ئێشکگری دادپەروەری لە ٨١٠هەمین ڕۆژیدا بەردەوامە

بنەماڵەی شەنیاشار کە لە ڕۆژی ٨١٠دا درێژە بە ئێشکگری دادپەروەری دەدەن، ڕایانگەیاند: پێویستە کابینەی نوێ داوای لێبوردن لە دادپەروەری بکات پاشان دەست بە کارکردن بکات.

ڕەحا

 

ڕۆژی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨، دوو کوڕ و هاوژینەکەی ئامینە شەنیاشار لە پرسوسی ڕەحا لەلایەن کەسوکار و پاسەوانانی پەرلەمانتاری ئاکەپە، ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە کوژران، ئێشکگری دادپەروەری بنەماڵەی ئامینە شەنیاشار بۆ دادپەروەری لەگەڵ فەریت شەنیاشاری کوڕی کە لە هێرشەکەدا بریندار بوو، لە ٨١٠ەمین ڕۆژدا بەردەوامە و بەهۆی کۆتایی هەفتە و  داخستنی دادگا، خێزانەکە لە ماڵەکەی خۆیان لە پەرسوس ئێشک دەگرن.

 

بنەماڵەی شەنیاشار لە هەژماری خۆیان لە تویتەر پەیامێکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن: "پێویستە کابینەی نوێ داوای لێبوردن لە دادپەروەری بکات و دەست بە کارکردن بکات، هەزاران کەس بە بێ تاوان زیندانی دەکرێن، دەتوانن ئەم کەسانە ئازاد بکەن بۆ ئەوەی درێژە بە ژیانیان بدەن، هەنگاوێکی گەورە دەبێت بۆ ئەم دەوڵەتە کە ببێتە دەوڵەتی یاسا. لە ڕۆژی ٨١٠ دا "#jiboedaletêtêkoshin - #بۆ دادپەروەری تێکۆشان" بەردەوامە.