ئافیفە کارتال: گوێ لە دەنگی زیندانییان بگرن

ئافیفە کارتال، دایکی محەمەد کارتالی زیندانی دەربارەی مانگرتن لە خواردن کە لە ٢٧ی تشرینی دووەم لە زیندانەکاندا دەستیپیکردووە، داوای هۆشیاری ڕای گشتی کرد و وتی: توندوتیژی و گۆشەگیری کۆتایی پێبهێنن.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد- زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکان لە ٢٧ی تشرینی دووەمەوە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە و داوای "ئازادی بۆعەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەکەن، مانگرتنەکە تا ١٥ی شوبات، ئەو ڕۆژەی کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە پیلانێکی نێودەوڵەتی گەڕێندرایەوە بۆ تورکیا، بەردەوام دەبێت. کەسوکاری زیندانیان سەبارەت بە مانگرتن لە خواردن بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادیی جەستەیی ڕایانگەیاند، دەبێت هەموو کەسێک دەنگی زیندانییەکان ببیستێت.

 

بە ٢٢ ساڵ زیندانی سزادرا

محەمەد کارتاڵ کە لە ساڵی ٢٠١٧ دەستگیرکرا بە شایەتییەکی ئاشکراوە و سزای ٢٢  ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، دایکی محەمەد کارتاڵ، داوای لە هەموو بنەماڵەی زیندانییەکان و ڕای گشتی کرد مانگرتن لە خواردن بکەن، ئافیفە کارتال ڕایگەیاند محەمەد کە لە زیندانی جۆری Lی ئەنتاڵیایە دوو جار لە نێوان ساڵانی ٢٠١٨ بۆ ٢٠١٩ بەشداری لە مانگرتنی خواردن کردووە، ئەفیف کارتاڵ ڕایگەیاند کە پێویستە پێشێلکارییەکان لە زیندانەکاندا کۆتایی پێبێت، زیندانییەکان لەژێر توندوتیژیدان و نابێت خەڵک لەم پرۆسەیەدا بێدەنگ بن.

 

"پێویستە هەموومان دەنگی خۆمان لە دژی ئەم زوڵمە بەرز بکەینەوە"

ئافیفە کارتال ئاماژەی بەوەدا زۆرێک لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە زیندانەکاندا ئەنجام دەدرێن و وتی: سیاسەتی گۆشەگیرکردنی جددی لە زیندانەکاندا جێبەجێ دەکرێت، زیندانییەکان مانگرتنیان لە خواردن کرد هەم بۆ ئەو گۆشەگیرییە و هەم بۆ ئیمراڵی، خێزانەکانیش دەبێت پشتگیری ئەم مانگرتنە بکەن، وەک کەسوکاری زیندانییەکان، هەمیشە پشتگیری منداڵەکانمان دەکەین، دەبێت بارگرانی پرۆسەکە لەسەر شانی خۆمان هەڵگرین، نەک ئەوان، ئەوان ئێستا توندوتیژی لە ناو چوار دیوارەکەدا دەبینن. بۆیە نابێت بێدەنگ بین دەربارەی ئەو دۆخە و ئەم گۆشەگیرییە بشکێنین. دەبێت هەموو شتێک بکەین، دەتوانین ئەم توندوتیژی و زوڵمە بوەستێنین.

 

"کلیلی چارەسەر لە ئیمرالییە"

ئافیفە کارتاڵ ئاماژەی بەوەکرد، کلیلی ئاشتی و چارەسەر لە ئیمراڵییە و وتی: کاتێک ئەوان لەناو ئەم دۆخەدان، نابێت بۆ خولەکێک لە دەرەوە بێدەنگ بین، هەموو پارێزەران دەبێت شتێک بکەن بۆ زیندانییەکان، پێویستە هەموومان بڵێین ئەم گۆشەگیرییە بوەستێنن، شەڕمان ناوێت بۆ ئاشتی، کلیلی ئاشتی لە ئیمرالییە، زیندانییەکان مانگرتنیان لە خواردن کرد بۆ شکاندنی ئەم گۆشەگیرییە، ئەوان ناوەستن هەتا ئەنجامێک بەدەست دەهێنن، تا گۆشەگیریی ئیمرالی کۆتایی پێ نەیەت، گۆشەگیری زیندانەکان کۆتایی نایەت.

 

"ئەگەر پێویست بکات، ئێمەش مانگرتن لە خواردن دەستپێدەکەین"

ئافیفە کارتال لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئەگەر پێویست بکات، ئێمەش مانگرتن لە خواردن دەستپێدەکەین، دەڵێن زیندانییەکان بە تەنها جێناهێڵدرێن، ئەوان نابرێنە نەخۆشخانە و هەندێک جار ئاویان نادەنێ، هەمیشە لە ناوەوە فشار هەیە، کەس ئەم توندوتیژییە قبوڵ ناکات، ئێمەش قبوڵی ناکەین، پێویستە هەموو کەسێک لەم پرۆسەیەدا هەنگاوی پێویست بنێت و دەنگی هەبێت،