ناوەندی ڕۆشنبیری کێڵگەی کوردستان لە هەڵەبجە کرایەوە

بە بەخشینی دەیان پەرتوک لەلایەن نووسەر و هۆنەرانەوە، سێیەمین ناوەنی ڕۆشنبیری پەرتوک لە کێڵگەی کوردستان لە شاری هەڵەبجە کرایەوە.

هەڵەبجە

 

ئێوارەی دوێنێ، لە کێڵگەی کوردستان لە شاری هەڵەبجە، ناوەندی ڕۆشنبیری کێڵگەی کوردستان کرایەوە و ژمارەیەک لە نووسەر و شاعی ر و ڕۆشنبیران پەرتوکیان بەخشییە پەرتوکخانەکە تا ببێتە سەرچاوەیەکی ڕۆشنبیری بۆ گەشتیار و خوێنەران.

 

گوڵزار حەمە فەرەج، هۆنەر، ١١٥ پەرتوکی بۆ پەرتوکخانەکە دابین کردووە و ئاماژەی بەوەدا، نووسین و خوێندنەوە مرۆڤی ئازاد دروست دەکات و مەبەستیش لە هێنانی پەرتوکەکان دروستکردنەوەی هاوڕێیەتی نێوان مرۆڤ و پەرتوکە.

 

نەسرین تەنها، هۆنەر، ٥٠ پەرتوکی بۆ  ناوەندی ڕۆشنبیری کێڵگەی کوردستان دابین کردووە تا هەرکەس هاتە کێڵگەکە خوێنەری پەرتوکەکان بێت، نەسرین تەنیا، خۆی بە هاوڕێی کتیب دەزانێت و هیواخوازە لە سەرجەم شوێنەکان لەم جۆرە چالاکیانە هەبێت، سەبارەت بەوەی کە ئایا بەردەوام لەم جۆرە چالاکیە ئەنجام دەدەن، نەسرین تەنیا وتی: لە سنوری شاری هەڵەبجە یەکەمجارە ئەم چالاکییە بەڕێوە بچێت، بەڵام لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەردەوام پەرتوک پێشکەش بە ناوەندەکان دەکەین.

 

ناوەندی ڕۆشنبیری کێڵگەی کوردستان، سێیەم ناوەندی ڕۆشنبیرییە لە شاری هەڵەبجە کە زۆرترین ڕێژەی پەرتوکی بۆ دەبرێت.