبات لە ڕێپێوانەکەدا بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان خرایەڕوو،ژنان لە سەرتاسەری باکووری کوردستانەوە بۆ ئاژانسەکەمان سەبارەت بە قەیوم و پرۆسەی داهاتووقسەیان کرد، ئەو ژنانە بە تایبەتی داوای ڕێکخستن و یەکڕیزییان کرد و ڕایانگەیاند قەیوم ناناسن و پێویستە خەبات لە دژی قەیوم بە شێوەیەکی بەهێزتر بەردەوام بێت. .

 

"باوەڕمان بە گەل و پارتەکەمان هەیە"

زینەت تەیمور ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان لە سەرتاسەری کوردستانەوە هاتوون بۆ شەرمەزارکردنی قەیوم و وتی: ئێمە ئەم قەیومەو دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە قبوڵ ناکەین، پێشتر نەمانکرد، ئێستا نایکەین و نامانەوێت دووبارە بێتەوە، ئەگەر بمانویستایە دەگمان پێدەدا،سەرکەوتن هەمیشە بۆ گەلی کورد دەبێت، باوەڕمان بە خۆمان و گەلەکەمان و پارتەکەمان هەیە.

 

"ئەم ڕۆژە ڕۆژی بێدەنگی نییە"

ئەمینە ئۆزکاش پیرۆزبایی لەو گەلە کرد کە هاتبوون بۆ پشتیوانی لە جولەمێرگ و وتی: هەموو کەسێک بە شەرەف و کەرامەتەوە پێویستە ئەمڕۆ لێرە بێت، لێرەین بۆ پاراستن ئیرادە و دەنگ بەرزکردنەوە، دەمانەوێت مافەکانمان و دادپەروەری بۆ ئەمە بکرێت، ئەم شارەوانی و ئیرادەیە هی ئێمەیە نەک هی ئەوان، چونکە ئێمە سەرکەوتین و ئەوانیش دۆڕان، لێرەین بۆ تێکۆشان و ئامادەین بۆ هەر شتێک، هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین، لە گرتن و هیچ شتێکی تر ناترسین، ئامانجیان ئەوەیە کە هەموو ئەو شتانەی ئەمڕۆ هەمانە بیبەن، بۆیە ئەمڕۆ ڕۆژی بێدەنگی نییە، ئەمڕۆ هەرکەسێکی خاوەن شەرەف دەبێت ئەم ئیرادەیە بپارێزێت و دەستی بخاتە سەر ویژدانی خۆی، کاتی بەرخۆدان و سەرکەوتنە، با گەلەکەمان ئەمە ببینێت و بەو پێیە هەنگاو بنێت.

 

"پێویستە قەیوم ڕێز لە ئیرادەی گەل بگرێت و لەسەر کورسی دانەنیشێت"

ئایسەل ئاتماجا باسی لەوەکرد، ئەوانەی کە چووبوون بۆ پاڵپشتیکردنی گەلی جولەمێرگ مافداربوونیان زیاتر کردووە و وتی: ئەمڕۆ گەل لە هەموو لایەکەوە هاتوونەتە ئێرە، ساڵانێکە خەبات دەکەین، ئەمڕۆ دەبێت زیاتر ئەم خەباتە زیاد بکەین، وەک کەسێکی خەڵکی ئەم شوێنە ئەم قەیومە قبوڵ ناکەم، ئەگەر ویژدان و دادپەروەری لە قەیومدا هەبێت، نابێت لەسەر ئەو کورسییە دابنیشێت، ئەمرۆ خەباتێکی ڕاستگۆیانە ئەنجام دەدەین، بۆ ئەمەش هەموو هەوڵێک دەدەین، ئامادەین بۆ هەموو شتێل، ئەمڕۆ ڕۆژی دانیشتن نییە، ڕۆژی بەرزکردنەوەی دەنگتە، هەر بۆیە ئێمە لە مەیدانداین، هاتین بۆ گردبوونەوەکە چونکە قەیومان قبوڵ نەکرد، زۆر.

 

"پێویستە کورد یەکبگرێت"

ئایشە ئارسلان باسی لەوەکرد، قەیومەکان دوژمنی ژنان و گەلی کوردن و وتی: ئەمڕۆ بۆ ئەوەی لەو قەیومانە ڕزگارمان بێت، پێویستە هەموو گەلی کوردستان پێکەوە بوەستن و یەکگرتوو بن، ئەگەر یەکگرتوو نەبین یەک بە یەک دەڕۆین، بەڵام ئەگەر یەکگرتوو بین کەس ناتوانێت شکستمان پێبهێنێت، ئەمڕۆ لە مەیدانەکەدا ئەمەمان زۆر بە باشی بینی، پێویستە ئەم یەکڕیزییە زیاتر بکرێت، دەبێت ئەوەی لە تواناماندایە بۆ ئەمە بیکەین.

 

"ئەم دزانە لێرە دەردەچن"

سابیرە تاشکین ئاماژەی بەوەکرد،  قەیوم لادەبەن و وتی: لایاندەبەین، ئەو لێرە نامێنێتەوە، شارەوانی هی گەلی کوردە، دۆست و دوژمن باش ئەمە بزانن، ئیتر ئازارێک نەماوە کە ئەوان نەیانکردبێتە سەر گەلی کورد، بەڵام دانیشتن و قبوڵکردن نەماوە، بێدەنگی لە بەرامبەر ئەو دڕندەییەدا نەماوە، بە ئاشکرا دزی دەکەن و ئەرکی ئێمەیە وەک ژن ئەم دزانە لاببەین، دەڵێین بەسە دڕندەیی ئەوان، تا ئەوان نەڕۆن بێدەنگ نابین، لێرە ناڕۆین، هەرچی پێویست بێت ئەنجامی دەدەین، ڕێگە بەم دزانە نادەین، ئەمڕۆ پێویستە گەل پێکەوە بن، ئەگەر سەرکەوتنمان دەوێت نابێت بڵاوبینەوە، نابێت دەرفەت بدەین بەم دزانە”. .

 

"جارێکی تر سەرناکەون"

حەلیمە یاساک وتی: ئەوان ستەممان لێدەکەن و ئیرادەی ئێمەش دەچەوسێننەوە، ئەوان هەوڵی ئەوە دەدەنەوە کە ساڵانێکە دەیکەن بەڵام ساڵانێکە سەرکەوتوو نەبوون، لەمەودوا ناتوانن سەرکەوتن بەدەستبهێنن، تا کۆتایی لێرەین و هەمیشە بە دەسەڵات دەڵێین نەخێر، ئێمە سەردەکەوین، ئەوان دێن و تاڵان دەکەن، دەبێت کۆتایی بەم دزییە بێت، با ئێستا پێکەوە بیڵێین، بوەستن، ئێمە تا دوا دڵۆپی خوێن لێرەین و بەدەنگ دێین، گرنگ نییە چی ڕووبدات ئێمە خەبات دەکەین، ناتوانن سەرکوتمان بکەن.

 

بانگەواز بۆ خەباتی بەردەوام

لە کۆتاییدا هاتیجە کایا و مەکیە باخچەچی  وتیان: ئەم دزانە دەڕۆن و لایان دەبەین، با دەستیان لەم گەلە و مافەکانیان لاببەن، داوای خەباتێکی بێوچان لەدژی قەیوم دەکەین.