لە یەمەن زیاتر لە ٥٠٠ حاڵەتی توشبوون بە کۆلێرا تۆمار کراوە

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، لە ماوەی مانگەکانی کانوونی دووەم و شوباتدا زیاتر لە ٥٠٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا لە یەمەن تۆمار کراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

گەورەترین پەتای کۆلێرا لە مێژووی مرۆڤایەتی لە ساڵی ٢٠١٦ لە یەمەن دەستی پێکرد، وە بارودۆخی تەندروستی تا ساڵی ٢٠١٩ خراپتربوو، بەردەوام جۆری نوێ بڵاوبوودەبوەوە، چەندین چارەسەری جیاوازیش نەیتوانی ڕێ بە کۆلێرا بگرێت.

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دوێنێ، لە ڕاپۆرتێکی نوێدا سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا لە جیهاندا پشتڕاستی کردەوە و زیاتر لە ٥٠٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆلێرا تۆمار کراوە و دوو حاڵەتی گیان لەدەستدانیش لە یەمەن لە ماوەی چەند مانگی ڕابردووی مانگی یەکدا پەیوەندییان بەو نەخۆشییەوە هەیە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا سێ هەزار و ٨٠٤ حاڵەتی کۆلێرا تۆمارکراوە، ١٤ حاڵەتی گیان لەدەستدان پەیوەندییان بەو نەخۆشییەوە هەیە، بەمەش کۆی گشتی حاڵەتەکانی تووشبوون لە یەمەن گەیشتووەتە ٤ هەزار و ٣١٢ حاڵەت، لەگەڵ ١٦ حاڵەتی مردن پەیوەست بەو نەخۆشییە لە ماوەی ١ی ٢٠١٩ تا ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٤.