ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی فیلمی چیرۆکی ژنێک نمایش دەکات

لە هەڵمەتی ١٦ ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، بە دروشمی "یەکگرتن! وەبەرهێنان بۆ ڕێگریکردن لە توندوتیژی دژ بە ژنان" ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی فیلمێک تایبەت بە چیرۆکی ژنێک نمایش دەکات.

جەزائیر

 

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی تشرینی دووەم، بەبۆنەی دەستپێکردنی هەڵمەتی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ڕۆژێکی هۆشیاری ڕێکخست بۆ ناساندنی مافەکانی ژنان لە جەزائیر.

 

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە جەزائیر فیلمێکی نمایش کرد کە لەلایەن حەبیبە جەهنین، دەرهێنەر و چالاکوانی فێمینیست بە ناونیشانی سەفیە ئامادەکراوەو چیرۆکی ژنێک دەگێڕێتەوە کە بەهۆی زۆرداری و نادادپەروەری هاوژینەکەیەوە دەناڵێنێت.

 

بیرۆکەی فیلمەکە لە دەوری پێویستی پەروەردەکردنی ژنان دەربارەی مافەکانیان دەخولێتەوە، هەروەها بۆ پێشکەشکردنی مۆدێلێک بۆ چیرۆکی ژنێک کە ڕووبەڕووی هاوژینەکەی دەبێتەوە و ڕێگای خۆی هەڵبژاردووە بە ڕووبەڕووبوونەوەی و ڕاپۆرتکردنی ئەو توندوتیژییانەی لە دژی ئەنجام دراون.

 

فیلمەکە کە بە پاڵپشتی تۆڕی وەسیلە بەرهەمهێدنرا، کارلێک و گفتوگۆی لەگەڵ ئامادەبووان وەرگرت و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد، سەبارەت بە توانای ژنان بۆ گۆڕینی چارەنووسی خۆیان لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی کلتووری ڕاپۆرتکردنی توندوتیژی و هاوبەشکردنی لەگەڵ ژینگەیەکی سەلامەت کە بتوانێت یارمەتی ڕێنمایی و تێکەڵبوون بدات.

 

هاوکات، وەک بەشێک لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی پێشبڕکێیەکی دەستپێکرد لەسەر مافەکانی ژنان لە جیهاندا لە ڕێگەی بەهێزکردنی ژنان و یەکسانی ڕەگەزی و برەودان بە بیرکردنەوەی داهێنەرانە لەسەر مافەکانی ژنان.

 

هەروەها ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری لە نێوان بەشداربووان لە بەرنامەی ڕۆژی هۆشیاری دەربارەی گرنگی هۆشیاری لە مافەکانی ژنان و بڵاوکردنەوەی بنەماکانی داننان بەوەی کە یەکسانی بۆ هەمووان و مافەکانی ژنان مانای خۆشگوزەرانی و پەرەپێدانی بەردەوامی کۆمەڵگە و نەتەوەکان دەگەیەنێت.

 

ئاماژە بەوەکراوە، هەڵمەتی نێودەوڵەتی ئەمساڵ ئامانجی وەبەرهێنانی زیاترە لە هەوڵەکان بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژی دژی ژنان.