فەرمانی دەستگیرکردن بۆ باوکی ژینا ئەمینی دەرچوو

ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا ئەمینی ڕایگەیاند کە لەلایەن دادگای ئێرانەوە بانگهێشت کراوە و بەهۆی بڵاوکردنەوەی پەیامێک دژی پشتڕاستکردنەوەی بڕیاری لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی، فەرمانی دەستبەسەرکردنی دەرچووە.

ناوەندی هەواڵ

 

 ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا ئەمینی کە لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە لایەن 'پۆلیسی ڕەوشتی' ڕژێمی ئێرانەوە ئەشکەنجە درا و گیانی لەدەست دا و بوو بە پریشکی سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی'، سەبارەت بە بانگهێشتکردنی بۆ دادگای ئێران لە پەڕەی تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی زانیاری بڵاوکردەوە.

 

 ئەمجەد ئەمینی ڕایگەیاند کە ڕۆژی ٢٤ی کانوونی دووەم، لە لایەن دادگای شۆڕشی سەقزەوە دۆسیەیەکی بە تۆمەتی 'پڕوپاگەندە دژی دەوڵەت' و 'بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست' لە دژی کراوەتەوە،  دوابەدوای ئەمەش ئەمجەد ئەمینی بانگهێشتی دادگا کرا و بڕیاری دەستبەسەرکردنی دەرچوو، ئەمجەد ئەمیای ڕایگەیاندووە کە تا دادگاییکردنەکە دەستبەسەر دەکرێت.

 

 سەبارەت بە هۆکاری کردنەوەی دۆسیەکە و دەستبەسەرکردنی، ڕایگەیاند کە بەهۆی بڵاوکردنەوەی پەیامێکەوە بووە دژی پشتڕاستکردنەوەی بڕیاری لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی.