ژمارەی زیانبەرکەوتووان بەهۆی بوومەلەرزەکەی چین بەرزبووەوە
بەهۆی بوومەلەرزەكەی چینەوە، ژماری گیانلەدەستدان بۆ ١٣١ كەس بەرزبووەوە و ژمارەی بریندارانیش ٩٠٠ كەسی تێپەڕاند.

ناوەندی هەواڵ
شەوی دووشەمە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی ٦.٢ پلەی ڕێختەر باكووری ڕۆژئاوای چینی هەژاند، بەرپرسانی چین لەبارەی ژمارەی زیانبەرکەوتووان و ئاوارەكانی وڵاتەكەیان زانیارییان ئاشکرا کرد.
بەرپرسانی وڵاتی چین ڕایانگەیاند، بژماری گیانلەدەستدان بۆ ١٣١ كەس بەرزبووەوە و ژمارەی بریندارانیش ٩٠٠ كەسی تێپەڕاندووە، نزیكەی ١٥ هەزار خانوو لە هەرێمی گانسۆ ڕووخاون و زیاتر لە ٨٧ هەزار كەس لەژێر خێوەتەكاندا دەژین.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئاوارەكان لە كەشێكی سارد و باراناویدا لە ژێر چادرەکاندان و داوای خۆراك و ئامێری گەرمكەرەوە دەكەن، سەرما و سۆڵە و برسێتی، ڕەوشی ئاوارەكانی سەخت كردووە، داوای بەهاناوەچوونی بەپەلە لە حكومەتی وڵاتەكەیان دەكەن.