گوڵستان تاهیر هونەرمەند و شانۆکاری کورد کۆچی دوایی کرد

گوڵستان تاهیر، هونەرمەند و ئەکتەری شانۆی کورد کە لە ڕووی هونەرییەوە بە گوڵستان سوباری ناسراوە، دوای پیشەیەکی دیار کە لە بواری گۆرانی و شانۆ و نواندندا کاری دەکرد، و لەو ماوەیەدا مەیدانی هونەری و ڕۆشنبیری کوردی دەوڵەمەند کرد، کۆچی دوایی کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

گوڵستان تاھیر، هونەرمەند و ئەکتەری شانۆکاری کورد کە بە ناوی هونەریی ”گوڵستان سوپاری” ناسرابوو، ٥ی ئەیلوول لە شاری بوخۆمی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد، دوای مێژوویەکی هونەریی کە بۆ زیاتر لە چوار دەیە درێژ بووەوە، تێیدا لە بواری گۆرانیوتن و شانۆ و نواندندا بەشداریی کردبوو، ئامادەبوونێکی دیاری لە مەیدانی هونەری و فەرهەنگیی کوردیدا بە جێ هێشت.

 

گوڵستان تاھیر خەڵکی شاری دربەسی حەسەکەیە، لە ساڵی ١٩٨٤ دەستی بە مێژووی هونەریی خۆی کرد، لە ڕێگەی بەشدارییکردنی لە گۆرانیوتن لە ناو گروپە فولکلۆرییە کوردییەکاندا، ژمارەیەک گۆرانیی پێشکەش کرد یەکێک لەوانە ”قامشلوكا أفينی”.

 

گوڵستان تاهیر لە خێزانێکی هونەریی ڕەسەن پەروەردە بووە، باوکی هونەرمەند نەجم ئۆمەری و دایکی گۆرانیبێژی فۆلکلۆری حەسینه ئۆمەرییە، لە کاتێکدا خوشکەکەی مەزکین تاھیر کە گۆرانیبێژی ئۆپێرایە، دوو براکەی ڕەمەزان نەجم ئۆمەری و شوکری سوپاری، سەر بە ناوەندی هونەری و گۆرانیی کوردین.

 

مێژووی گوڵستان تاھیر تەنها بە گۆرانیوتن سنووردار نەبوو، بەڵکو دواتر ڕووی کردە شانۆ و نواندن، لە چەندین بەرهەمی شانۆییدا بە هەماهەنگی لەگەڵ دەرهێنەر و نوسەری شانۆکار عادل ئیسماعیل بەشداریی کرد، هەروەها دوای نیشتەجێبوونی لە ئەڵمانیا بەردەوام بوو لە چالاکیی هونەریی خۆی، لە چالاکیی هونەری و فەرهەنگیی کوردی لە چەندین شاری ئەورووپاد بەشداریی کرد.

 

لە دیارترین بەرهەمە شانۆییەکانی مونۆدرامای”نەسرین” بوو، کە تێیدا ئازاری منداڵێکی کوردی لە ڕووبەڕووبوونەوەی جەنگ و ئاوارەیی و کۆچکردن و مەترسییەکانی غەریبیدا بەرجەستە کرد، ئەم کارە لە چەندین شاردا نمایش کرا، هەروەها بەشداریی کرد لە فێستیڤاڵی شانۆیی سەقز لە ئێران، لە بەرامبەر نمایشەکەیەوە خەڵاتی باشترین ئەکتەری پێ بەخشرا.

 

دوای هەواڵی کۆچی دواییی، دەستەی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیی نەورۆز لە لبنان سەرەخۆشیی لە هونەرمەندی کۆچکردوو کرد و بە زیانێک بۆ مەیدانی هونەریی کوردی و شانۆ پێناسە کرد، ئاماژەی بەو بەهرە و حەزە بۆ هونەر و توانای بەرجەستەکردنی کەسایەتییە شانۆییەکان و پەیوەندیدان بە گەلەوە کرد کە پێی ناسرابوو.

 

هەروەها دەستەکە مێژووەکەی بیر هێنایەوە کە تێیدا بەشێکی زۆری لە ژیانی خۆی بۆ هونەر و شانۆ تەرخان کردبوو، سەرەخۆشیی خۆی پێشکەش بە خێزانی هونەرمەندی کۆچکردوو و هاوڕێکانی لە ناوەندی هونەری و شانۆیی و گەلەکەوە کرد.