نەسرین ستودە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

نەسرین ستودە، پارێزەر و چالاکی مافی مرۆڤ بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەڤین ئازاد کرا.

ناوەندی هەواڵ


نەسرین ستودە، پارێزەر و چالاکوانی مافی مرۆڤ، کە لە کاتی بەشداریکردنی مەراسیمی پرسەی "ئارمیتا گراوند" بە هۆی پابەندنەبوون بە ڕێساکانی حیجابی ئیجبارییەوە لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە دەستگیر کرا، دوێنێ بە دانانی کەفالەتی دارایی ئازاد کرا.

 

لە کاتی دەستگیرکردنی نەسرین ستودە، گواسترایەوە بۆ بنکەی پۆلیس و ڕۆژێک دواتر گواسترایەوە بۆ زیندان و دوو دۆسیەی جیا لە دژی تۆمار کران، ئەو چالاکوانە تۆمەتبار کرا بە “کۆبوونەوە و هاوکاری بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات، پڕوپاگەندە دژی ڕژێم، تێکدانی نەزمی گشتی و سەرپێچیکردنی پۆلیس فەرمانەکان.

 

نەسرین ستودە چالاکوانی مافی مرۆڤە و لە ساڵی ٢٠١٢ خەڵاتی ساخارۆڤ بۆ ئازادی بیرکردنەوەی لە پەرلەمانی ئەوروپا  پێبەخشرا، چەندین جار بە تۆمەتی داکۆکی لە مافەکانی ژنان و خۆپیشاندان لە دژی حیجابی ناچاری لە ئێران دەستبەسەر کراوە.